رێکەوتنى نەوت… ژمارەى جیاوازء ئاڵوگۆڕکردنى تۆمەت

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > رێکەوتنى نەوت… ژمارەى جیاوازء ئاڵوگۆڕکردنى...

رێکەوتنى نەوت… ژمارەى جیاوازء ئاڵوگۆڕکردنى تۆمەت

 

ماڵى راگەیاندنى عیراقى

بۆ پتەوترکردنى دیموکراتییەو بنەماى شەفافیەت ” ماڵى راگەیاندنى عیراقى ” راپۆرتى چاودێریکردنى ” رێکەوتنى نەوتى” دەرکرد کە حکومەتى ئیتیحادیىء حکومەتى هەرێمى کوردستان رۆژى دووى کانونى یەکەم” دیسەمبەر”ى 2014 ئیمزایانکرد.

پرۆسەى چاودێریکردنەکە هەموو بڵاوکراوەکانى وەزارەتى نەوتى ئیتیحادیىء وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانء دەزگا جۆراوجۆرەکانى راگەیاندنى گرتەوە.

پرۆژەکە راپۆرتێکى بەرفراوان دەردەکات دەربارەى شەفافیەت لە مامەڵەکردنى هەردوو لایەن لە چوارچێوەى رێکەوتنەکەو هەروەها چاودێرى راستگۆیى ” مێداقیەت”ى دەزگاکانى راگەیاندنیشى دەکات لە بڵاوکردنەوەى راستییەکان بۆ راى گشتى دەربارەى سروشتى رێکەوتنەکەء ئاستى جێبەجێکردنى.

 

چادێریکردنى ماڵپەڕە حکومییەکان

 

ماڵى راگەیاندنى عیراقى چاودێرى وردى ئەو بڵاوکراوانەى کرد کە ماڵپەڕە فەرمییەکانى حکومەتى ئیتیحادىء حکومەتى هەرێمى کوردستانء وەزارەتى نەوتى ئیتیحادیىء وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێم بڵاویانکردوەتەوە.

یەکەم: وەزارەتى نەوت

1- وەزارەتى نەوت دووى کانونی یەکەم/دیسمەبەر 2014 لەسەر زارى وەزیرى نەوت عادل عەبدولمەهدى رایگەیاند، حکومەتى ئیتیحادیء حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتونەتە بڕیارە گرنگى تایبەت بە بە بودجەى ئیتیحادىء هەناردەکردنى نەوت لە رێکەى هەرێمەوەء هەردوولاش رێکەتوون لەسەر چارەسەرکردنى هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانى تایبەت بە بودجەى ئیتیحادىء یاساکەىء پرسى نەوتى هەرێم.

وەزیرى نەوت وتی حکومەتى ئیتیحادىءحکومەتى هەرێم رێکەوتوون لەسەر بەردەوامى چاوپێکەوتنەکانء پێکهێنانى لیژنەى هاوبەش بۆ دانانى رێوشوێنى پێویستء چارەسەرکردنى هەموو کێشەکانى نێوان بەغدادء هەولێر، وە رێکەوتنەکە رەنگە ببێتە بنیاتنانى پەیوەندى نوێ لە ژێر سایەى دەستوردا.

2- دواى تێپەڕینى چوار رۆژ لە راگەیاندنى رێکەوتنەکە ، وەزارەتى نەوت رۆژى شەشى کانونى یەکەم/ دیسەمبەرى 2014 رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە دەربارەى ئەو لێدوانەى جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم قوباد تاڵەبانی کە بە زمانى ئینگلیز لە ئاژانسەکاندا بڵاکرایەوەو دەڵێت” هەناردەکردنى نەوتى کوردستان یاساییەوەء ئەوەش لە رێکەوتنى ئەمدواییەتى نێوان حکومەتى ئیتیحادىء هەرێمدا هاتوە.”

وەزارەتى نەوت لە رونکردنەوەکەیدا جەختیکردەوە هیچ رێکەوتنێکى زارەکى یان نوسراو نییە جگە لەو بەیاننام فەرمییەى ئەنجومەنى وەزیران کە جەخدەکاتەوە ” نەوتى عیراق بۆ هەموو عیراقییەکانە.”

3- وەزارەتى نەوت 18ى کانونى دووەمى 2015 رایگەیاندن پلانى هەیە هەناردەکردنى نەوت لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە بۆ 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە لە نیسانى 2015دا، ئەوەش لەمیانى سەردانى وەزیرى نەوتدا بوو بۆ تورکیا.

4- وەزارەتى نەوت رۆى 19ى کانون دووەمى 2015 بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە رونیکردەوە ” رێکەوتن لەگەڵ هەرێم رونء ئاشکرایەو هیچ رێکەوتنێک نهێنى تێدا نییە.”

وەزیرى نەوت لە بەیاننامەکەدا رونیکردەوە هیچ” سەفقەیەک نهێنى” لە رێکەوتنى نێوان حکومەتى ئیتیحادى لە بەغدادء حکومەتى هەرێم دەربارەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێم نییەو دیدارەکان لەگەڵ لێپرسراونى هەرێم بۆ چارەسەرکردنى ناکۆیییەکانى تر دواى پەسەندکردنى بودجەى 2015 تەواودەکرێن.

عەبدولمەهدى وتیشى ” لە دەقى رێکەوتن لەگەڵ هەولێردا هاتاووە کە رۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت لە رێکەى بۆرییەکانى هەرێمەوە هەناردەى بەندەرى جەیهانى تورکیا دەکرێت”. جەختیشیکردەوە هیچ رێکەوتنء بەڵێننامەیەکى نهێنى تایبەت بە هەرناردەکردنى نەوت لەو رێکەوتنەدا نییە، چونکە رێکەوتنەکە رونء ئاشکرایەو ئەوەى رێکەوتنەکە لەخۆیگرتووە لە بەیاننامەى حکومەتدا بڵاوکرایەوە.”

5- وەزیرى نەوت لە میانى دیدار راوێژکاری کە وەزیرانى نەوتى پێشووء شارەزایەتى نەوت رۆژى یەکى ئایارى 2015 ئامادەیبوون رونیکردەوە رێکەوتنى نەوت لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەردەوامەء لە بەرژەوەندى وڵاتدایەو هیچ ناحەقییەکى بۆ کس نە لە باشور نە لە باکور تێدانییە، چونکە هەموو شتێک بە پێى یاساى بودجە دەبێت.

وتیشى هەموولایەک سودى گەورە لەو رێکەوتنە بەدەستدەهێنێت، کەرکوک دەستیکردەو بە بەرهەمهێنانى نەوت دواى نزیکەى ساڵێک لە وەستانى لە ئازارى 2014ەوە بەهۆى تێکدانى بۆرییەکانى نەوت کە ئەمڕۆ بە هۆى بەکارهێنانى بۆرییەکانى هەرێمەوە وەزارەت دەتوانێت نەوتى کێڵگەکانى کەرکوک هەناردەبکات.

رونیشیکردەوە ” رێکەوتنەکە ئەوەشى لەخۆگرتووە کە بەشێکى گرنگ لە پشکى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێم هەناردەدەکرێت، ئەمڕۆ ئەو بڕەى هەناردەدەکرێت بۆ دوو هێندە زیاتربووەو کۆى ئەوەى دەگاتە بەندەرى جەیهان دەگاتە سنورى 400 هەزار بەرمیل یان تۆزێک زیادو کەم، ئەوەى سۆمۆ لە جەیهان وەریدەگرێت لە 300 هەزار بەرمیل تێپەڕیوەو لەگەڵ زیادکردنى بەرهەم لە بیرەکانى کەرکوکء هەرێمى کوردستان زیاتر پێشدەکەوینء دەتوانرێت بڕى ئەو هەناردەکردنە بگاتە سنورى 550 هەزار بەرمیل، بەڵکو زیاتریش لەوە بۆئەوەى قەرەبوى ئەوە بکەینەوە کە لە مانگەکانى یەکەمدا لەدەستمانداوەو بۆئەوەى تێکڕاى رۆژانەى ساڵى 2015 ببێتە 550 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش سودى بۆ باشورء ناوەڕاستء هەروەها هەرێمیش هەیەو هەروەها سودێکى زۆر گەورەشى هەیە لە شەڕماندا لەدژى رێکخراوى تیرۆریستى داعش.”

6- وەزیرى نەوت لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا کە رۆژ 28ى نیسان/ ئەپریلى 2015 لە باڵاخانەى وەزارەت سازیکرد دواى کۆتاییهاتنى کۆبونەوەى راوێژکارى سێیەم بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە وەزیرانء لێپرسراوانى پێشوو ئاماژەیبەوەدا کە ” بڕى ئەو نەوتەى لە هەرێمى کوردستانى وەردەگریت باشتربووەو بە بەراورد بە هەردو مانگى یەکەمء دووەمى رێکەوتنەکە بەرزبوەتەوە بە تێکڕایى رۆژانە 228 هەزار بەرمیل نەوتمان لەم مانگە نیسان وەرگرتوەو ئامانجامانە تێکڕاى ساڵانە بیگەیەنیینە 550 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.”

راشیگەیاند پارێزگاى کەرکوک بەهۆى رێکەوتنى نەوتى نێوان ناوەندء هەرێمەوە باشتربووەو هێشتا هەندێک کێشەى هەڵواسراو ماون کە پێویستە لە رێگەى گفتوگۆى دۆستانەوە چارەسەربکرێن.

7- وەزارەتى نەوت هەناردەکردنء بڕى داهاتوى بەدەستهێنراو رادەگەیەنێتء پشتى بە بڕى هەناردەکراوە بەندەرەکانى باشور لە بەسرەوء بڕى هەناردەکراوى کەرکوک بەستوە تا مانگى نیسانى 2015ء وەزارەت لەجیاتى کەرکوک بە بڕى هەناردەکراوە بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردووە.

8- کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوت ” سۆمۆ” ى سەر بە وەزارەتى نەوت لە ماڵپەڕى ئەلیکترۆنى هۆیەوە بڕى ئەو نەوتەى بڵاوکردوەتەوەکە لە ماوەى مانگێکدا هەناردەکراوەء تێیدا وردەکارى بڕى هەناردەکراو لە رێگەى بەندەرەکانى باشورەوەء هەروەها بڕى هەناردەکراوە کێڵگەکانى کەرکوکى رونکردوەتەوە لەگەڵ تێکڕاى نرخى یەک بەرمیل نەوت لە ماوەى یەک مانگدا، هەروەها چۆن لەم وێنەى خوارەوەدا رونکراوەتەوە، بەڵام داتاکانى سۆمۆ ئاماژەیاننەداوە بە بڕى نەوتى بەرهەمهێنراوء هەناردەکراو لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە.

 

دووەم: وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان

 

1- ماڵپەڕى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان رۆژى 18ى کانونى یەکەى 2014 وتارێکى بە ناونیشانى ” هەورامى وەزیر لە ئاهەنگى ئیمزاکردنى کتێبى کوردستان بۆ نەوتء غازى ساڵى 2014 قسەدەکات.”

لە میانى وتارەکەدا وەزیر ئاشتى هەورامى لە ئاهەنگى ئیمزاکردنى کتێبى ” کوردستان بۆ نەوت غاز” لە لەندەن وتى : حکومەتى عیراقى فیدراڵ شێوازێکى راستەقینە بۆ دۆزینەوەى شارەسەر بۆ کێشەى ناکۆکییەکانى نەوت لە نێوانیاندا نیشاندەدات.

زیاتر وتیى هەرێم رۆژانە لەگەڵ سۆمۆ بڕى 250 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت لەبەرانبەر ئەوەدا پشکى خۆى لە بودجە بەدەسدەهێنێت لەگەڵ خەرجى پێویست بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە بودجەى وەزارەتى بەرگرى ئیتیحادیىء هاوکات پێشوازیشى لەو رێکەوتنە نوێتەى لەگەڵ حکومەتى عیراقى نوێ بە سەرۆکایەتى عەبادى کرد.

2- هەمان ماڵپەڕى سەرەوە رۆژى 18ى کانونى یەکەم/دیسەمبەرى 2015 بڵاویکردەوە کە هەوارەمى لە کۆنگرەى نەوتىء غازى لەندەن رایگەیاندووە کە رێکەوتن لەگەڵ حکومەتى عیراق لە قۆناغى یەکەمیدا تنیا هەناردەکردنى نەوت لەخۆناگرێت، بەڵکو حکومەتى عیراق هاوکارى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دەکات بۆ پەرەپێدانى ژێرخانەى نەوت کە لە پارێزگاى کەرکوک هەمووى تێکدراوەو وتى ” بڕوام وایە هەلێکى راستەقینەمان هەیە بۆ وەرزێکى نوێ بۆ عیراقێکى سەرکەوتوو.”

لە هەمان کۆنگرەدا رایگەیاند حکومەتى عیراق هیچ بڕە پارەیەکى لە بودجەى گشتى بۆ بەرهەمێهنەرانى نەوتى کوردستان تەرخاننەکردوە.

هەروەها جێگرى سەرۆک وەزیرانى عیراق رۆژ نورى شاوەیس رێکەوتنى نەوتء دارایى بەوە وەسفکرد کە بۆ هەردو لایەن باشەو وتى ” لە سۆنگەى ئامانجى دانانى دواین هەنگاوەکانى بودجەى ساڵى 2015 وە هەرچەندە کات زۆر کەم بەڵام ئەوەى دەستەبەرکردووە کە لە داهاتودا داهاتەکان دابەشبکرێن کە ئەوەشى دەستبەرکردوە عیراق رۆژانە زیاتر لە 550 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەى هەرێمى کوردستانء کەرکوکەوە بەرهەمبهێنێت، ئەوەش دانپێدانانێکە بە سیاسەتى نەوتى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەروەها بۆرى گواستنەوەى نەوت بەکاردەهێنرێت کە بە خاکى هەرێمى کوردستاندا تێدەپەڕێت.”

3- ماڵپەڕى وەزارەت رۆژى نۆى ئازار/ مارسى ساڵى 2015 وتارێک بڵاوکردەوە بە ناونیشانى ” حکومەتى کوردستان پابەنە ئەو بڕە نەوت رادەستى حکومەتى ئیتیحاد بکات بەو شێوەیەى کە لە بودجەى ئیتیحادى 2015دا رێکەوتنى لەسەرکراوە.”

لە وتارەکەدا هاتووە کە حکومەتى هەرێم پابەندى وادەى دیاریکراوە بۆ هەناردەکردنى نەوتى خاو لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادى، وە هاوکات لەگەڵ پابەندبوون بە مەرجەکانى بودجەى ئیتیحادى ساڵى 2015، و هەتا کۆتایى شوبات/ فیبرایر حکومەتى هەرێمى کوردستان 97%ى ئەو بڕەى کە رێکەوتنى لەسەرکراوە رادەستى سۆمۆ کردووە لە بەندەرى جەیهانى تورکى.

لەگەڵ وتارەکەدا خشتەیەک هاوپێچکراوە کە پابەندبونى حکومەتى هەرێم بە رێکەوتنى نەوتى لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادى روندەکاتەوەء ئاماژەش بە دیدارێک کراوە کە وەزیرى نەوتء وەزیرى سامانە سروشتییەکان رۆژى هەشتى کانونى یەکەم ئامادەیبوونء تێیدا لەسەر ئەمەى خوارەوە رێککەوتوون:

ڕ. لە سێ مانگى سەرەتاى ساڵى 2015 حکومەتى هەرێم رۆژانە 275 هەزار بەرمیل نەو بۆ کۆمپانیاى سۆمۆ دەگوازێتەوە.

ب. سەبارەت بە مانگەکان تر هەناردەکردنى بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر لە 600000 بەرمیل لە رۆژێکدا بۆئەوەى کۆى تێکڕاى رۆژانەى هەناردەکراو لەو ساڵەدا بگاتە 550000 بەرمیل.

ج. هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئامادەبوونى هاوبەش” لە هەموو ئەو شوێنانەى کە هەرکام لە دوو لایەنەکە تێیدا ئامادەدەبن.” بە تایبەتیش لە بەندەرى جەیهانء فیشخابور( وێستگەى پێوانەکردنى سەر سنورى عیراق- تورکیا) و ئاڤانا.

د. پشتبەستن بە سیاسەتى یەک نرخى هاوبەش لە نێوان هەردوولادا بۆ فرۆشتنى نەوتى خاو لە بەندەرى جەیهان لە رۆژى یەکى شوباتى 2015ەوە لەگەڵ راگەیاندنى تایبەتمەندى هاوبەشى نەوتى خاو.

ه. بەشداریپێکردنى نوێنەرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆبونەوەکانى تایبەت بە رێکخستنى بەرهەمهێنانى نەوتء لیژنەى نرخء کردنەوەى نوسینگەکانى هەردوو وەزارەت ” وەزارەتى سامانە سروشتیەکانء وەزارەتى نەوت” بۆ هەماهەنگىء بەدواداچوون.

و. دواى پەسەندکردن بودجەى ئیتیحادى ساڵى 2015، لەسەر ئاستێکى باڵا گفتوگۆدەرێت بۆ چارەسەرکردنى هموو پرسە هەڵواسراوەکانى تایبەت بە نەوت.

لە کۆبونەوەیەکى تردا لە 22-23ى کانونى دووەم/ ینایر حکومەتى هەرێمى کوردستانء حکومەتى ئیتیحادى رێکەوتن لەسەر وردەکارى ئەم خشتە زەمەنییە بۆ رادەستکردنء گواستنەوەى نەوت بۆ سۆمۆ لە جەیهان واتە 250 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانى هەرێمء 300 هەزار بەرمیل لە کێڵگەکانى کەرکوکء خشتەکەش هاوپێچکراوە.

خشتەکە

وتارەکە ئەم کورتەیەى خوارەوەى پێشکەشکردووە:

1- هێشتا حکومەتى هەرێم بە تەواوەتى پابەندى رێکەوتنى نەوتە لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادىء پابەندیش دەبێت یاساى بودجەى 2015ەوە.

2- حکومەتى هەرێم لەسەر رێگەى دروستە بۆئەوەى ئەو نەوتەى بەرهەدەهێنێت رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆى بکات.

3- تا ئەم کاتە ئەو پارەیەى حکومەتى ئیتیحادى دابینیدەکات کەمترە لە 20%ى ئەو بڕە پارەیەى کە پێویستە لەسەرى بۆ مانگى کانونى دووەم رادەستى هەرێمى بکاتء تا مێژووى ئەو وتارەش هیچ بڕێکى بۆ مانگ شوبات نەناردوە.

4- وەزارەت لە وتارێکیدا کە رۆژى 13ى ئایار/ مایۆى ساڵى 2015 بڵاویکردوەتەوە رایدەگەیەنێت کە کۆبونەوەیەکى هاوبەشى نێوان ئەنجومەنى وەزیرانء نوێنەراى هەرێم لە حکومەتى ئیتیحادى کراوەو بەشداربون لەسەر ئەمانەى خوارەوە رێککەوتون:

ڕ. سەرەڕاى پابەندبوونى حکومەتى هەرێم بە هەناردەکردنى بڕى پێویست لە نەوت بە پێى رێکەوتنەکەو یاساى بودجەى گشتى ساڵى 2015، بەڵام بەداخەوە حکومەتى ئیتیحاد پابەند نەبووە بە رەوانکردنى مافە داراییەکانى هەرێمى کوردستانەوە.

ب. کۆبونەوەکە جەختیکردەوە لەسەر پێویستى بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنى کێشەء پرسەکان لە رێگەى گفتوگۆء دانوستانەوە لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادی.

ج. حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندى رێکەوتنکەو یاساى بودجەى گشتى ساڵى 2015ى حکومەتى ئیتیحادییە، بەڵام لە حاڵەتێکدا ئەگەر گفتوگۆء دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتى ئیتیحادى ئەنجامێک بەدی نەهێناء حکومەتى ئیتیحادى بەردەوامبوو لەسەر پێشێلکردنى یاساى بودجەو رەوانەنەکردنى مافە داراییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەوا حکومەتى هەرێم ” بە پشت بەستن بە بەندى 3ى مادەى 11ى یاساى بودجەى 2015ء بەپ ێى یاساى ژمارە 5ى ساڵى 2013ى پەرلەمانى کوردستان” دەڕوانێتە چارەسەرى تر بۆ دابینکردنى بودجەى پێویست بۆ هەرێمى کوردستان.

د. کۆبونەوەک داواى لە حکومەتى ئیتیحادى کرد کێشەء پرسەکانى نێوان خۆىء هەرێمى کوردستان بە پێى بەرنامە سیاسییەکەى چارەسەربکاتء پابەندى دەستورء یاساکان بێت.

 

سێیەم: ماڵپەڕى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق

 

1. ماڵپەڕەکە رۆژى دووى کانونى یەکەکى 2014 رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى لەسەر رێکەوتنى نەوتى نێوان حکومەتى ئیتیحادىء حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاندء رونکردنەوەیەکى دەربارەى گرنگترین بڕگەکانى رێکەوتنەکە بڵاوکردەوە.

2. رۆژى 16ى شوبات/ فبرایرى 2015 ماڵپەڕەکە هەوالێکى دەربارەى پێشوازیکردنى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران حەیدەر عەبادى لە وەفدى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکاەتى سەرۆکى حکومەتى هرەێم نێچیرڤان بارزانى بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە کە لە دیدارەکەدا بودجەى مافە داراییەکانى هەرێمى کوردستان تاوتوێکرانء تێیدا وردەکارى بڕى نەوتى بەرهەمهاتووء پێشبینکراوى بەرهەمهێنانى هەرێم لە 2015 خرایەروو، لەگەڵ پەیوەندى ئەوە بەو رێکەوتمەى کە کراوەء جەختدەکاتەوە لە هەناردەگکردن بڕی ئەو نەوتەى کە لە یاساى بودجەدا بۆ هەرێم دیاریکراوە.هەروەها جەختکرایەوە لەسەر چارەسەرکردنى گرفتء کێشە تەکنیکییەکانى پرۆسەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێم بەو ئامانجەى بگاتە ئەو بڕەى رێکەوتنى لەسەرکراوە.

چوارەم: ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان

1. حکومەتى هەرێم ژمارەیەک بەیاننامەى یەک رۆژ پێش ئیمزاکردنى رێکەوتنە نەوتییەک بڵاوکردەوە، ماڵپەڕى حکومەت هەواڵێکى لەسەر زارى سەرۆکى حکومەتى هەرێم نێچیرڤان بارزانییەوە بڵاوکردەوە کە دەڵێت” ئێمە لە بەغدادین بۆ دانانى چاسەرەى عیراقیى” هەروەها هەواڵى ” کۆبونەوەکانى بەغداد لە کەشێکى ئەرێنییدا بەردەوامدەبن.” بڵاوکردەوە.

2- حکومەت راپۆرتێکى دورودرێژى سەبارەت بە ئیمزاکردنى رێکەوتنەکە دواى چەند کاتژمێرێک لە ئیمزاکردنى بڵاوکردەوەو تێیدا سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم وردەکارى رێکەوتنەکەى نێوان هەولێرء بەغدادى رونکردەوەء وتى ” رێکەوتنەکەى ئێستا، رێکەوتن کۆتایى نییە، بەڵام بڕوامان وایە کە سەرەتایەکى باشە، کۆمەڵێک لە کێشە ماونەتەوە کە پێوییستە لەم ماوەیەدا وتوێژیان لە بارەیەوە بکەینء بگەیەنە رێکەوتن لەسەریان.”

راشیگەیاند ئەمە سەرەتایەتى باشە بۆ هەردوولا بۆئەوەى بتوانین لە ماوەى شەش مانگ یا زیاتردا چارەسەرى هەموو کێشەء گرفتەکان بکەین، دەتوانم بڵێم بە شێوەیەکى گشتى ئێمى دڵخۆشین بەم رێکەوتنەو بە دەستکەوتێکى باشى بۆ هەموو لایەنەکان دادەنێن.

3. ماڵپەڕەکە رۆژى چوارى کانون یەکەم/ ینایر 2014 هەواڵێکى بڵاوکردەوە دەربارەى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە بەیانى رۆژى پێنجشەممە 4ى دیسەمبەرى 2014، کۆبونەوەى ئاسایى بە سەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران، کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە سەردانى وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدادء ئەو رێکەوتنەى کە هەردوولا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان پێیگەیشتن.

4. رۆژى 14ى کانونى یەکەم/ ینایر ماڵپەڕەکە راپۆرتێکى بڵاوکردەوە بە ناونیشانى ” دەستپێکردنەوەى جموجوڵى بازرگانىء ئابورى لە هەرێم دواى رێکەوتنى بەغدادء هەولێر.”

لە راپۆرتەکەدا هاتووە” بەهۆى گەیشتنى حکومەتى بەغدادء هەولێر بە رێکەوتنێکى سەرەتایى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، هەرێمى کوردستان دەستپێکردنەوەى چالاکى ئابورىء بازرگانى بەخۆیەوە بینىء بازاڕەکان بۆ جۆرێک لە ژیانەوەیتن بە خۆیەوە بینى.”

5. رۆژى 15ى شوبات/ فبرایر ماڵپەڕەکە راپۆرتێکى بڵاوکردەوە بە ناونیشانى ” هەردوولا پابەند رێکەوتنەکەن، بەڵام بەغداد پارەى تەواوەتى نییە بیداتە هەرێم”، نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە کە هەردوولا پابەندى رێکەوتنەکەنء لایەنى حکومەتى عیراق بە خشتەى هەناردەکردنء ئەژمارکردنى بڕى هەناردەى هەرێم بۆ هەر سێ مانگ جارێک قایل بووە، رونیشیکردەوە بەهۆى قەیرانى دارایىء نەبوونى پارەوە حکومەتى عیراق ناتوانێت بودجەى هەرێم رەوانەبکات.

6. رۆژى 18ى شوبات/ فبرایر ماڵپەڕەکە دواى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوەو تێیدا گۆڕانکارى لە لێدوانەکان دەربارەى رێکەوتنە نەوتییەوە دەرکەوت.

لە میانى کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیران رونکردنەوەیەکى دەربارەى سەردانى ئەمدواییەى وەفدى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆ بەغدادو وتوێژیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عیراقى ئیتیحادى پێشکەشکردء رایگەیاند هەڵە تێگەیشتنێک لە رێکەوتنەکەدا هەیەء چارەسەرکراوەء رونیشکرایەوە کە هەرێمى کوردستان پابەندى رێکەوتنەکە بەو شێوەیەى کە لە یاساى بودجەدا هاتووەء ئەگەر لایەنێک پابەندى رێکەوتنەکە نەبێت ئەوا هەروەها لایەنى بەرانبەریش پابەندى نابێت. راشیگەیاند پێشنیازمانکردووە هەر سێ مانگ جارێک بڕى هەناردەکراوى نەوتى هەرێم ئەژماربکرێت، چونکە ناتوانرێت رۆژانە ئەو کارەبکرێت کە لە رووى تەکنیکیەوە عەمەلى نییە، هەروەک چۆن لە یاساى بودجەى گشتیدا هاتووە کە کۆى هەناردەکراو ئەژماردەکرێت نەک بڕى هەناردەى رۆژانە.

7- ماڵپەڕەکە رۆژى 22ى شوبات ” بەلاغى هاوبەشى کۆبونەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستانء نوێنەرانى کورد لە بەغداد”ى بڵاوکردەوەو حکومەتى هەرێمى کوردستانء نوێنەرانى کورد لە بەغداد جەختیانکردەوە لەسەر جێبەجێکردنى رێکەوتنەکەو پابەندبوون بە یاساى بودجەى گشتى 2015ەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند خوازیارە حکومەتى عیراق بە پێى یاساى بودجەى گشتى 2015 مامەڵە لەگەل مافء پشکى هەرێمى کوردستاندا بکات.

8. رۆژى 10ى حوەزیران ماڵپەڕەکە راپۆرتێکى بڵاوکردەوە بە ناونیشانى ” نێچیرڤان بارزانى: ئەگەر بەغداد وەک کڕیارى نەوت رەفتارمان لەگەڵدا بکات، ئەوا پێویستە لەسەرمان رێکەوتنێکى ترى لەگەڵدا بکەین.”

لە هەواڵەکەدا هاتووە ” دەربارەى رێکەوتنى نێوان هەرێمى کوردستانء عیراق نێچیرڤان بارزانى بە دەزگاکانى راگەیاندنى وت رێکەوتنمان لەگەڵ بەغداد لە چوارچێوەى یاساى بودجەى عیراقى ساڵى 2105دایە کە دەگاتە ترلیۆنێکء 200 ملیار دینارى عیراقى، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا پابەندى ئەو رێکەوتنە نەبوون.”

وتیشى ” بەغداد دەیەوێت وەک کڕیارێکى نەوت رەفتارلەگەڵ هەرێمدا بکات، ئێمە لاریمان نییە، بەڵام لەم حاڵەتدا پێویستە رێکەوتنێکى ترى لەگەڵدا بکەین، لەگەڵ گۆڕینى چەند بڕگەیەکى رێکەوتنەکەى پێشوو”

9. ماڵپەڕى حکومەتى هەرێم رۆژى 1ى حوزەیران ” بەلاغى کۆبونەوەى هاوبشى نوێنەرانى کورد لە بەغدادء سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى” بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە” لەگەڵ پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هەناردەکردنى بڕى داواکراو لە نەوت بە پێى رێکەوتنى پێشووء یاساى بودجەى ساڵى 2015، بەداخەوە حکومەتى فیدراڵى لە بەرانبەردا پابەندنەبووە مافە داراییەکانى هەرێمى کوردستان بدات، ئەوەش لە کاتێکدایە قورساییەکى زۆر کەوتوەتە سەر شانى ئابورى هەرێمى کوردستان بەهۆى بڕینى بەشە بودجەى هەرێم لە بودجەى گشتى ساڵى 2014ەو شەڕى دژ بە تیرۆرء بوونى زیاتر لە ملیۆنء نیوێک ئاوارە.”

هەر لەهەمان چوارچێوەدا ماڵپەڕى جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم قوباد تاڵەبانى بڵاویکردەوە کە تاڵەبانى رایگەیاندووە” ناتوانین چیتر چاوەڕەوانى بەغداد بکەین کە ستەم لە خەڵکى کوردستان دەکات.”

وتیشى ” سوپاسى هاوڵاتیانى کوردستان دەکەیەن کە تا ئێستا ئارامیان گرتووە، سوپاسى بریکارەکان دەکەن کە ماوەى ساڵێکە پرۆژەکانیان وەستاوە، پێویستە لەسەرمان کاربکەین بۆئەوەى کوردستان ئەو دۆخە تێپەڕێنێت.”

10. حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى ماڵپەڕەکەیەوە رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە سەبارەت بە وتەیەکى وتەبێژى فەرمیى حکومەتى هەرێم کە رۆژنامەى هاوڵاتیى بڵاویکردوەتەوە تێیدا وتەبێژى فەرمیى حکومەتى هەرێم وتى هیچ هیوایە بە رێکەوتن لەگەڵ بەغداد نەماوە، ئاماژەیبەوەداوە کە ئەوەى ئەو رۆژنامەیە بڵاویکردوەتەوە دوورە لە راستییەوە رایدەگەیەنین کە حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕواى بە گفتوگۆء لێکتێگەیشتنى هاوبەش هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى لەگەڵ بەغداد، راستە بەغداد پابەند ئەو رێکەوتنە نەبوو کە لەگەڵ هەرێمدا کردویەتى، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکان بەردەوامنء هیوادارین بتوانین لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەرەى کێشەکان بکەین لەگەڵ بەغداد.

 

چاودێریکردنى دەزگاکانى راگەیاندن

 

دەزگاکانى راگەیاندنى عیراق ژمارەى جیاوازء دژ بەیەک دەربارەى بڕى نەوتى هەناردەکراو پێشکەشدەکەن، کە زۆربەیان پشتى ئەو ژمارانە بەستووە کە لێپرسراوان باسیدەکەن بە بێ ئەوەى بگەڕێن بە دواى ژمارە راستییەکان، هەندێک دەزگاى راگەیاندن بە زاراوەى دیارینەکراوى وەک ” سەدان بارى نەوت” ئاماژەیان بە بڕى هەناردەکراوى نەوت کردوە.

* ئاژانسى رۆریتەرز رۆژى 30 تەموز رایگەیاند هەرێمى کوردستان فرۆشتنى نەوتى خۆى بە شێوەیەکى سەربەخۆى لە ناوەڕاستى حوەزیران/ یۆنیۆ زیادکردووەو لەکاتێکدا بڕى تایبەت بە سۆمۆى کەمکردوەتەوە لە ململانێیەکى توندا لەسەر مافى هەناردەکردنء بودجەکەى.

بەپێى ئاژانسەکە کوردستان نزیکەى 12ى ملیۆن بەرمیل نەوتى لە بەندەرى جەیهان فرۆشتووە لە نیوەى حوەزیرانەوە، بەپێى داتاکانى گواستنەوەى نەوتۆ کڕیارانییەوە، بەرانبەر بە پێنج ملیۆن بەرمیل کە رادەستى سۆمۆى کردوەى لە سەرەتاکانى حوەزەیراندا پێش ئەوەى پرۆسەى هەناردەکرنەکە بۆ ئاستێکى زۆر کەمببێتەوە.

دەشڵێت کوردستان هێشتا پابەندى ئەو رێکەوتنەیە کە دیسەمبەر کانونى یەکەم کردویەتى بۆ هەناردەکردنى 550 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە لە رێگەى سۆمۆوە لەبەرانبەر ئەوەى بەغداد 17% بودجەى گشتى بداتێ.

* رۆیتەرز رۆژى 24ى تەموز لە راپۆرتێکیدا دەڵێت هەناردەکردنى نەوت لە باکورى عیراقەوە بۆ بەندەرى جەیهان سەقامیگرە سەرەڕا ئاڵۆزییەکانى نێوان بەغدادو حکومەتى هەرێمى کوردستانى تایبەت بە بڕى بودجەى هەرێمء رایگەیاندوە” داتاکاتى بارکردن دەریانخستووە کە هەناردەکردنى سەربەخۆى نەوتى هەرێم بە تێکڕایى رۆژانە گەیشتوەتە 520 هەزار بەرمیل لە 23 رۆژى سەرەتاى مانگى یۆلیۆ/ تەموزدا، وە کۆمپانیاى سۆمۆى عیراق تەنیا یەکجار بڕە نەوتێکى لە ماوەى ئەو مانگەدا لە رێگەى سۆمۆوە هەناردەکردووە کە بە تێکڕاى رۆژانە یەکسانە بە 33 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

دەشڵێت” ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە کۆى هەناردەکردنى نەوت لە باکورەوە نزیکە لە تێکڕاى لە یونیو/ حوەزیراندا ، هەرچەند هەناردەکردن لەژێر ئاڵاى سۆمۆدا زۆر کەمیکردووە.”

* ماڵپەڕى سۆمەریەنیوز لەسەر زارى وەزیرى خوێندنى باڵاء جێگر سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى وزە حسێن شەهرستانى رۆژى 23ى تەموز بڵاویکردەوە کە هەرێمى کوردستان لە سەرەتاى ئەمساڵەوە رۆژانە 280 هەزار بەرمیلى لە کۆى 550 هەزار هەناردەکردووە، ئاماژەیبەوەشداوە کە ئەو ژمارەیە ناگاتە ئەوەى رێژەیەشى کە پێویست بوو لە نەوتى کەرکوک هەناردەبکرێت.

* ئەندامى لیژنەى نەوتء غازى پەرلەمانى عیراق رەزاق محێبس راگەیاندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستانى دەربارەى هەناردەکردنى چوار ملیۆن بەرمیل نەوتى لە رێگەى سۆمۆوەوە لە مانى حوەزیراندا رەتکردەوەو رایگەیاند ئەو ژمارەیە راست نییەو ئامانج لێى لە لارێدابردنى راى گشتییەء جەختیکردەوە کە تەنیا 151 هەزار بەرمیل نەوتى رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ کردوە لەوەش 149 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکوک بووە. ئەمەش بە پێى هەواڵێک کە ئاژانسى ” المودە الاخبارییە” رۆژى 2ى تەموزى2105 بڵاویکردوەتەوە.

* ماڵپەڕى پى یو کەى میدیا رۆژى چوارشەممە لەسەر زارى سەرۆک لیژنەى نەوتء غازى ئەنجومەنى نوێنەران عیراقەوە بڵاویکردەوە کە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە یەکى تەمزەوە تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکى رادەستى حکومەتى ئیتیحادىء سۆمۆ نەکردووە.

عەبدوڵا وتى حکومەتى هەرێم بە شێوەى سەربەخۆى مانگى شەش بڕى 149 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکوکى فرۆشتووە، ئەوە بڕێک لە رێگەى سۆمۆوە بووە ، بەڵام مانگى حەوت هەموو نەوتەکەى سەربەخۆى فرۆشتووەو نەگەڕاوەتەوە بۆ بەغداد.

* ناوەندى هەواڵى تۆڕى راگەیاندنى عیراقى رۆژى 15ى ئایار لەسەر زارى ئەندامى لیژنەى نەوتء غازى پەرلەمانى عیراق زاهد عەبادییەوە بڵاویکردەوە کە هەرێمى کوردستان رۆژانەى نزیکەى 800 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، راشیگەیاند کوردستان ئەو بڕە نەوتەى لە رێگەى جەیهانەوە هەناردەى دەکات لە دوو دەروازەوە هەناردەى دەکات یەکەمیان کۆمپانیاى سۆمۆو ئەوەى تریان لە رێگەى کۆمپانیاى بازرگانى نا عیراقییەوە.

عەبادى لە قسەکانى بەردەوامبوو وتى ” هەرێمى کوردستان بەردەوامە لە فرۆشتنى نەوت لە دەرەوەى حکومەتى ئیتیحادى لە ساڵى 2014ەوە، وە پێویستە لەسەر نیازپاکى خۆى نیشانباتۆ دەروازەى نافەرمیى هەناردەکردنى نەوت دابخات.

* ئاژانسى ئیخبارییە رۆژى 17ى تەموز لەسەر کارى ئەندامى لیژنەى نەوت غاز عەلى فەیسەڵەوە رایگەیاند کە ” حکومەتى هەرێمى کوردستان سەدان بڕە نەوتى بۆ دەرەوەى عیراق ناردووە بەبێ ئاگادارى حکومەتى ئیتیحادى” رونیشیکردەوە ” هەرێمى رەتیکردوەتەوە نەوت لە رێگەى سۆمۆوە هەناردەبکات.

* ماڵپەڕى روداو رۆژى 25ى تەموزى 2015 راپۆرتێکى بڵاوکردەوە رایگەیاند بە پێى ئامارەکان حکومەتى هەرێمى کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت راستەوخۆ هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکات،و لەو ماوەیەشدا تەنیا یەک بارهەڵگر نەوتى کوردستان رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆى عیرقا کراوەۆ هەرێم رۆژانە 33 هەزار بەرمیلى بۆ سۆمۆ هەناردەکردوە کە زۆر کەمترە لەو رێژەیەى لە مانگى حوەزەیرانى رابردوودا هەناردەکراوە.

بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان” هەرێمى کوردستان رۆژانە زیاتر لە 600 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەى هێڵى بۆرى کوردستان- بەندەرى جەیهان هەناردەدەکات.

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر مامەڵەى دەزگاکانى راگەیاندنى عیراق دەربارەى رێکەوتنى نەوتى نێوان هەولێرء بەغداد لێرەدا بڕوانە راپۆرتى شەشەمى ماڵى راگەیاندنى عیراقى.

شارەزایان داواى شەفافیەتى زاتر لە هەردوو لایەنى رێکەوتنە نەوتییەکە دەکەن

خبراء كورديپسپۆرانء شارەزایانى بوارى نەوت داوا لە هەردوو حکومەتى ئیتیحادىء حکومەتى هەرێمى کوردستان کە رێکەوتنە نەوتییەکەیان ئیمزاکردوە بە شەفافیەتى زیاترەوە مامەڵە بکەن، دواى چەند مانگێک لە هەوڵى هەردوولا بۆ لۆمەکردنى یەکترى.

بە پێى ئەو رێکەوتنە کە دووى کانونى یەکەمى ساڵى 2014 ئیمزاکراوە دەبێت هەرێم رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکوکء 250 هەزار بەرمیل نەوتى کێڵگەکانى خۆى رادەستى کۆمپانیاى ” سۆمۆ”ى سەر بە وەزارەتى نەوتى ئیتیحادی بکات، لە بەرانبەریشدا 17%ى بودجەى گشتى عیراق وەردەگرێت.

شارەزاى بوارى ئابورى خالید حەیدەر وتى ” رێکەوتنەکە یەکەمین رێکەوتن نیە لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا، پێشتریش چەند رێکەوتنێک کراون کە بە شێوەیەکى تەواوەتى جێبەجێنەکراونء وەک مەرەکەبى سەر کاغەز ماونەتەوە، هەتا ئەم رێکەوتنەى دواییى سەرکەوتنى بەدەستنەهێناوە بەهۆى ئەوەى هیچ لایەنێکیان پابەندى نابنء بەرپرسیارێتى جێبەجێنەکردنى دەخنە ئەستۆى یەکترء لۆمەى یەکتردەکەن.”

دەربارەى بۆچونى هەرێم کوردستان سەبارەت بە رێکەوتنەکە حەیدەر رونیکرەوە کە ” هەرێم پابەندى بەندەکانى رێکەوتنەکەیەء ئەو بڕەى لەسەرى رێکەوتوون هەناردەى کۆمپانیاى سۆمۆى دەکات، بەڵام لەکاتى هەناردەنەکردنى ئەو بڕە دیاریکراوەشدا بەهۆى بونى هۆکارى تەکنینى، لە مانگەکانى تردا قەرەبووى ئەو کەمییە دەکاتەوە.”

وتیشى” ئەوەى ئێستا رودەدات ئەوەیە حکومەتى ئیتیحادى ئیلتیزاماتى خۆى جێبەجێنەکات بەهۆى نزمبونەوەى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهانداء ئەوەش وایکردووە دووچارى هەڵوێستێکى شەرمەزارانە ببێت لە رێکەوتنەکەء حکومەتى هەرێمیش زۆر پێویستى بە پارەیە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانىء بەوەش ناچاربووە نەوت بۆ بەرژەوەندى خۆى بفرۆشێت.”

زیاتر وتیشى” ئابورى عیراق بە رێژەى 90% پشتى بە داهاتى نەوت بەستووە، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارەکانى قەیرانەکە چونەکە کاریگەرى دابەزینى نرخى نەوت لەسەرى زۆرە، لەبەرئەوە پێویستە لەسەرى پشت بە سەرچاوەى ترى بۆ نمونە وەک کشتوکاڵء گەشتوگوزار ببەستێت بۆئەوەى بتوانێت چارەسەرى ئەو قەیرانە داراییەى بکات.”

لایخۆشیەوە پسپۆرى ئابورى حەمزە جەواهرى وتى ” رێکەوتنە نەوتییەکە وردەکارى زۆرى لەخۆنەگرتووە، بەڵکو تەنیا رێکەوتنێکى بەراییە.”

رونیشیکردەوە ” هەرێم پابەندى هەناردەکردنى بڕى نەوتى دیاریکراو بە پێى رێکەوتنەکە نەبووە، بەڵکو زۆر کەم لە بڕى داواکراو نەوتى هەناردەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کورد ئارەزوودەکات پشکى تەواوەتى خۆى لە بودجە بەدەسبتهێنێت بێ گوێدانە دابەزینى نرخى نەوتء ئەو کورتهێنانە ئاشکرایەى لە بودجەى گشتى وڵاتدا هەیە.”

جەواهرى بەردەوام بوو لەسەر قسەکانىء وتى ” دەتوانیت لە رێگەى ماڵپەڕى ئەلیکترۆنیى وەزارەتى نەوتەوە زانیارى لەسەر هەناردەى نەوتى حکومەتى ناوەندى بەدەستهبێنیت، بە پێچەوانەوە حکومەتى هەرێم شەفافیەتى نییە لەو بوارەدا هەمیشە ئەوان ژمارە راستەقینەکان دەشارنەوە.”

راشیگەیاند هەرێم رایگەیاندووە کە لە مانگى حوزەیراندا 17 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووەء لەوەش چوار ملیۆن بەرمیل رادەستى حکومەتى ئیتیحادى کردووە، بەڵام کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند کە هیچ بڕە نەوتێکى بەدەستنەگەیشتووە.

لایخۆشییەوە شارەزاى بوارى ئابورى دکتۆر نەبیل جەعفەر بۆچونى بەغداد دەربارەى رێکەوتنەکە خستەروء وتى ” وادەردەکەوێت کە رێکەوتنەکە لەسەر ئەرزى واقیع سەرکەوتنى بۆ نەنوسرابێت، لەبەرئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕێکى زۆر نەوتى خاو بۆ خۆى هەناردەدەکاتء لە بەرانبەریشدا بڕێکى کەم بۆ حکومەتى ناوەندى.”

جەعفەر لەسەر قسەکانى بەردەوامبوو وتى ” لە مانگى حوزەیرانى رابردوودا هەرێم 17 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە، لەوە چوار ملیۆنء 500 هەزار بەرمیلى بۆ حکومەتى ناوەندى بووەء حەزیش دەکات بە پێى بەندەکانى رێکەوتنەکە 17%ى بودجە وەربگرێت، بەو دابەشکارییەى هەناردەکردنى نەوت حکومەتى هەرێمى کوردستان رێکەوتنە ئیمزاکراوەکە پێشێلدەکات.”

وتیشى ” دواى تێپەڕینى زیاتر لە شەش مانگ بەسەر رێکەوتنەکەدا، بڕى هەناردەى نەوتى هەرێن نەگەیشتوەتە نیوەى ئەو بڕەى رێکەوتنى لەسەرکراوە، زۆربەى کات نەوت لە کێڵگەکانى کەرکوک بەرهەمدەهێنێتء نەوتى هەرێمیشى بۆ خۆى هەناردەدەکات.”

ئاماژەیبەوەشدا کە پێویستە وەزارەتى نەوت پابەندى شەفافیەت بێتء زانیارى ورد بڵاوبکاتەوە دەربارەى ئەو بڕە نەوتەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رادەستى سۆمۆى دەکاتء ئەوەشى بۆ خۆى هەناردەى دەکات.

رۆژنامەنوسان: تاڕادەیەک شەفافیەت لە رێکەوتنى نەوتدا نییە

بەڕاى ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان کە ” خانەى راگەیاندنى عیراقیى” چاوپێکەوتنى لەگەڵدا کردوون لە پارێزگاکانى هەولێرء بەغدادء بەسرە شەفافیەت لەو رێکەوتنە نەوتییەدا نییە کە حکومەتى ئیتیحادیىء حکومەتى هەرێمى کوردستان لە 2ى کانونى یەکەمى 2014 ئیمزایانکردووە.

لە بەغداد رۆژ نامەنوس ئەحمەد ئەلسادق وتى” زۆربەى رۆژنامەنوسانى تایبەت بە کەرتى نەوت ناتوانن زانیارى تەواوەتییان سەبارەت بەو رێکەوتنە دەستبکەوێت.”

وتیشى ” رێکەوتنەکە ئەوەندە ئاڵۆزء شاراوەیە وادەکات راى گشتى دوور بێت لەوەى لە پشتى پەردەى هەردوو لایەنەکەوە چى دەگوزەرێت کەئامادەنین هیچ لێدوانێک دەربارەى بڕگەء بەندەکانى رێکەوتنەکە بدەن، ئەوەش وایکردووە رۆژنامەنوسان پشت بە گریمانء خەمڵاندنى شارەزایان ببەستن کە ئەوانیش زۆر ئاگادارى بەندەکانى رێکەوتنەکە نین.”

ئەلسادق زیاتر وتى ” رێکەوتنەکە تاریکەء هیچ شەفافیەتێکى تێدانییە، سیاسییەکانى بەغدادء هەولێر بە ئەنقەست کۆبونەوەکانء دانوستانەکانیان بە نهێنىء شاراوە هێشتوەتەوە لە حکومەتى پێشووەوە کە نورى مالکى سەرۆکایەتى دەکرد تا حکومەتى ئێستاى حەیدەر عەبادى، بە جۆرێک هیچ شەفافیەتێک دەربارەى خاڵەکانى رێکەوتنەکەو ناکۆکییەکانى هەردوو لایەن نیە.”

رونیشیکردەوە ” هەردوو لایەن هیچ داتاء ژمارەیەک یان کۆنوسى کۆبوونەکانیان یاداشتەى لێکتێگەیشتن بڵاوناکەنەوە کە پێیدەگەن، هەردوولاش وتەبێژى فەرمییان نییە کە کۆنفرانسى رۆژنامەنوسى سازبکاتء هەڵوێستى خۆى بۆ رۆژنامەنوسانء راى گشتى رونبکاتەوە.”

لە هەولێر رۆژنامەنوس دانا ئەسعەد وتى ” دۆسیەى نەوت لە عیراق بە شێوەیەکى گشتى نا شەفافە، دەستکەوتنى زانیارى لایەن رۆژنامەنوسەوە لەو بواردەدا زۆر قورسە.”

صحفيين كورديوتیشى ” رۆژنامەنوسى ئابوریى زۆر بە زەحمەت دەتوانێت زانیارى دەربارەى رێکەوتنى نەوتى لە هەردوو لایەن دەستبکەوێت، بەڵام ئەگەر بەراوردى بکەین ئاسانتر زانیارى دەستکەوێت دەربارەى ئەو گرێبەستانەى هەردوولایەن بە شێوەیەکى سەربەخۆى ئیمزایانکردوە، وەک گرێبەستە نەوتییەکانى کە وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم لە گەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانى نەوتدا ئیمزاى کردوون.”

رونیشیکردەوە ” نەبوونى شەفافیەت لە دۆسیەى نەوتدا بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕێکى زۆر گەندەڵى دارایى هەیە لەبەرئەوە زانیارىء ژمارەکان جیاوازدەبن.”

ئاماژەیبەوەشدا کە ” هەردوو لایەنى رێکەوتنەکە هەوڵدەدەن لۆمەى یەکتربکەن، ئەوەش وادەکات ئەو زانیارییانەى دەربارەى رێکەوتنەکە بەدەستدێت وردء دروست نیەو جیاواز دەبن.”

لە بەسرە رۆژنامەنوس عەلى بەدران وتى رێکەوتنەکە لە لەلایەن حکومەتى ئیتیحادییەوە نە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بە تەواوەتى جێبەجێنەکراوە، لەبەرئەوەى متمانە نییە لە نێوانیاندا، هەرچەندە سازانى سیاسى لە عیراقدا هەیە لە ماوەى حکومەتى عەبادیدا.

وتیشى” هەردوو لایەنى رێکەوتنەکە وەزارەتى نەوتى ئیتیحادىء وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێم شەفاف نینء جدى نین لە پێشکەشکردنى زانیارى بە شەقامى عیراقى.”

رونیشیکردەوە ” ئەو زانیارییانەى کە دەتوانرێت لە رێگەى بەدواداچوونەوە دەستبکەوێت رونیدەکاتەوە کە کێشە لە نێوان هەردوو لایەندا هەیەو جدى نین لە جێبەجێکردنى بڕیارەکاندا.”

لە کۆتایى وتەکانیشیدا ئاماژەیبەوەشدا کە تەنیا دەتوانرێت زانیارى لەرێگەى لێپرسراوانء سیاسییەکاندا بەدەستبێت، لەبەرئەوە ئەوەش قورسء زەحمەت دەبێت لەسەر رۆژنامەنوسان کە پەیوەندییان نییە لەگەڵ ئەو لێپرسراوانە بۆئەوەى زانیارى بەدەستبهێنن بۆنوسینى راپۆرتەکانیان.”

تێبینییەکان:

1- ئیدارەدانى دۆسیەکە لەلایەن بەغدادء هەرێمەوە زیاتر لە هەموو لایەنەکانى ترى لە رووە سیاسییەکەیەوە بەڕێوەدەبرێت، هەروەها تێبیندەکرێت کە زانیارى تەکنینى لە راگەیاندنەکانەوە ئامادەیى نییە، ئەوەش تانەیە بۆ سەر ئاستى بوونى شەفافیەت لە لایەن هەردوو لایەنى رێکەوتنەکەوە کە بە مەترسیدارترین پرس دادەنرێت کە وەک یەک روبەڕوى عیراقء هەرێمى کوردستان دەبێتەوە.

2- وەزارەتى نەوتى عیراقء سامانە سروشتییەکانى هەرێم داواکراون بە پەرەپێدانى رۆڵء ئەداى راگەیاندنیان، ئەوەش ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکانیانء دەروازەکانى ترى راگەیاندنیان دەگرێتەوە کە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون لە رەواندنەوەى ئەو ئاڵۆزىء تەمءمژییەى هەیە دەربارەى رێکەوتنە نەوتییەکەو هەناردەکردنء ئەو ژمارانەى هەردوو لاین رایدەگەیەنن.

3- ماڵى راگەیاندنى عیراقى جەختدەکاتەوە کە شەفافیەتى پەیوەندیکردنى ئاشکرا لەگەڵ جەماوەرء دەزگاکانى راگەیاندن تاکە رێگایە بۆ سنوردارکردنى قەیرانەکان لە رێگەى رێوشوێنى پیشەییەوە نەک تەنیا سیاسى.

4- ماڵى راگەیاندنى عیراقى وایدەبینێت کە دەزگاکانى راگەیاندنى عیراق نەگەیشتونەتە ئاشتى لێکۆڵینەوەو بەدواداچونى پێویست بۆ بڵاوکردنەوەى راستییەکان، و ژمارەیەکى زۆر لە دەزگاکانى راگەیاندن هەوڵیانداوە کە نەتوانینء لاوازیى شارەزاییان لە بوارى رۆژنامەوانى ئابورىء بەدواداچوونى ورد بەوە قەرەبووبکەنەوە کە قەیرانەکە تەنیا بۆ هۆکارى سیاسى بگەڕێننەوەوهەروەها بەشداریبوون لەوەى روییەکى رقاوىء هەڵە تێگەیشتن بگەیننە خوێنەر.

5- ماڵى راگەیاندنى عیراقى رێنمایى رێکخراو پەیوەندیدارەکان دەکات پەرە بە ئەداى راگەیاندن بدەنء خولەکانء وۆرک شۆپەکانیان لە بوارى رۆژنامەگەرى بەدواداچوون بە تایبەتیش رۆژنامەگەرى بوارى نەوت چربکەنەوە، بۆئەوەى نەوەیەک لە رۆژنامەنوسان پێبگەیەنن کە بتوانن لێکۆڵینەوە لە حساباتەکان بکەنء زمانى ژمارەکان بە شێوەیەکى بێلایەنء پیشەییانە بزاننء بۆ راى گشتى بخەنەڕوو.

6- ماڵى راگەیاندنى عیراقى چاودێرى نەبوونى زمانى کوردى کرد لە ماڵپەڕەکانى وەزارەتى نەوتى عیراق، لەبەرانبەیشدا نەبوونى زمانى کوردى لە ماڵپەڕى وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێمى کوردستانء بڕواشى وایە ئەو کارە دوورە لە چوارچێوەى دەستوریى کە هەردوو وەزارەت پابەندن بەوەى زانیارى بگەیەننە هەموو رۆڵەکانى گەلى عیراق بەبێ رەچاوکردنى نەتەوەیانء لەسەرئەوە ماڵى راگەیاندنى عیراقى رێنمایى هەردوو وەزارەتى دەکات دوو ماڵپەڕى ئەلیکترۆنى بکەنەوە یەکێک بە زمانى کوردى لەلایەن وەزارەتى نەوتى ئیتیحادییەوە ئەوى تریان بە عەرەبى لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمەوە.

7- ماڵى راگەیاندنى عیراقى تێبیى کردووە کە پەیوەندى راگەیاندنى نێوان لێپرسراوانى وەزارەتى نەوتى عیراقء دەڤگاکانى راگەیاندنى زمانى کوردى زۆر لاوازە، هەروەها هەمان لاوازیش هەیە لە پەیوەندى نێوان وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێمء میدیا عەرەبییەکاندا.

8- بە بڕواى ماڵى ڕاگەیاندنى عیراقى ئەرکى لایەنە حکومییەکانە لە بەغدادء هەرێم کە پرسى رێکەوتنە نەوتییەکە لە پێکهاتە تەکنیکىء ئابورییەکەى بەتاڵنەکەنەوەو نەیکەنە قەیرانێک کە زیان بە پێکهاتەکانى عیراق بگەیەنێت.

9- ماڵى راگەیاندنى عیراقى بڕواى وایە کە ئەم راپۆرتى چاودێریکردنەى دەربارەى رێکەوتنى نەوتى راپۆرتێکى راگەیاندنە لە بنەڕەتداء هونەرى یان ئابورى نییەء پێویستە لەسەر میدیا سەربەخۆکان لەو چوارچێوەیەدا کاربکەنء راپۆرتى زیاتر پیشەییانەء پسپۆریانە ئامادەبکەن.

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية