رۆژنامه‌گه‌ری بێ وردبینكردن... راگه‌یاندنه‌كانی عیراق به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناسن و بوونه‌ته‌ "نامه‌به‌ر"

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > رۆژنامه‌گه‌ری بێ وردبینكردن... راگه‌یاندنه‌كانی عیراق...

رۆژنامه‌گه‌ری بێ وردبینكردن... راگه‌یاندنه‌كانی عیراق به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناسن و بوونه‌ته‌

 

ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی

رۆژنامه‌گه‌ری بێ وردبینكردن... راگه‌یاندنه‌كانی عیراق به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناسن و بوونه‌ته‌ "نامه‌به‌ر"

"ماڵی راگه‌یاندنی عیراقی" له‌ راپۆرتی چل و پێنجه‌می خۆیدا چاودێری رووماڵی رۆژنامه‌وانی و راگه‌یاندنه‌كانی كردووه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ و لێدوانه‌ فه‌رمییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌ و لێدوانانه‌وه‌ به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاخۆ تاچه‌ند له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه‌ و به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامار و به‌یاننامه‌ی‌ باوه‌ڕپێكراوای لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌ پاڵ فراوانبوونی دیارده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌یان بۆ بكرێت و پێشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ری بكه‌ن به‌ شێوازی‌ رۆژنامه‌وانی‌ پیشه‌ییانه‌.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕ و ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ به‌یاننامه‌ و ئاماری لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ پاڵ ده‌یان لێدوانی‌ به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌داران بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ باسكردنیان به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌و زانیارییانه‌ی تیایدا هاتووه‌، هه‌روه‌ها بێ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌ ته‌واوی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی پرسه‌كه‌.

هه‌روه‌ك به‌شی زۆری‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ئه‌و به‌یاننامه‌ فه‌رمیانه‌ دووباره‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانیان به‌هه‌مان داڕشتنه‌وه‌ و ناونیشان كه‌ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك وا له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن هیچ كاردانه‌وه‌ و ئاره‌زوویه‌كیان نه‌مێنێت بۆ گرنگیدان به‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌، هه‌روه‌ك ده‌زگاكان روویان كردووه‌ته‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ زانیارییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ به‌هۆی‌ ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و  بوونی سوپا ئه‌لیكترۆنیه‌كان بۆ ئاڕاسته‌كردنی رای گشتی به‌ ئاڕاسته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ئامانجی جیاواز، هه‌روه‌ك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ستبه‌رداری‌ رۆڵی سه‌ره‌كی خۆیان بوون سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندنی زانیاریی وورد به‌ جه‌ماوه‌ر.

له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كان به‌بێ وردبینی كردنیان و دووباره‌ داڕاشتنه‌وه‌یان،ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوونه‌ته‌ هاوشێوه‌ی یه‌ك ماڵپه‌ر و زۆر جار سه‌خته‌ له‌ یه‌كتریان جیابكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كه‌ بێ ئاگایانه‌ به‌یاننامه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانیان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی جه‌ماوه‌ر بۆیان، چونكه‌ زیاتر گرنگی به‌ ژماره‌ی هه‌واڵه‌كان ده‌ده‌ن وه‌ك له‌ جۆری هه‌واڵه‌كان.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا نمونه‌ی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌گه‌ڵ چۆنێتی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه‌ به‌شێوازه‌ جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك رۆژنامه‌ و ئاژانس و ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵییه‌كان.

 

راپۆرته‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه‌ی خواره‌وه‌:-

 1- نزیكه‌ی 90%ی راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كان به‌رێژه‌ی 80% له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان پشت به‌ به‌یاننامه‌ی ده‌زگا فه‌رمی و حزبی و كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌به‌ستن، ته‌نها 20% تری به‌رهه‌مه‌كانیان بریتین له‌ ئاماری و لێدوانی تایبه‌ به‌خۆیان وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی‌ روون بۆ په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی كۆپیكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو.

2- ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی ناوخۆیی پشت به‌ زۆری‌ ژماره‌ی هه‌واله‌كان ده‌به‌ستن، نه‌وه‌ك به‌ جۆری‌ بابه‌ته‌كانی وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كی كاركردنیان، له‌ رێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرترین هه‌واڵ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌ تایبه‌ته‌كان و ده‌زگاكان به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كان وه‌ك خۆراكێكی ئاماده‌كراو ته‌ماشا ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و بنه‌مایه‌ی‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای رۆژنامه‌گه‌ریی و كاری پیشه‌یی راگه‌یاندنه‌ بۆ ئاشكراكردنی راستیه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر و روونكردنه‌وه‌یان نه‌وه‌ك هه‌ڵسان به‌ رۆڵی نامه‌به‌ری ده‌زگا فه‌رمییه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر.

3- ته‌مه‌ڵی‌ كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌شێوه‌یه‌كه‌ هه‌ڵده‌سن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان به‌هه‌مان شێوازی‌ دڕاستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌یاننامه‌كه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و به‌ته‌نها به‌شه‌ گرنگه‌كه‌ی وه‌ربگرن و به‌شێوه‌یه‌كی سانا پێشكه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ری بكه‌ن، له‌ بڕی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی وشك كه‌ به‌شێوازێكی جیاواز داڕشتنی بۆ كراوه‌.

4- ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌ڵده‌ستن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ به‌بێ وردبینیكردن له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان، وایداده‌نێن كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ راستییه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێك بده‌ن ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌یانه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌یاننامه‌ فه‌رمیانه‌ی پێشتر له‌ هه‌مان ده‌زگاوه‌ ده‌رچوون، چونكه‌ زۆرجار تێبینی ئه‌وه‌ده‌كرێت كه‌ جیاوازی و ناكۆكی هه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ پێشوویاندا له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌ ده‌ستكه‌وته‌ ئیفترازییه‌كان وه‌ك یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ ده‌زگا فه‌رمییه‌كان.

5- ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن به‌یاننامه‌ی حزب و هێز و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ تۆمه‌تباركردن یان زانیاریی له‌سه‌ر كه‌سانی‌ تر تێدایه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن هیچ هه‌وڵێك بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه‌ بۆچوونیان له‌ به‌یاننامه‌كاندا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌، هه‌روه‌ك ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن كه‌وتوونه‌ته‌ نێو ته‌ڵه‌ی گواستنه‌ه‌ی بۆچوون و شیكردنه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ره‌بڵاو له‌ بڕی زانیاریی، ئه‌مه‌ش هانی به‌رپرسان ده‌دات كه‌ ده‌ستبكه‌ن به‌ گێرانه‌وه‌ و دزه‌پێكردنی زانیاریی ناڕاست چونكه‌ پێشتر ده‌زانن ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن یان داوای‌ به‌ڵگه‌ی زیاتریان لێناكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌كانیان.

6- به‌هۆی‌ فرانبونی دیارده‌ی كۆپیكردن و گۆڕینی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ ماڵپه‌ری هاوشێوه‌ی یه‌كتر له‌ رووی ناوه‌ڕكی هه‌واڵه‌كانیان، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ متمانه‌ و پێگه‌ی ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن له‌لایه‌ن بنیه‌ر و خوێنه‌ر و كه‌متر بێته‌وه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م بۆ زانیارییه‌كانیان، بۆیه‌ جه‌ماوه‌ر زیاتر روویان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردووه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ، چونكه‌ خاوه‌نی په‌یجه‌كان زۆر باش ده‌زانن كه‌ جه‌ماوه‌ر به‌داوی‌ چ جۆره‌ هه‌واڵێكدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ قۆستنه‌وه‌ی لاوازی‌ ئاستی رۆشنبیری جه‌ماوه‌ر بۆ به‌داداچوون بۆ راستی هه‌واڵه‌كان.

راسپارده‌كان:-

1-پێویسته‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ده‌ستبه‌رداری‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ هه‌واڵه‌كانیان بن و جه‌خت له‌سه‌ر جۆری‌ هه‌واڵه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی 50 هه‌واڵی بێسوود له‌ رۆژێكدا ئه‌وه‌نده‌ جێگای‌ بایه‌خ نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ روماڵه‌كانیان پشتبه‌ستوو بێت به‌ زانیاریی و راپۆرتی تایبه‌تی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ جا چ په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ پرسه‌ سیاسییه‌كان یان ئه‌منییه‌كان یان كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود ئابورییه‌كان و هتد.

2-پێویسته‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌یاننامه‌ فه‌رمی و سياسيانة بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌یاننامانه‌ی له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ رێگای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بۆچوون و زانیاریی و ژماره‌ و داتایانه‌ی تێیاندا هاتووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی تر بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی.

3-پێویسته‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ده‌ستبه‌رداری‌ دیارده‌ی‌ كۆپیكردنی به‌یاننامه‌ فه‌رمیه‌كان بن له‌ڕوویی داڕشتنةوةی ناوه‌ڕۆك و ناونیشانه‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ دووباره‌ داڕاشتنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیانه‌ له‌ رێگه‌ی پێشخستنی بابه‌ته‌ گرنگه‌كان و پابه‌ندنه‌بوون به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌واوی‌ ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كان ئه‌گه‌ر زانیاریی گرنگی تێدا نه‌بێت، چونكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایه‌ به‌یاننامه‌ فه‌رمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك داڕشتنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت كه‌ ژماره‌ به‌ سوود و زانیارییه‌ گرنگه‌كان ده‌خرێنه‌ بڕگه‌كانی‌ كۆتایی، به‌ڵام راگه‌یاندن بابه‌ته‌ گرنگه‌كان پێشده‌خات و له‌ پێشه‌كی و ناونیشاندا جێگایان ده‌كاته‌وه‌.

 

للاطلاع على الرصد الاعلامي باللغة العربية اضغط على صحافة بلا تدقيق

 

 

 

  • بيت الاعلام العراقي

     النازحون في الاعلام: تغطيات سطحية بلا متابعة لنتائجها ديموغرافيا واقتصاديا واجتماعيا

    يرصد "بيت الاعلام العراقي" في تقريره السادس والاربعون التغطيات الاعلامية المحلية لقضايا النازحين داخل البلاد بعد ثلاثة سنوات على اعلان استعادة السيطرة على المدن والبلدات التي سيطر عليها تنظيم "داعش" منذ العام 2014 وحتى نهاية العام 2017، ووصل عدد النازحين في ذروة هجمات داعش الى اكثر من 5 ملايين شخص وفقا لتقارير اممية ومحلية.

  • استراتيجيات لمواجهة الحدّ من حرية الصحفيين

    يواجه الصحفيون في مناطق كثيرة قمعًا وتقييدًا للحريّة، لا سيما في نيجيريا، البلد الذي احتلّ المرتبة 120 من أصل 180 على مؤشر حرية الصحافة العالمي الذي أصدرته منظمة مراسلون بلا حدود عام 2019. فهناك يشهد المحررون ومالكو وسائل الإعلام رقابة مشدّدة على أعمالهم، إضافةً إلى تعرّضهم للاعتداء الجسدي والتوقيف منذ العام 2015 وحتى الآن.

  • عمرو الأنصاري

    كيف تصنع قصة صحفية مهنية من قضايا اللاجئين؟

    اذا كنت تظن أنك ذاهب لمهمة صحفية معتادة تنتزع فيها بعضًا من القصص الإنسانية المؤثرة لضحايا حدودهم المخيم وتاريخهم هو المعاناة، بهدف جلب تعاطف القارئ فأنت مخطئ بالتأكيد.

  • منار عز الدين

    احمد كتاو: قضايا الاقليات تحت رحمة الاعلام الحزبي

    يرى أحمد كتاو، رئيس "المنظمة الوطنية للتنوع" في العراق ان التغطيات الاعلامية المحلية لقضايا الاقليات ليست بالمستوى المطلوب، مشيرا الى ان التغطيات تأتي من وسائل الاعلام التابعة للاحزاب المتنفذة وبالتالي يكون طرح القضية من وجهة نظر سياسية – مصلحية، فيما لا تمتلك الاقليات الامكانات اللازمة لتأسيس وسائل اعلام متحدثة عنها بعيدة عن الجهوية وقريبة من الواقع.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية