شارە ئازادکراوەکان.. ڕۆژنامەنوسی ترسنۆك.. و ڕووماڵی مەیدانی بزر

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > شارە ئازادکراوەکان.. ڕۆژنامەنوسی ترسنۆك.. و...

شارە ئازادکراوەکان.. ڕۆژنامەنوسی ترسنۆك.. و ڕووماڵی مەیدانی بزر

 

ماڵی راگەیاندنی عێراقی

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتی بیست ویەکەمینی خۆیدا باس لە بارودۆخی ڕۆژنامەنوسی وڕۆژنامەنوسان وڕاگەیاندنکاران دەکات لە شارە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێکخراوی "داعش" لە ئەنبار وسەڵاحەدین ودیالەدا، لەڕێگەی دوو تەوەرەوە، یەکەمیان باس لە ڕووماڵکردنی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی بینراو وبیستراو ونوسراو، و دووەمیان باس لەو ئاستەنگ ولەمپەرانە دەکات کە ڕوبەڕوی ڕاگەیاندکاران دەبێتەوە لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا.

تیمێکی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" پرۆسەیەکی چاودێرییان ئەنجامدا بۆ ئەرشیفی کەناڵە ئاسمانیەکان وڕۆژنامە وئاژانس وپێگە هەواڵیە پەیوەندارەکان بە ڕووماڵکردنی ڕوداوەکان لەو شارانەدا وهەستان بەدۆکیومێنتکردن وشیکردنەوەی، بەڕەچاوگرتنی هەمەڕەنگی لە جاودێریکردنی ئاراستە وبۆچونە ڕاگەیاندنیە جیاوازەکان، بەوانەشەوە کە پارەدار دەکرێن لەلایەن دەوڵەت یان کەرتی تایبەت یان لە "دارایی سیاسی"، جگە لەوانەشی کە زمانحاڵی تائیفە یان دستە وتاقمی ئیتنی وئاینی ونەتەوەییشن. 

چاودێرەکانی"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لەم کارەیاندا ڕووبەڕووی کێشەگەلێك هاتن بەهۆی گوێپێنەدانی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بە ئەرشیفکردنی پێگە ئەلکترۆنیەکانیان وڕێکخستنیان، کە ئەمەش ناچاری کردن بەدواداچون بۆ ئەو هەواڵانە بکەن کە دەربارەی بابەتی ڕووماڵکردنەکە کراون لە ڕێگەی وێبسایتەکانی گەڕان وپێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تا بگەنە زۆرترین ژمارە لەو پێگانە.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" پێداگری کردووە لەسەر وەرگرتنی ڕای ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنوسان وڕاگەیاندکاران کە لەناو شارە ئازادکراوەکاندا کاردەکەن سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆژنامەنوسی تیایاندا، وئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەکاتی ڕووماڵکردنی ئەو بڕە زۆرە لەو ڕوداوانەی ڕۆژانە ڕوویانداوە لەدوای ئازادکردنی ئەو شارانە.

 

لە ئەنجامدا، چاودێریکردنەکە گەیشتە ئەم تێبینیانەی خوارەوە:

١- پاشەکشەکردنی ئاستی ڕووماڵکردنە میدیاییەکان لە شارە ئازادکراوەکاندا بۆ چەند ئاستێك، هەندێکیان پیشەیی بوو وپەیوەندار بووە بە شێوازی ڕووماڵکردنەکان وگواستنەوەی ڕوداوەکان، وهەندێکی دیکەیان پەیوەندار بووە بە نەبوون یان کەم بوونی نوسینگە ودەزگای ڕاگەیاندن کە پێش داگیرکردنی "داعش" ژمارەیان زۆر زیاتر وبواریان فراوانتر بوو لەو شارانەدا.

٢- کۆچی بەرفراوانی کارمەندانی کەرتی ڕۆژنامەوانی ومیدیایی لەو شارانە بەهۆی داگیرکردنیان لەلایەن ئەو ڕێکخراوە توندڕەوەوە، وسەرەڕای ئازادکردنەوەی ئەو شارانەش بەڵام ژمارەی ئەو کارمەندانەی لە بواری ڕۆژنامەوانی ومیدیاییدا کاردەکەن دیاریکراوە، چونکە بە دەیان کەس لەو کارمەندانە وایان پێباشتر بوو کە لە دەرەوەی شارەکانیان کار بکەن، یاخود بەدوای کارێکی دیکەدا بگەڕێن.

٣- تا ئێستاش هەستکردن بە ترس باڵی کێشاوە بەسەر ڕۆژنامەنوساندا لە شارانەدا، کە تێبینیکراوە زۆربەیان خۆیان بوراردووە لە بڵاوکردنەوەی ناو وشوێنی کارەکانیان لە نوسین وبەرهەم وڕووماڵکردنەکانیاندا، یاخود پەنایان بردۆتە بەر ناوی خوازراو، لەکاتێکدا هەندێك لە کەناڵە ئاسمانیەکان لۆگۆی خۆیان دانەناوە لە کاتی ئەنجامدانی ڕووماڵکردنی مەیدانیاندا لەو شارانەدا لەپاش ئازادکردنەوەشیان.

٤- هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بەڕێژەی ٧٠% ی ڕووماڵەکانیان لە شارە ئازادکراوەکاندا پشتیان بە داتا وبەیاننامەی فەرمی حکومی وهێزە ئەمنیەکان بەستووە، جگە لە پشتبەستنیان بە لێدوان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، بەهۆی بزر بوون (غیاب)ی ئاشکرا وڕوونی ڕووماڵە مەیدانیەکان لەناو شارە ئازادکراوەکاندا.

٥- ئاماژەدانی ژمارەیەك لەو ڕۆژنامەنوسانەی لەو شارە ئازادکراوانەدا کار دەکەن بەهاوکاری بەرپرسان وهێزەئەمنیەکان لە دەستکەوتنی زانیاریەکان ویارمەتیدانیان لە ڕێکخستنی ڕووماڵە مەیدانیە دەگمەنەکانیاندا، بەڵام ئەوەشیان تۆمارکردووە کە بەرپرسان ڕەتیدەکەنەوە هاوکاری ئەو هۆکارانەی ڕاگەیاندن بکەن جگە لەوانەی هاوڕان لەگەڵ هەڵوێستەکانیاندا یان ئەوانەی کە لەلایەن حیزبە سیاسیەکانی خۆیانەوە پارەدار دەکرێن.

٦- هەندێك لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن پڕوپاگەندەی ئەوەیان کردووە کە پەیامنێریان هەیە لە شارە ئازادکراوەکاندا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت وهەواڵەکانیانەوە و ئیدیعای ئەوەشیان کردووە کە ئەم ڕاپۆرت وهەواڵانە لە پەیامنێرە تایبەتەکانیانەوە ئامادەکراوە لەو شارانەدا، بەڵام چاودێریکردنەکەی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ئەوەی سەلماندووە کە ئەو شوێنانە پەیامنێری مەیدانیان نیە لەو شارانەدا.

٧- هەندێك لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن پشتیان بە گواستنەوەی ڕاپۆرتگەلێك بەستووە کە پێشتر لە دەزگایەکی تردا بڵاو بونەتەوە بەبێ ئاماژەدان یان ناوهێنانی سەرچاوە ڕەسەنەکەی، کە لە کاتی چاودێریکردنەکەدا تێبینیکراوە، بۆ نمونە: ڕاپۆرتێك بۆ یەکەم جار لە دەزگایەکی ڕاگەیاندنی دیاریکراودا بڵاوکراوەتەوە و بە دەیان دەزگای دیکە گواستویانەتەوە، وهەروەها تێبینیش کراوە کە ژمارەیەك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشتیان بەستووە بە ڕاپۆرت ولێکۆڵینەوە بڵاوکراوەکان لە دەزگا ڕاگەیاندنە بیانیەکاندا.

٨- نەبوون یان بزربوونێکی نیمچە تەواوی نوسینگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەو شارە ئازادکراوانەدا بە بەراورد بە بوونیان لە پێش داگیرکردنی ئەو شارانە لەلایەن "داعش"ەوە، کە ژمارەیەکیان داخران وکارمەندەکانیشیان دەرکران بەبێ قەرەبوو کردنەوەیان، وژمارەیەك دەزگای ڕاگەیاندنی دیکە ناچار بوون کە نوسینگەی تر بکەنەوە لە پارێزگاکانی تر، وتێبینی کەمبوون وپاشەکشەی ڕێژەی دابەشکردنی ڕۆژنامە وچاپکراوەکان کرا لەو شارە ئازادکراوانەدا بە بەراورد لەوەی کە هەبوو لە پێش ساڵی ٢٠١٤ دا.

٩- ئەو دەزگایانەی لەلایەن دەوڵەت یان لە دارایی سیاسی پارەدار دەکرێن تایبەتمەندی وئیمتیازاتی گەورە بەدەست دەهێنن لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕوداوەکاندا لەو شارە ئازادکراوانەدا، لە کاتێکدا دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دیکە هیچ یارمەتی وپارێزگاریەکیان چنگ ناکەوێت لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانیاندا.

ڕاسپاردەکان:

١- لەسەر لایەنە فەرمیەکانی حکومەت وهێزە ئەمنیەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستە کە هەوڵی بەهێز بدەن بۆ پشتیوانی کردنی لایەنی میدیایی لەو شارە ئازادکراوانەدا، لەڕێگەی دابین کردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ ڕۆژنامەنوسان وتوانای هاتوچۆکردن وگەڕانیان بۆ دابین بکرێت بە ئارامی، وداتا وزانیاریەکانیان زوو بە زوو پێبدرێت بە مەبەستی بەرگرتن لەو پڕوپاگەندانەی کە بڵاو دەبنەوە سەبارەت بە ڕەوشی ئەو شارانە.

 ٢- پێویستە لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە هەموو جۆر وشێوازەکانیانەوە لە بینراو وبیستراو ونوسراو کە ئەرك وماندوو بوونی زیاتر بکێشن لە پشتبەستنیاندا بە ڕووماڵکردنە مەیدانیەکان کە سروشتێکی مرۆییانەی هەیە لەو شارە ئازادکراوانەدا بە مەبەستی دەستکەوتنی وێنەیەکی ڕوونتر ونزیکتر وبێ کێشە، ئەمە لەبری پشتبەستنیان تەنها بە لێدوانی بەرپرسە فەرمیەکان.              

 ٣- باشتری ڕێگا بۆ بەرگرتن لە سەرهەڵدانی کێشە لە ئایندە دا وچارەسەرکردنی کێشە هەنوکەییەکان بریتیە لە ئەفراندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ کاری ڕۆژنامەنوسی بە جۆرێك توانای ئەوە هەبێت ووردەکاری ڕۆژانە لەو شارە ئازادکراوانەدا بگوێزرێتەوە بەبێ کۆت وبەند، وکار بکرێت بۆ دوبارە دانان وکردنەوەی نوسینگەکانی راگەیاندن ودابین کردنی پارێزگاریی پێویست لێیان.

 ٤- دابین کردنی ژینگەی ئارام بۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی ڕێگای گەیشتن بە کێشەکانی ئەو سارە ئازادکراوانە دەستەبەر دەکات، تا دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆڵی چاودێری بێلایەن ببینن لە دەرخستنی شێوازی ژیانی ئەم شارانە ودانیشتوانەکانیشان، وهەروەها یارمەتی بچوکبونەوە ولە قاڵبدانی گەندەڵی ئیداری ودارایی دەدات، وهەروەها یارمەتی جێبەجێ کردنی پرۆسەی بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری دەدات کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا وێرانکراوە.

 ٥- پێویستە لەسەر ئەو ڕێکخراوانەی کە گرنگی بە کاری ڕۆژنامەوانی ومیدیایی وئازادی ڕا دەربڕین دەدەن، تیشك بخەنە سەر بارودۆخی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی لەو شارە ئازادکراوانەدا کار دەکەن، بە جۆرێك وایان لێبێت هەست نەکەن کە ئەمان بەبێ هەبوونی پارێزگارییەکی دیاریکراو کار دەکەن، بە شێوەیەك یارمەتیدەریان بێت بۆ پراکتیزە کردنی کارەکانیان بە شێوەیەکی باشتر.

 یەکەم: کەناڵە ئاسمانیەکان

کەناڵی دیجلە (قناة دجلة)http://www.dijlah.tv/

1- ئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ئەلڕوممادی"، "ئەلفەللوجە"، "هیت"، "ئەلڕوتبە"، "کوبەیسە"، "حەدیسە"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، کەناڵەکە هیچ ئاماژەی بە بوونی پەیامنێران نەداوە لەناو ئەنباردا وزوربەی ڕاپۆرتەکانی لە لێداونی فەرمی یان سەرچاوە ئەمنیەکانەوە وەرگیراوە، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٦.. "پێنتاگۆن جەخت لە کوژرانی شاکر وەهیب، ئەمیری ویلایەتی ئەنبار دەکاتەوە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیماناندا".

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=189268

ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن "، پیتەر کوك، ئەوە دەخاتەڕوو کە وەزارەتەکەی دڵنیایە لە کوژرانی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە پارێزگای ئەنبار، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی هاوپەیماناندا

 لە ٢٧ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "فەوجەکانی حەشدی عەشایری دەستدەکەن بە ئازادکردنەوەی ناوچەکانی باکوری ڕوممادی".

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=190683

لێدوانێکی سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، لیوا ڕوکن قاسم ئەلموحەمەدی، سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە وبادیە بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی فراوان لە ناوچەی ئەلجەزیرە لە خۆرهەڵاتی ئەنبار.

2- سەڵاحەدین

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "سەڵاحەدین"، "تکریت"، "بێجی"، "دوزخورماتو"، "سامەڕا"، "بەلەد"، "عەلەم"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کەناڵەکە باسی لە بوونی هیچ پەیامنێرێك نەکردووە لەناوچە ئازادکراوەکاندا، وزوربەی ڕاپۆرتەکانی لە داتای فەرمی یان سەرچاوە ئەمنیەکانەوە وەرگرتوە، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ٢٤ ی ئایاری ٢٠١٦.. "هێزە هاوبەشەکان گەمارۆی گوندی ئەلبەیزە دەدەن لە نزیك دوڕیانی ئەلزوییە لە باکوری تکریت".

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=190147

سەرچاوەیەك لە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایدەگەیەنێت، کە هێزە هاوبەشەکان گەمارۆی گوندێك دەدەن لە باکوری تکریت، پاش ئەوەی بە تەواوی گەمارۆی ناحیەی مەکحولیان دا.

 3- ديالە

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ديالە"، "بەعقوبە"، "خاڵس"، "عوزێم"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کەناڵەکە هەواڵی زۆری دەربارەی ئەم پارێزگایە وناوچەکانی بڵاونەکردۆتەوە، باسی لە بوونی هیچ پەیامنێرێك نەکردووە لەو پارێزگایەدا، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

لە ٢٥ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "بەپەلە.. تەقینەوەیەکی تیرۆرستی ڕوویدا لە بازگەی دەروازەی شارۆچکەی خاڵس کە ١٥ شەهید وبرینداری لێکەوتەوە".

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=190613

هەواڵەکە هیچ ووردەکارییەکی تری تێدا نەبوو، تەنها وێنەی تەقینەوەکە بڵاوکرایەوە. 

 کەناڵی ئەلعێراقییە (قناة العراقية)http://www.imn.iq/

1-      ئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ئەلڕوممادی"، "ئەلفەللوجە"، "هیت"، "ئەلڕوتبە"، "کوبەیسە"، "حەدیسە"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، کەناڵەکە هیچ ئاماژەی بە بوونی پەیامنێران نەداوە لەناو ئەنباردا وزوربەی ڕاپۆرتەکانی لە لێداونی فەرمی یان سەرچاوە ئەمنیەکانەوە وەرگیراوە، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ٧ ی حوزەیرانی ٢٠١٦.. "پۆلیسی فیدراڵی ٢١٠ خێزانی ئاوارە لە ناوچەی ئەلحەراریات ڕزگار دەکات".

http://www.imn.iq/archives/48219

سەرکردەی پۆلیسی ئیتیحادی، فەریق ڕائید جەودەت، ڕوونیکردەوە کە لیوای شەشەمی مغاویر سەرکردەیەکی داعشی دەستگیرکرد کە خۆی حەساردابوو لەناو سارۆچکەی سەقڵاوییە، وهەروەها توانیویانە ٣٥ بۆمبی چیندراو پوچەڵ بکەنەوە، وڕاشیگەیاند کە هێزەکانی مغاویری ئیتیحادی وبەربەرچدانەوەی خێرا ١٠ چەکداری داعشیان کوشتووە ودوو ئوتومبیلی بۆمبڕێژیشیان تەقاندۆتەوە، وئوتومبیلێکی ڕەشاش هەڵگریشیان تێکشکاندووە وسەرجەم سەرنشینەکانیشیان کوشتووە لە نزیك هێڵی بەرگری لە باکوری فەللوجە.

 2- سەڵاحەدین

ژمارەیەك ڕاپۆرت بڵاوکراوەتەوە کە پشتبەست بووە بە داتا فەرمیەکان، لەگەڵ پەخشکردنی چەند وێنەیەکی ئەرشیفی شارەکە.

 3- ديالە

لە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "دەستگیرکردنی تیرۆرستێك کە بەنیازی خۆتەقاندنەوە بووە لە یەکێك لە ناوچەکانی شاری دیالە"

http://www.imn.iq/archives/54826

شانەی راگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرێتی هەواڵگری سەربازی ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەری نەوعی ئەنجامداوە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێکی لیوای ٢٠ ی فیرقەی پێنج کە دەستگیرکردنی تیرۆرستێكی لێکەوتەوە کە بەنیازی خۆتەقاندنەوە بووە لە یەکێك لە ناوچەکانی شاری دیالە.

لە ٢٣ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "پارێزگای دیالە بڕیاری کردنەوەی ١٣ قوتابخانە دەدرێت لە ناوچە ئازادکراوەکاندا".

http://www.imn.iq/archives/54961

 کەناڵی ئەلشەرقیە (قناة الشرقية)http://www.alsharqiya.com/

1-ئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ئەلڕوممادی"، "ئەلفەللوجە"، "هیت"، "ئەلڕوتبە"، "کوبەیسە"، "حەدیسە"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، کەناڵەکە هیچ ئاماژەی بە بوونی پەیامنێران نەداوە لەناو ئەنباردا وزوربەی ڕاپۆرتەکانی لە لێداونی فەرمی یان سەرچاوە ئەمنیەکانەوە وەرگیراوە، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ١٨ ی ئایاری ٢٠١٦.. "شەهیدبوونی ئەحمەد سەلام ئەلعانی،سەرۆکی شارەوانی قەزای هیت لە ئەنبار، وبرینداربوونی سی کارمەندی پۆلیس لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە بینایەکی بۆمبڕێژکراودا".

http://www.alsharqiya.com/news/?p=207330

 لە ١ ی حوزەیرانی ٢٠١٦.. "کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی کوبەیسە".

http://www.alsharqiya.com/news/?p=209132

 لە ٢١ ی حوزەیرانی ٢٠١٦.. "ئاژەڵی دڕندە پەلاماری ئاوارەکان دەدەن لە روممادی".

http://www.alsharqiya.com/news/75489652/%D8%AD%D9%8A%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%A7%D8%AA-%D9%85%D9%81%D8%AA%D8%B1%D8%B3%D8%A9-%D8%AA%D9%87%D8%A7%D8%AC%D9%85-%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%A7%D8%B2%D8%AD%D9%8A%D9%86-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D9%85/

 2- سەڵاحەدین

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "سەڵاحەدین"، "تکریت"، "بێجی"، "دوزخورماتو"، "سامەڕا"، "بەلەد"، "عەلەم"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کەناڵەکە باسی لە بوونی هیچ پەیامنێرێك نەکردووە لەناوچە ئازادکراوەکاندا، وزوربەی ڕاپۆرتەکانی لە داتای فەرمی یان سەرچاوە ئەمنیەکانەوە وەرگرتوە، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ٩ ی ئایاری ٢٠١٦.. "چەند چەکدارێك هەڵدەکوتنە سەر پەیمانگای تەکنیکی لە قەزای ئەلدۆر".

http://www.alsharqiya.com/news/206079/%D9%85%D8%B3%D9%84%D8%AD%D9%88%D9%86-%D9%8A%D9%82%D8%AA%D8%AD%D9%85%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B9%D9%87%D8%AF-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D9%8A-%D9%81%D9%8A-%D9%82%D8%B6%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84-2/

سەرچاوەیەکی لۆکاڵی جەخت لە هەڵکوتانە سەر پەیمانگای تەکنیکی دەکاتەوە لەقەزای ئەلدۆر لە باکوری سەڵاحەدین، لەلایەن چەند چەکدارێکی میلیشیاوە، بەهۆی پێکداهەڵپژانێکەوە لە نێوان سێ خوێندکاردا.

 لە ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٦.. "تەقینەوەیەکی خۆکوژی قەزای دوز دەهەژێنێت".

http://www.alsharqiya.com/news/75486483/%D8%AA%D9%81%D8%AC%D9%8A%D8%B1-%D8%A7%D9%86%D8%AA%D8%AD%D8%A7%D8%B1%D9%8A-%D9%8A%D9%87%D8%B2-%D9%82%D8%B6%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%B7%D9%88%D8%B2/

سەرجاوەیەکی ئەمنی جەخت لە شەهیدبوون وبرینداربوونی دەیان کەس دەکاتەوە لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا لە قەزای دوزخورماتو، لە خۆرهەڵاتی سەڵاحەدین.

 3- ديالە

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ديالە"، "بەعقوبە"، "خاڵس"، "عوزێم"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کەناڵەکە ناوی هیچ پەیامنێرێكی خۆی نەهێناوە لەو پارێزگایەدا، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ١١ی ئایاری ٢٠١٦.. "کمبش: هاوڵاتی باجی حاڵەتی ئەمنی دەدات لە دیالەدا".

http://www.alsharqiya.com/news/?p=206340

ئەندامی لیژنەی بالای هەماهەنگی لەسەر پشکی پارێزگای دیالە، غەیداء کمبش، ووتی ئەو دیمەنە کارەساتاویانە لە پارێزگاکەدا دوبارە دەبنەوە وهیچ هێزێك نیە هاوڵاتیان وخەڵکی سڤیل بپارێزێت کە ترس وتۆقاندن باڵی کێشاوە بەسەریاندا.

 لە ٢٥ ی ئایای ٢٠١٦.. "تەقینەوەی ئوتومبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی قەزای خاڵس، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە وەرگیراوە".

http://www.alsharqiya.com/news/75490079/%D8%A7%D9%86%D9%81%D8%AC%D8%A7%D8%B1-%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D9%85%D9%81%D8%AE%D8%AE%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D9%85%D8%AF%D8%AE%D9%84-%D8%A7%D9%84%D8%AE%D8%A7%D9%84%D8%B5/

 کەناڵی ئەلفەیحاء (قناة الفيحاء)http://www.alfayhaa.tv/

1-ئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ئەلڕوممادی"، "ئەلفەللوجە"، "هیت"، "ئەلڕوتبە"، "کوبەیسە"، "حەدیسە"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، کەناڵەکە هیچ ئاماژەی بە بوونی پەیامنێران نەداوە لەناو ئەنباردا وزوربەی ڕاپۆرتەکانی لە لێداونی فەرمی یان سەرچاوە ئەمنیەکانەوە وەرگیراوە، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ٦ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "کوژرانی ٨ چەکداری داعش وبەدیلگرتنی دوو چەکداری دیکە لە میانی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی زەنکورەدا".

http://www.alfayhaa.tv/?p=96938

سەرجاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، کە ٨ لە تیرۆرستانی داعش کوژران، ودووانی تریش دەستگیرکران، جگە لە تێکشکاندنی ٥ ئوژومبیلی تیرۆرستان، لە میانی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی زەنکورەدا لە ئەنبار.

 2-سەڵاحەدین

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "سەڵاحەدین"، "تکریت"، "بێجی"، "دوزخورماتو"، "سامەڕا"، "بەلەد"، "عەلەم"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کەناڵەکە باسی لە بوونی هیچ پەیامنێرێك نەکردووە لەناوچە ئازادکراوەکاندا، وزوربەی ڕاپۆرتەکانی لە داتای فەرمی یان سەرچاوە ئەمنیەکانەوە وەرگرتوە، وئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ٦ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "حەیدەر عەبادی کۆبونەوەیەك گرێدەدا لە بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین لەگەڵ سەرکردە سەربازی وئەمنیەکان".

http://www.alfayhaa.tv/?p=96941

بەیاننامەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەربارەی جەختکردنەوەی عەبادی لە گرنگی بەردەوامبوونی سەرکەوتنەکان وئازادکردنەوەی خاك وپارێزگاریکردن لە گیانی جەنگاوەران وهاولاتیان وکەمکردنەوەی زەرەر وزیانەکان تا ئازادکردنەوەی دوا بستە خاکی عێراق.

 3- ديالە

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ديالە"، "بەعقوبە"، "خاڵس"، "عوزێم"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا هیچ پەیامنێرێكی کەناڵەکە لەو پارێزگایەدا نەبوون، و ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 لە ٦ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "پۆلیسی دیالە دۆزینەوەی پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو ڕادەگەیەنێت، کە مەبەست لە بەکارهێنانی بە ئامانج گرتنی ئەو کەسانە بووە کە بۆ پیرۆزبایی جەژن لە دەرەوە بوون لە بەعقوبە".

http://www.alfayhaa.tv/?p=96935

سەرکردایەتی پۆلیسی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، کە هێزێکی ئەمنی پشتێنێکی بۆمبڕێژکراویان دۆزیوەتەوە کە ئامادەکراوە بۆ بە ئامانج گرتنی ئەو کەسانەی بۆ پیرۆزبایی جەژن لە دەرەوە بوون، لە باشوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە. 

دووەم: ئاژانسە هەواڵییەکان

ئاژانسی مەدا پرێس

- پێگەی مەدا پرێس بەشێوەیەك ڕێکخراوە کە دەتوانرێت شوێنی ڕوداوەکان وکاتەکانی وسەرچاوەکانی دیاری بکرێت، وگەڕان لە ئەرشیفەشیاندا دەریخستووە کە ئەوان پشتیان بە پەیامنێری تایبەتی خۆیان بەستووە لە هەر سێ پارێزگای (ئەنبار وسەڵاحەدین ودیالە) لە زۆربەی هەواڵەکانیاندا، ولەگەڵیشیدا داتا ولێدوانە فەرمیەکانیشی فەرامۆش نەکردووە.

 1- پارێزگای ديالە

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی (ئاژانسی مەدا پرێس) دا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ديالە"، "جەلەولا"، "بەعقوبە"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ئاژانسە پشتی بە پەیامنێری تایبەتی خۆی بەستووە لەو پارێزگایەدا، جگە لە داتا وبەیاننامە ولێدوانە فەرمیەکان، و ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

- لە ٧ ی ئایاری ٢٠١٦.. "تەندروستی دیالە بەڵێن دەدات کە دەرمانخانە وەهمیەکان نەهێڵێت لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ دا".

لێدوانێکی عەلی ئەلتمیمی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دیالە، بۆ پەیامنێری (مەدا پرێس) دەربارەی چارەسەرکردنی بابەتی دەرمانخانە وەهمیەکان لە پارێزگاکەدا.

2-پارێزگایئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی (ئاژانسی مەدا پرێس) دا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ئەنبار وڕوممادی وفەللوجە"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ئاژانسە پشتی بە پەیامنێری تایبەتی خۆی بەستووە لە زوربەی هەواڵەکانیدا لەو پارێزگایەدا، جگە لە داتا وبەیاننامە ولێدوانە فەرمیەکان، و ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

- لە ٤ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "کوژرانی ١٠ چەکداری داعش ودەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەیەکی ئاراستەکراو لە خۆرئاوای ڕوممادی".

لێدوانی سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی جزیرە، لیوا ڕوکن قاسم ئەلموحەمەدی، بۆ پەیامنێری ئاژانسەکە دەربارەی جێبەجێکردنی پرۆسەیەکی ئەمنی مەودا فراوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کە گردبوونەوەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی داعشی بە ئامانج گرتبوو، لە میانی شەڕەکانی پاککردنەوەی جزیرە لە قەزای هیت.

 3- پارێزگایسەڵاحەدين

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی (ئاژانسی مەدا پرێس) دا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "سەڵاحەدین وبێجی وتکریت"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ئاژانسە پشتی بە پەیامنێری تایبەتی خۆی بەستووە لەو پارێزگایەدا، جگە لە داتا وبەیاننامە ولێدوانە فەرمیەکان، و ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ٢٨ ی حوزەیرانی ٢٠١٦.. "کوژرانی ٣ چەکداری داعش لە خۆرهەڵاتی تکریت".

لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ پەیامنێری ئاژانسەکە دەربارەی پێکدادانی هێزە ئەمنیەکان لەگەڵ سیان لە چەکدارانی داعش وکوشتنی هەر سێکیان.

 ئاژانسی سۆمەریە نیوز

- تێبینیکرا کە (ئاژانسی سۆمەریە نیوز) لە هەر سێ پارێزگاکەدا پەیامنێری هەیە، کە بە هێما ئاماژەیان پێدەدات، وپشتیشیان پێدەبەستێت، جگە لەو هەواڵ وبابەتانەی دیکەش کە کەناڵی "ئەلسۆمەریە" پەخشیان دەکات، لەگەڵ داتا وبەیاننامە ولێدوانە ڕەسمیەکان، بۆ نمونە:

 1- پارێزگای ديالە

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی (ئاژانسی سۆمەریە نیوز) دا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ديالە وبەعقوبە وخاڵس"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ئاژانسە پشتی بە پەیامنێری تایبەتی خۆی بەستووە لەو پارێزگایەدا، جگە لە داتا وبەیاننامە ولێدوانە فەرمیەکان، و ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ٣١ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "نۆژەن کردنەوەی بنکەی پۆلیسی دیالە لەسەر ئەرکی بەخشینی دارایی کارمەندەکانی بنکەکە".

لێداونی ووتەبێژی پۆلیسی دیالە، عەقید غالب ئەلعەتیە بۆ ئاژانسەکە دەربارەی بەخشینی دارایی کارمەندانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی وەجیهیە بۆ نۆژەنکردنەوەی بنکەکەیان، لە باکوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە.

2- پارێزگایئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی (ئاژانسی سۆمەریە نیوز) دا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ئەنبار وڕوممادی وفەللوجە"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ئاژانسە پشتی بە پەیامنێری تایبەتی خۆی بەستووە لەو پارێزگایەدا، جگە لە داتا وبەیاننامە ولێدوانە فەرمیەکان، و ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

- لە ٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٦.. "دەزگای دژە تیرۆر کۆنترۆڵی پردی ئەلتوفاحە وناوچەکانی دەوروبەری دەکات لە باشوری فەللوجە".

وەرگیراوە لە بەیاننامەیەکی شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی.

 3- پارێزگایسەڵاحەدين

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی (ئاژانسی سۆمەریە نیوز) دا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "سەڵاحەدین وتکریت وبێجی"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ئاژانسە پشتی بە پەیامنێری تایبەتی خۆی بەستووە لەو پارێزگایەدا، جگە لە داتا وبەیاننامە ولێدوانە فەرمیەکان، و ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ٢٤ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "فیرقەی شەڕکەری ئەلعەبباس" ڕایدەگەیەنێت کە خەندەکی لێداوە بە چواردەوری قەزای بەلەددا".

وەرگیراوە لە بەیاننامەی زیاء ئەلحەسناوی، سەرپەرشتیاری بەشی گواستنەوە لە فیرقەی شەڕکەری ئەلعەبباس.

 ئاژانسی ئەلئەنبار نیوز

 تێبینیکرا کە (ئاژانسی ئەلئەنبار نیوز) هیچ پەیامنێرێکی تایبەت بەخۆی نیە لە هەر سێ پارێزگاکەدا، وئاژانسەکە تەنها پشت بە داتا وبەیاننامە ولێدوانە ئەمنی وفەرمیەکان دەبەستێت.

1- پارێزگای ديالە

 تێبینی کەمی ئەو هەواڵانە کرا کە ئاژانسەکە دەربارەی پارێزگاکە بڵاویکردونەتەوە لە ماوەی نیوان ١ ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ ی ئابی ٢٠١٦، بۆ نمونە:

- لە ٦ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "ئامادەباشی ئەمنی لە ڕۆژانی جەژندا لە دیالە".

وەرگیراوە لە لێدوانێکی لیوا ڕوکن جاسم ئەلسەعدی، سەرکردەی پۆلیسی دیالە.

 2- پارێزگایئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی (ئاژانسی ئەلئەنبار نیوز) دا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك "ئەنبار وڕوممادی وفەللوجە وهیت"، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینی ئەم ئاژانسە بەم شێوازە کاری کردووە کە لەم نمونەیەدا خراوەتەڕوو:

- لە ٣٠ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادکردنەوەی دورگەی ئەلخالیدیە لە سی قۆڵەوە".

بەدواداچوچنێك بۆ لێدوانی لیوا ڕوکن ئیسماعیل ئەمەحلاوی، سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار.

 3- پارێزگایسەڵاحەدين

هیچ هەواڵێك نەبینرا پەیوەندی هەبێت بە پارێزگای سەڵاحەدینەوە بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی (سەڵاحەدین وتکریت وبێجی)،لە ماوەی نیوان ١ ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ ی ئابی ٢٠١٦.

 سێیەم: ڕۆژنامە وپێگە ئەلکترۆنیەکان

1-ڕۆژنامەی ئەلزەمان (جريدة الزمان)

پارێزگایئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم ڕۆژنامەیەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك (ڕوممادی، فەللوجە، هیت، ئەلڕوتبە، کوبەیسە، وحەدیسە)، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ڕۆژنامەیە پشتی بە لێدوانی بەرپرسە حکومی وئەمنیەکان بەستووە، لەگەڵ بابەتە وەرگێڕدراوەکان، جگە لە ڕۆڵێکی هامشی هەردوو پەیامنێری تایبەتی خۆی لەو پارێزگایەدا (میساق ئەلفەییاز ونورەدین حەمید) لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی پارێزگاکە کە ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ یەکی خاکی عێراق داگیر دەکات، کە ناوی نورەدین حەمید دەهات لە زۆرترین ژمارەی ئەو هەواڵ وڕاپۆرتانەی کە بەبێ وێنە دەهاتن تەنها بۆ گواستنەوەی لێدوانی بەرپرسە لۆکاڵیەکان، ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ١٥ ی ئایاری ٢٠١٦.. "واڵاکردنی دەرگای خۆناونووسکردنی ئارەزوومەندانە بۆ ڕۆڵەکانی هیت وحەدیسە وبەغدادی".

هەواڵێك دەربارەی واڵاکردنی دەرگای خۆناونووسکردنی ئارەزوومەندانە لەلایەن وەزارەتی بەرگریەوە، لە ڕاپۆرتێکی ئەمنیدا کە چەند ڕوداوێکی لە پارێزگاکانی تریسەوە لەخۆگرتبوو.

پارێزگایديالە

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم ڕۆژنامەیەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك (دیالە وجەلەولا وعوزێم)، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ڕۆژنامەیە پشتی بە پەیامنێری تایبەتی خۆی (سەلام عەبدولشممەری) بەستووە لەو پارێزگایەدا، جگە لە لێدوان وداتا وبەیاننامە فەرمی وئەمنیەکان، ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

- لە ٢٣ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "دەستگیرکردنی ٦ خۆکوژ ودەستبەسەرداگرتنی دوو ئوتومبیلی بۆمبڕێژکراو وپوچەڵکردنەوەی چەند پلانێکی تیرۆرستی لە دیالە".

بڵاوکردنەوەی ژمارەیەك هەواڵی تایبەت بەو پارێزگایە ولێدوانی سەرکردەی پۆلیس دەربارەی پوچەڵکردنەوەی پلانێکی تیرۆرستی گەورە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە.

 پارێزگایسەڵاحەدين

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم ڕۆژنامەیەدا بۆ ساڵی ٢٠١٦، دەرنەکەوت کە ڕۆژنامەکە پشتی بە هیچ پەیامنێرێکی مەیدانی بەستبێت لەو پارێزگایەدا، بەڵام ئەرشیفی پارساڵی ٢٠١٥، دەریخست کە پەیامنێرێکیان هەبووە بە ناوی (مازن ئەبدولحەمید)، وئەوەی بڵاویکردۆتەوە تەنها لێدوان وداتا وبەیاننامەی بەرپرسە لۆکاڵی وئەمنیەکان بووە.

 ٢-   ڕۆژنامەی ئەلمەدا (صحيفة المدى)

 پارێزگایئەنبار

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم ڕۆژنامەیەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك (ڕوممادی، فەللوجە، هیت، ئەلڕوتبە، کوبەیسە، وحەدیسە)، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ڕۆژنامەیە سەدان بابەتی هەبووە لە هەواڵ وڕاپۆرت کە ڕووماڵی ڕوداوە سەربازی وئەمنی وخزمەتگوزاریەکانی ئەو پارێزگایەی کردووە، کە پێکهاتووە ڕووماڵکرنی لێدوان وداتا وبەیاننامەکانی بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی وسەرکردەکانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی وحەشدی شەعبی، ولێدوان وداتا وبەیاننامەکانی بەرپرسانی حکومەتی لۆکاڵی وچالاکیە سیاسی وعەشایەریەکانی تر، لە ڕێگەی پەیامنێری ئاژانسی (مەدا پرێس)ەوە، کە سەر بە هەمان دەزگایە کە ڕۆژنامەکەی هەیە (دەزگای ئەلمەدا بۆ میدیا وڕۆشنبیری وهونەر) لەو پارێزگایەدا، بەڵام بە ڕاشکاوی ناوی نەهێنراوە، وتەنها بە هێمای (HF) ئاماژەی بۆ کراوە، جگە لەوەی کە ڕۆژنامەکە بابەتی دیکەی تایبەت بە خۆی بڵاوکردۆتەوە لە ڕێگەی هەواڵسازەکانیەوە، لەگەڵ ڕاپۆرتی وەرگێڕدراو دەربارەی بارودۆخی پارێزگاکە وبەرەوپێشچوونەکانی شەڕی دژ بە داعش لەو پارێزگایەدا، ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ٣٠ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "شارۆچکەی ئەلگرمە داوای پاراستنی دەزگا حکومیەکان وموڵك وماڵی هاوڵاتیان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا".

هەواڵەکە لە پەیامنێری (مەدا پرێس)ەوەیە لە ئەنبار.

  پارێزگایسەڵاحەدين

 لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم ڕۆژنامەیەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك (تکریت، ئەلزلوعیە، بێجی وعەلەم)، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ڕۆژنامەیە سەدان بابەتی هەبووە لە هەواڵ وڕاپۆرت کە ڕووماڵی ڕوداوە سەربازی وئەمنی وخزمەتگوزاریەکانی ئەو پارێزگایەی کردووە، کە پێکهاتووە ڕووماڵکرنی لێدوان وداتا وبەیاننامەکانی بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی وسەرکردەکانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی وحەشدی شەعبی، ولێدوان وداتا وبەیاننامەکانی بەرپرسانی حکومەتی لۆکاڵی وچالاکیە سیاسی وعەشایەریەکانی تر، لە ڕێگەی پەیامنێری ئاژانسی (مەدا پرێس)ەوە، کە سەر بە هەمان دەزگایە کە ڕۆژنامەکەی هەیە (دەزگای ئەلمەدا بۆ میدیا وڕۆشنبیری وهونەر) لەو پارێزگایەدا، بەڵام بە ڕاشکاوی ناوی نەهێنراوە، وتەنها بە هێمای (AM) ئاماژەی بۆ کراوە، جگە لەوەی کە ڕۆژنامەکە بابەتی دیکەی تایبەت بە خۆی بڵاوکردۆتەوە لە ڕێگەی هەواڵسازەکانیەوە، لەگەڵ ڕاپۆرتی وەرگێڕدراو دەربارەی بارودۆخی پارێزگاکە وبەرەوپێشچوونەکانی شەڕی دژ بە داعش لەو پارێزگایەدا، ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ٢٧ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "باری نائاسایی لە سەڵاحەدین بۆ داڵدەدانی ١٢ هەزار خێزانی ئاوارە لە شەرگاتەوە".

وەرگیراوە لە بابەتێکی پەیامنێری (مەدا پرێس)ەوە لە  سەڵاحەدین.

 پارێزگای ديالە

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم ڕۆژنامەیەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی وەك (دیالە وبەعقوبە، سەعدیە وعوزێم)، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ڕۆژنامەیە بە دەیان هەواڵ وڕاپۆرتی بڵاوکردۆتەوە لە ڕێگەی پەیامنێری ڕۆژنامەکە (حەسەن ئەحمەد) لەو پارێزگایەدا، جگە لە بابەتەکانی پەیامنێری ئاژانسی (مەدا پرێس)، ولێدوان وداتا وبەیاننامە فەرمی وئەمنیەکان وبابەتە وەرگێڕدراوەکان، ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

- لە ١٩ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە: ئوتومبیلەکەی کەڕادە لە نزیك شوێنی تەقاندنەوەکەیەوە بۆمبڕێژکراوە".

وەرگیراوە لە بابەتێکی (مەدا پرێس)ەوە کە بەیاننامەی سەرکردەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی گواستۆتەوە.

 ٣-پێگەی شەفەق نیوز (موقع شفق نيوز)

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم پێگەیەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی تایبەت بە پارێزگاکانی ئەنبار وسەڵاحەدین ودیالە، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم پێگەیە بە سەدان بابەتی هەبووە لە هەواڵ وڕاپۆرت کە ڕووماڵی ڕوداوە سەربازی وئەمنی وخزمەتگوزاریەکانی ئەو پارێزگایانەی کردووە، کە پشتبەست بووە بە لێدوان وداتا وبەیاننامەکانی بەرپرسانی حکومی وئەمنی، بەبێ ئاماژەدا بە هیچ پەیامنێرێکی مەیدانی، وبابەتە وەرگێڕدراوەکان، ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ٤ ی تەمموزی ٢٠١٦.. "بەوێنە.. پۆلیسی دیالە دوو هەوڵی تەقینەوە پوچەڵ دەکاتەوە کە یەکێکیان خۆکوژی بووە و ئامانج لێی خولقاندنی قەسابخانەیەك بووە لەناو یەکێك لە پارکەکاندا".

وەرگیراوە لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ.

 ٤- پێگەی مەوازین (موقع موازين)

لە ڕێگەی گەڕان وپشکنین بە ئەرشیفی ئەم پێگەیەدا بە بەکارهێنانی کلیلە ووشەکانی تایبەت بە پارێزگاکانی ئەنبار وسەڵاحەدین ودیالە، لە بەرواری ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی ٢٠١٦، تێبینیکرا کە ئەم ڕۆژنامەیە دەیان بابەتی هەبووە کە ڕووماڵی ڕوداوە سەربازی وئەمنی وخزمەتگوزاریەکانی ئەو پارێزگایانەی کردووە، کە وەرگیراون لە لێدوان وداتا وبەیاننامەکانی بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی وسەرکردەکانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی وحەشدی شەعبی، جگە لە ئاژانسە جیهانیەکان، لەگەڵ ئاماژەدان بە بوونی پەیامنێری مەیدانی لەدیالەدا، ئەمەش نمونەیەکە لەو کارانەی بڵاویان کردۆتەوە:

 - لە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠١٦.. "ڕاکردوویەك لە فەللوجە: والی داعش ڕێگەی داین لە فەللوجە بێینەدەرەوە بەرانبەر بە گەیاندنی ژنەکەی بۆ کەرکوك".

وەرگیراوە لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی فەرەنسی.

تێبینی لەسەر چاودێری ئاژانس وپێگە جیاوازەکان:

لە ئەنجامی گەڕان لە ئەرشیفی ئەو پێگانەی کە ئەم چاودێریکردنەگرتبونیەوە، بە دوای کلیلە ووشە تایبەتەکاندا دەربارەی پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەدین، ودیالە، لەماوەی نێوان ١ی ئایاری ٢٠١٦ تا ١ی ئابی هەمان ساڵدا، دەیان ئەنجام دەرکەوتن، لەوانە،ڕوداوە سەربازی وئەمنی وخزمەتگوزارییەکان ڕووماڵکران لەو سێ پارێزگایەدا، بە ڕوماڵیکی ڕۆتینی کە تیشکی خستبووە سەر لێدوان و بەیاننامەکانی حکومەتی ئیتیحادی (فیدراڵی) وبەرپرسی حکومەتە لۆکاڵیەکان وسەرکردەکانی سوپا وپۆلیسی فیدراڵی وحەشدی شەعبی، دەربارەی ڕەوشی بەڕێوەچوونی شەڕەکان وپێشڕەویەکانی میحوەرەکانی جەنگ،جگە لە گواستنەوەی ئەو بابەتانەی لە ئاژانس وڕۆژنامە جیهانیەکاندا بڵاوبونەتەوە، بەبێ ئاماژەدان بە ناوی هیچ پەیامنێرێکی مەیدانی، لە کاتێکدا هەندێك لەم ئاژانس وڕۆژنامانە تەنها بە بڵاوکردنەوەی شیکردنەوەی سیاسی بۆ کاردانەوەی ڕوداوەکان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا لەسەر نەخشە ئیکتیفایانکرد، بۆ نمونە ڕۆژنامەی "العالم الجديد"، وە یان ڕووماڵکردنی ڕوداوەکان بە پشتبەستن بە داتا وبەیاننامەکانی ڕێکخراوی "داعش" وکەسایەتییە سیاسیی وعەشایەریە دژ بە پرۆسە سەربازیەکان، وئەو هەواڵ و وێنە وگرتە ڤیدیۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەساودەست دەکرێن وەك "ڕۆژنامەی ئەلعێراقی ئەلکترۆنی وپێگەی باس نیوز".

 کاری ڕۆژنامەوانی لە شارە ئازادکراوەکاندا

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ڕای کۆمەڵێك لە ڕۆژنامەنووس وڕاگەیاندکاری وەرگرت لە پارێزگاکانی ئەنبار وسەڵاحەدین ودیالە، دەربارەی بارودۆخی ڕۆژنامەوانی تیایاندا، وئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە کاتی ڕووماڵکردنی بڕی زۆری ڕوداوەکانی ڕۆژانە لەو پارێزگایانەدا لەپاش ئازادکردنیان.

 ئەنبار

جگە لە کاناڵی ئەلئەنباری سەر بە ئەنجومەنی پارێزگاکە، هیچ کام لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە تایبەتی کەناڵە ئاسمانیەکان، هیچ بارەگا یان نوسینگەی فەرمیان نەبوو لە هیچ شار وشارۆچکەیەکی ئەو پارێزگایەدا پێش داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، وڕۆژنامەنووسانی ئەو شارەش ڕاهاتبوون لەسەر هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی تەواوکردنی کارەکەیان وپاراستنی کەل وپەلەکانیان، هەریەکێکیان بەپێی بارودۆخی خۆی وبەپێی تواناکانی خۆی.

ئەو زانیاریانەی وەرگیراون لە ڕۆژنامەنووسان وڕاگەیاندکاران وبەرپرسە لۆکاڵیەکان لە ئەنبار، ئاماژە دەدەن بە دەرنەچوونی هیچ ڕۆژنامەیەك لەو پارێزگایەدا پێش هەڵگیرسانی قەیرانەکە، ودابەشکردنی ڕۆژنامە عێراقیەکانیش "زۆر دیاریکراو" بووە وتەنها ڕۆژنامە سەرەکیەکانی گرتۆتەوە کە بواری دابەشکردنەکەی سنوری هەردوو شاری ڕوممادی وفەللوجەی تێنەپەڕاندووە، ودابەشکردنیشی لەژێر کاریگەری هۆکارە نوێیەکانی پەیوەندیکردندا بووە، وبەهۆی نەگەیشتنیشی بە ڕۆژانە، بە هۆی بارودۆخی ئەمنی ناجێگیرەوە، کە دانیشتوانی ناچارکردوە پشت ببەستن بە کەناڵە ئاسمانیەکان وپێگەکانی ئەنتەر نێت لە دەستخستنی هەواڵەکاندا وبەدواداچونی بارودۆخی سیاسی وئەمنی لە عێراقدا.

سەڵاحەدين

 "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چەند چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا ئەنجامدا، کە ڕەتیانکردەوە ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن لەبەر هۆکاری ئەمنی پەیوەندار بە سەلامەتیانەوە، بێجگە لە عوسمان ئەلشەلش، پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی ئەلشەرقیە، کە تیایدا ڕوونیانکردۆتەوە کە پارێزگاکە ژمارەیەکی زۆری لە نوسینگەی کەناڵە ئاسمانیەکان وئێزگەکانی لە ئامێز گرتبوو، پێش داگیرکردنی لەلایەن "داعش"ەوە لە هاوینی ساڵی ٢٠١٤ دا، لەو کەناڵانەش کەناڵی ئەلعێراقیە، سەڵاحەدین،سەما سەڵاحەدین، وئێزگەکانی سامەڕا وبەلەد وقورئانی کەریم وبێجی.

 بەڵام ئەو ڕۆژنامەنووسانە جەختیان کردەوە کە ئەو کەناڵ وئێزگانە لەکارکەوتن لەپاش داگیرکردنی زۆربەی شار وشارۆچکەکانی لەلایەن"داعش"ەوە، جگە لە هەردوو ڕادیۆی سامەڕا وبەلەد، کە بەردەوام بوون لە کارکردن لە شوێنی ترەوە لە دەرەوەی پارێزگاکە. 

 ڕوماڵکردنی میدیایی لە پارێزگاکەدا لە ئێستادا پێویستی بە تۆڕێك لە پەیامنێران هەیە لەو کەسانەی کە بە شێوازێکی "نهێنی ودیاریکراو" کاربکەن وزۆربەی کات پشت ببەستن بەو لێدوانانەی کە لە بەرپرسان وسەرکردە ئەمنیەکان دەستیان دەکەوێت، بەهۆی قورسی ڕوماڵکردنی مەیدانی بەهۆی ئەو کەلتورە باوەی لای دانیشتووان وبەرپرسان هەیە کە کامێرا وەك دوژمن دەبینن، جگە لەو تۆمەتانەی کە ڕۆژنامەنووسەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە، بۆ نمونە تۆمەتی بەکرێگیراوی.

ديالە

 لە کاتی ڕووماڵکردنەکەی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" دا ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسان ومیدیاکاران لە دیالە سکاڵایان کرد لە خراپی بارودۆخی ئەمنی لەو پارێزگایەدا ولەوەش کە ئەوان باجێکی قورس دەدەن بەم هۆیەوە، کە دووچاری هەڕەشە وکوشتن بوونەتەوە.

لەمبارەیەشەوە ئیبراهیم ئەحمەدی ڕۆژنامەنووس وچالاکوانی مەدەنی لە دیالە دەڵێت کە "بوونی ڕۆژنامەنووسان ومیدیاکاران لەو پارێزگایەدا تەنها لە سەنتەری شار (بەعقوبەدایە) دایە، بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی ونەتوانینی ڕوماڵکردنی ئەو ڕوداوانەی کە لە قەزا وناحیەکانی تریئەو شارەدا بەبێ یاوەری هێزە ئەمنیەکان".

سەبارەت بەو ڕۆژنامانەشی کە لەو شارە دەردەچن یان دابەش دەکرێن، ئیبراهیم جەخت دەکاتەوە کە "ئەو ڕۆژنامانە دیار نەماون یان وەستاون پاش ڕوداوەکانی هاوینی ساڵی ٢٠١٤ ەوە هەتا ئێستا، ئەویش یان بەهۆی قەیرانی دارایی، یان بەهۆی هەندێك هۆکاری پەیوەندار بە باری ئەمنیەوە".

ڕۆژنامەنووس وچالاکوانئەحمەد ئیبراهیم ڕوونیشی دەکاتەوە کە هێز ئەمنیەکان "هاوکارن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان"، دەشڵێت کە هەندێك لە بەرپرسان "بە دووفاقی مامەلە دەکەن لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندن وڕەتیدەکەنەوە هاوکاری بکەن لەگەڵ کەناڵە ئاسمانی وڕۆژنامە وئاژانسەکان، ئەگەر هاوتەریب نەبن لەگەڵ ئاراستەی سیاسی ئەواندا".

وەرگێڕان: گۆران قادر

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية