‎ناوهێنانی سەرۆكی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی بە "خەلیفە" .. بەیعەتپێدانێكی بێ مەبەستە

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > ‎ناوهێنانی سەرۆكی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی بە...

‎ناوهێنانی سەرۆكی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی بە

 

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقیڕووماڵی دزەكردنی چەمك ودەستەواژەكانی "داعش" دەكات بۆ ناو ڕاڕەوەكانی ڕۆژنامەگەری

 http://www.imh-org.com/ 

پێشەکی

‎"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێك بڵاو دەكاتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی  دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

‎"ماڵی ڕاگەیاندنی" عێراقی هەوڵی سنووردار كردن ولێكدانەوەی مانای ئەم دەستەواژە وچەمكانە دەدات وپێشنیاری دەستەواژە وچەمك و ووشەی جێگرەوەی ڕاست دەكات لەڕووی یاسایی وزمانەوانی وڕۆژنامەگەرییەوە دەكات لەسەر دەستی كەسانی پسپۆر وتایبەتمەند.

‎ هەروەها "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" جەخت دەكاتەوە كە ئەم ڕێكخراوە توندڕەوە سووربووە لەسەر بەكارهێنانی ئەم چەمكانە كە پەیوەندار وتوند گرێدراون بە ڕووداوی مێژوویی، یا داب ونەریتی كۆمەڵایەتی، یان حوكمی فیقهی ئایینی بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كار وكردەوە تاوانكاریەكانی بەرانبەر بە دانیشتوانی سڤیل وبێچەك لەو موسڵمانانەی كە هاوڕا نین لەگەڵ تێڕوانینی توندڕەوانەی ڕێكخراوەكە"ڕێكخراوی داعش"، هەروەها بەرانبەر بە ڕۆڵەكانی كەمینە تائیفی وئایینییەكان.

سەرنج

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی لە ڕاپۆرتی پێشوویدا لە زنجیرە ڕاپۆرتەکانیدا سەبارەت بە "دزەکردنی چەمک ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەواکانی ڕۆژنامەگەری" کە بەدواداچونێکی میدیایی بۆ پرسی ژن وکچە ئێزدیە ڕفێندراوەکان لەپاش کۆنترۆڵکردنی چەند بەشێکی پارێزگای نەینەوا لە (باکوری خۆرئاوای عێراق) لەلایەن ڕێکخراوی "داعش"ەوە.

بەپێی راپۆرتەكە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانییەكان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن)، بەشێوەیەكی بەرفراوان هەمان ئەو چەمك ودەستەواژە وزاراوانەیان بەكارهێناوە كە ڕێكخراوە توندڕەوەكە بەكاریهێناون لەكاتی باسكردنی ژنە ڕفێندراوەكاندا لە سەكۆ جیاوازە زانراوەكانی ڕاگەیاندنی خۆیەوە، وئەم دەزگایانەشعێراقی وعەرەبی وبیانییەكان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) چەمك و ووشە راست و وورد ویاساییەكانیان فەرامۆش كردووە بۆ وەسفكردنی قوربانیانی ئەو كردە نامرۆییانە.

‎بە جۆرێك كە زاراوەی سەبیە "سبیة" كە كۆكەی سەبایا "سبایا"یە بەزۆری بەكارهێنراوە لە ڕووماڵە ڕۆژنامەگەری وڕاگەیاندنیەكانی دەزگاكانی ڕاگەیاندندا بۆ وەسفكردنی ژنان ومنداڵانی ڕفێندراو لەلایەن ڕێكخراوی "داعش"ەوە لە ڕێكەوتی 15 ی مانگی ئابی ساڵی 2014 دا پاش هێرشكردنە سەر قەزای شەنگال(سنجار) وچەند بەشێكی دیكە لە پارێزگای نەینەوا.

‎كە ئەم زاراوەیەش هەمان ئەو زاراوەیەیە كە ڕێكخراوە تیرۆرستیەكە بەكاریهێناوە بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كردەوەكانی كوشتن وڕفاندن وكۆیلایەتی سێكسی كە ئەنجامی داون دەرهەق بە (6417) كەسی ئێزدی كە زوربەی زۆریان ژن ومنداڵن.

 

ڕاپۆرتی دووەم

ناوهێنانی سەرۆكی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی بە "خەلیفە" .. بەیعەتپێدانێكی بێ مەبەستە

 لە راپۆرتی شەست ویەکەمینیدا "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێری ناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوی "داعش" کە ناوی (ئیبراهیم عەواد ئیبراهیم ئەلبەدری) لەلایەن راگەیاندنە عێراقیەكانەوە  دەکات لە نێوان ساڵانی 2019 – 2013، کە خۆی ناونابوو "ئەبوبەکر ئەلبەغدادی"، وخۆی وەك "خەلیفە" ناساندبوو پاش ئەوەی ڕێکخراوەکەی دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرت (دووەم گەورە شاری عێراق) لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا، ودواتر ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ناوینا بە "خەلافەت" کە چەند بەشێکی فراوانی لە عێراق وسوریا لەخۆگرتبوو.

لەو کاتەوە هەندێك لە هۆکار ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی وعەرەبی وبیانی(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەكەن) لەسەرجەم سەکۆکانیانەوە زاراوەکانی (خەلیفە، خەلافەت)، (Caliph، Caliphate)یان بەکارهێناوە لە کاتی ناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوی "داعش" یان باسکردنی ئەو ناوچانەی کە کەوتونەتە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە.

ئەم زاراوانەش زاڵبوون بەسەر زاراوە ڕاست ویاساییە ووردەکاندا بۆ ناوهێنانی ڕێکخراوە تیرۆرستیەکە وئەو ناوچانەی ژێر کۆنترۆڵی شوێنکەوتووەکانیەوە.

شارەزایان وڕۆژنامەنووسانی یاسایی وئەکادیمی ولێزان وپسپۆرانی زمانی عەرەبی ئاماژەیان بە مەترسی بەکارهێنانی زاراوەی "خەلیفە" یان "خەلافەت" کرد وپێشنیاری بەکارهێنانی زاراوەی ڕاست ودروستیان کرد لەبری ئەو دوو زاراوەیە کە زاراوە ڕاستەکان بریتین لە "سەرۆکی ڕێکخراوەکە" و"ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکە" یان هەر زاراوەیەکی نزیك وهاومانا.

ئەمەش دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوەکە هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی شەرعیەت دەدات لەبەردەم لایەنگران وپشتیوانەکانیدا لەگەڵ دابینکردنی پاساوی عەقیدەیی وئایینی بۆ هەڵسوکەوت وکردارە تیرۆرستییەکانی ڕێکخراوەکە وسەرۆکەکەی، کە بەناوی ئایینی ئیسلامەوە ئەنجامیانداوە.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"ش هەستاوە بە چاودێریکردنی سەمپڵێك لە ڕووماڵی ڕاگەیاندن ومیدیایی ژمارەیەك لە هؤکار ودەزگای جیاوازی ڕاگەیاندن ومیدیای نێودەوڵەتی وعەرەبی وعێراقی، وشیکردنەوەی هەندێكیان هەر لە سەرەتای ڕودانیانەوە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە.

 

ڕاپۆرتەکە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە:

1- ڕاپۆرتەکە بەکارهێنانی زاراوەی خەلیفە "خلیفة" ی تۆمارکردووە لەلایەن هەندێك لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنەوە بۆ ناوهێنانی سەرکردەی ڕێکخراوی "داعش"، بە شێوەیەك کە بە تەواوی لەگەڵ ڕێنماییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوەکەدا هاتۆتەوە کە لەڕێگەی سەکۆکانی ڕاگەیاندنی تایبەت بە خۆیەوە پەرۆشانە هەوڵی دەدا بۆ شەرعیەتدان بە کردەوە تاوانکارییەکانی. 

بە هەمان شێوە ڕێکخراەوەکە کاری دەکرد لە بەکارهێنانی زاراوەی خەلافەت "خلافة" لە ناوهێنانی ئەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

2- پشتگوێخستن وگوێپێنەدانی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ومیدیایی بە شێوەیەکی بی پاساو بۆ زاراوەی یاسایی باو وناسراو لە یاساکانی عێراق ویاسا نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ناوهێنانی سەرکردەی ڕێکخراوەکە "داعش"، بە هەمان شێوە بۆ ناوهێنانی "ئەو ناوچانەی کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوەکەوە".

3- هەندێك لە هؤکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان هەردوو زاراوەی خەلیفە "خلیفة" یان خەلافەت "خلافة" یان لە نێوان دوو کەوانەی بچوکدا"علامتي تنصيص" دادەنا وەك ئاماژەیەك کە ئەم ووشەیە ووشەیەکی دەرەکیە وەك هەوڵێك بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی لە بابەتە بڵاوکراوەکانی.

4- بەشی هەرە زۆری ئەو سەمپڵانەی کە لە چاودێرییەکەدا تۆمارکراون هەردوو زاراوەکەیان بەکارهێناوە بەبێ ئاماژەکردن بۆ سەرچاوە بنەڕەتییەکەی کە بریتییە لە داتا وزانیاری وتۆمارە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراو داعش.

5- زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی پاشگری زیادکراو بۆ زاراوەی خەلافەت"الخلافة"، بۆ نمونە وەك خەلافەتی داعش"خلافة داعش" وخەلافەتی خورافە"خلافة الخرافة"، هتد...، بە هەمان شێوەش بۆ زاراوەی خەلیفە "خلیفة"، بۆ نمونە خەلیفەی داعش"خلیفة داعش" یان خەلیفەی درۆزن "الخلیفة الکذاب".

6- نەبوونی سیاسەتێکی نوسینی یەکگرتوو لەناو هەندێك لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ومیدیادا، تایبەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە پەیوەندارەکان بە ناوهێنانی ڕێکخراوی "داعش"، کە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە دید وتێڕوانینی هەواڵسازان وسەرنوسەراندا لەگەڵ نەبوونی چاودێری ئیداری وبەدواداچوونی یاسایی لە دیاریکردنی زاراوەی ڕاست ودروست بۆ بەکارهێنان.

 

راسپاردەکان

1- پێویستە پێداچوونەوە بکرێت بەو زاراوە وناولێنانانەی کە راگەیاندن ومیدیا ولایەنگر وپشتیوانانی دەستە وتاقمە تیرۆرستییە چەکدارەکان بەکاریاندەهێنن، بۆ ئەوەی نەکەوێتە خانەی رەواجدان وریکلام کردن بۆ هزر وبیروباوەڕی ئەو ڕێکخراوانە.

2- لە حاڵەتی بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی خەلافەت"خلافة" یان خەلیفە"خلیفة" پێویستە ئاماژەبەوە بدرێت کە ئەم دوو زاراوەیە وەرگیراون لەو بڵاوکراوانەی کە ڕێکخراوی "داعش" تەبەنیان دەکات یان روونکەرەوەی ئەو میتۆدە ئایدۆلۆجییەن کە ڕێکخراوەکە پەیڕەوی دەکات.

3-لەسەر هۆکار ودەزگاکانی راگەیاندن ومیدیا پێویستە کە پەنا بۆ شارەزایانی بواری یاسا وراگەیاندن وزمان ببەن بۆ دیاریکردنی زاراوەی گونجاوی پەیوەندار بە تیرۆرەوە، بەتایبەتی لە کاتی قەیرانە مرۆییەکاندا کە دەرهاویشتەی توندوتیژیی چەکدارین، لەبەر هەستیاری زۆری ناو کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە کۆمەڵگەی کۆنزیرڤاتیز (موحافزکار) وترادیشناڵ (تەقلیدی)ن، لەگەڵ خۆلادان لەو دەستەواژانەی کە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر زاری هەمووان بەکاردەهێنرێن.

4- پێویستە ماوەماوە هۆکارەکانی ڕاگەیاندن ودەزگا میدیاییەکان پێداچوونەوە بکەن بە تەواوی سیاسەتەکانی نوسینیاندا وزاراوەی تایبەت وەك زاراوەیەکی دیاریکراوی یەکگرتوو بەکاربهێنن لە گوتاری راگەیاندنیاندا، لەگەڵ دۆزینەوەی سەرچاوە وجێگەی هەڵە وکەموکورتییەکان وچارەسەرکردنیان. 

5- لەسەر یاساناسان وسەندیکا وکۆمەڵە وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێویستە رووبەڕووی هەڵە باوە بەکارهێنراوەکانی ناو راگەیاندن ومیدیا بوەستنەوە وئەو زاراوانەش دیاری بکەن کە دەبنە هۆی دروستبوونی هۆشیاری لای وەرگر(بیسەر وبینەر وخوێنەر) بە شێوەیەك کە ئامادەی بکات بۆ قبوڵکردنی ڕاڤە وشیکارە توندڕەویەکان کە دەستە وتاقمە تیرۆرستیەکان مژدەیان پێدەبەخشنەوە، ودەبنە هۆکار بۆ چاوداخستن ولێبووردەیی زیاتر بەرانبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە دەرهەق بە ڕۆڵەکانی کەمینە ئایینییەکان ئەنجام دەدرێن.  

  

ڕای شارەزایان

 پێویستی گۆڕینی زاراوەکان

دکتۆر هاشم حەسەن

هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە ومامۆستای فەلسەفەی ڕاگەیاندنە، نوسەر ورۆژنامەوانە لە ساڵی (1974)ەوە، ژمارەیەك کتێب وتوێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە لەگەڵ هەزاران ووتار، ساڵانێکی زۆر سەرۆکی کۆلیژی راگەیاندن بووە لە زانکۆی بەغداد.

مامۆستا هاشم لە لێکۆڵینەوەیەکدا بۆ "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ووتی "داعش هێمایەکی ووروژێنەری هەست وسۆزی بەکارهێناوە بە مەبەستی بەدەستهێنانی شوێنکەوتەی زیاتر بۆ خۆی یان تۆقاندنی نەیارەکانی لەڕێگەی زمان وئەو زاراوانە کە لە قورئانی پیرۆزەوە یان لە فەرموودەکانی پێغەمبەرەوە(د.خ) وەریگرتوون لەپێناو نیشاندانی وێنەیەکی هاندەر بۆ هەستە ئایینییەکان".

ئەم مامۆستایەی ڕاگەیاندن جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە بۆ زاراوەکانی داعش " لەو پەڕی هەستیاریدایە، وپێویستی بە ئاگابوون وموتاڵای قووڵ هەیە دەربارەی کەلتوری عەرەبی ئیسلامی".

"هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی زاراوەی شوێنگرەوە وسەردەمیانە پێویستە بەبێ ئیستیفزازکردنی هەستە ئایینییەکان، ولەڕێگەی گوتارێکی میانڕەوانەوە کە بتوانێت هێواش هێواش بەڕەی ژێر پێی ڕەواجپێدەرانی گوتاری ڕق وکینە ڕابکێشێت، وسەلمێنەری نیەتی باشە بێت".

 زاراوە لە تای تەرازووی یاسادا

دلۆڤان بەرواری

هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا وڕۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری كە سەرۆكایەتی تۆڕێك لە پارێزەرانی خۆبەخش دەكات بۆ بەرگریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین.

دلۆڤان بەرواری لە لێكۆڵینەوەیەكدا بە ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند: "ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) كۆمەڵێك زاراوەی بەكارهێناوە كە دەریهێناون لە تێڕوانینە ئایینی وعەقیدەییەكان، ولە ئەدەبیاتی خەلافەتی ئیسلامی، وبەشێوەیەكی ڕێكوپێك وڕێكخراو ودیراسە بۆكراو ئەم زاراوانە بڵاو بكاتەوە تا ببێتە بەشێك لە واقیع وزمانی بەكارهێنراوی باو لەلایەن هەمووانەوە".

‎ووتیشی كە "ڕێكخراوەكە(داعش) بە ئاكاری توانیویەتی لە ماوەی فراونبوونیدا وا لە خەڵك بكات ئەم زاراوانە  لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بەكاربهێنن بەشێوەیەكی ئاسایی، ولەمەش زیاتر ئەم زاراوانە دزەیان كردۆتە ناو ناوەرۆكی میدیایی وڕاگەیاندنەوە لە زۆربەی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندندا، بەبێ ئەوەی كە ئەو دەزگا ودامەزراوانە بزانن كە ئەم زاراوانە لەوانەیە نایاسایی بن، یان بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك زاراوەی گوتاری ڕق وكینە لێیان بڕوانرێت وئەژمار بكرێن وسنووری تایبەتی هەندێك لە توێژەكانی ناو كۆمەڵگە ببەزێنن".

ووشەی خەلیفە"خلیفة" لە زمانی عەرەبیدا بەم شێوەیەیە(خليفة: من يخلف غيره ويقوم مقامه)، واتە خەلیفە: ئەو کەسەی کە جێی کەسێکی تر دەگرێتەوە ولە شوێنی ئەو دادەنیشێت، ئەم ووشەیەش لە ئەدەبیاتی ئایینیی ئیسلامدا بۆ وەسفکردنی ئەو کەسە بەکارهێنراوە کە شوێنی پێغەمبەر(د.خ) دەگرێتەوە ( ئەو کەسەی کە پێگەی ئیمامەتی تەواوی موسڵمانانی پێدەدرێت)، ئەمەش بە مانای  سەرۆکی باڵا ویەکەمی دەوڵەتی ئیسلامی. ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەم زاراوەیەی بەکارهێناوە بۆ وەسف وناوهێنانی سەرۆکی ڕێکخراوەکە، ووشەی خەلافەتیشی بەکارهێناوە بۆ وەسف وناوهێنانی ڕێکخراوەکە، وەك هەوڵێك بۆ پێدانی ڕەهەندێکی ئایینیی بە ڕێکخراوەکە وەك ئاماژەیەك وبنەمایەك کە ڕێکخراوەکە هەوڵی زیندووکردنەوەی ئەو دەوڵەتەیە کە پێغەمبەر(د.خ) دایمەزراندبوو.

زاراوەی خەلیفە"خلیفة" یان خەلافەت"خلافة" هیچ گونجاوییەکی یاسایی نیە بەپێی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی نوێ، کە تیایدا دەوڵەتان وێنا دەکات بەپێی سیستمە سیاسییەکانیان وەك (کۆماری، پاشایەتی، هتد...)، وە لەم دەوڵەتانەشدا ئەو کەسەی کە پۆستی باڵای دەوڵەت بەدەستدەهێنێت بە شێوەی پشتاو پشت ومیراتی لەو دەوڵەتانەی سیستمی پاشایەتی پەیڕەو دەکەن، یان بە هەڵبژاردن لەو دەوڵەتانەی کە پاشایەتی نین واتە (کۆمارین).

بەکارهێنانی زاراوەی خەلیفە یان خەلافەت پاساوێکی عەقیدەیی وئایینیی دەدات بە ڕێکخراوەکە وسەرۆکەکەی، وهەروەها پاساویش دەهێنێتەوە بۆ زوربەی تاوانەکانی ئەو ڕێکخراوە کە بە ناوی ئایینی ئیسلامەوە ئەنجامیداون، لەوانەشە بەجۆرێك لە جۆرەکانیش کاریگەری لەسەر ئەو موسڵمانانەش دابنێت کە پێیان وایە ئەم ڕێکخراوە نمایندەی ئایینی ئیسلامی ناکات.

 

خەلیفە"الخليفة" وخەلافەت"الخلافة" لە زماندا

د. ئەحمەد حسێن ئەلزوفەیری

‎خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا ومامۆستای زمانی عەرەبی، چەندین ووتار ولێكۆڵینەوەی هەیە لە بواری ڕاگەیاندندا.

زاراوەی خەلیفە: پێناسەی ووشەی خەلیفە لەڕووی زامنەوانیەوە لە زمانی عەرەبیدا: کەسێك جێگەی کەسێکی گرتەوە کەواتە بوو بەجێگرەوەی(خەلیفەی). دەووترێت: جێگەی گرتەوە لەناو قەومەکەیدا وبوو بە جێگرەوەی(خەلیفەی). لە قورئانیشدا هاتووە: (وقال موسى لأخيه هارون أخلفني في قومي) واتە موسی بە هارونی برای ووت ببە بە جێگرەوەم لە قەومەکەمدا.

لەڕووی زاراوەییشەوە: بەو کەسە دەووترێت کە کاروباری دەوڵەتی ئیسلامی دەگرێتەدەست  لەبەر ئەوەی دەبێتە جێگرەوەی پێغەمبەر موحەمەد(د.خ) لە ئوممەتەکەیدا.

لەم پێناسانەوە تێبینی ئەوە دەکەین کە چەمکی خەلافەت هەڵگری بیرۆکەیەکی ئایینیی عەقیدەییە، مانای هەبوونی حوکمێکی سیۆکراتی(ئایینی) دەگەیەنێت، وشەرعیەتێکی ئاسمانی وەردەگرێت، هەر بۆیە بەکارهێنانی زاراوەی خەلیفە(الخلیفة) ڕەوایەتی دەدات بە سەرۆك یان سەرکردەی جوڵانەوە تیرۆرستییەکە کە دەسەڵاتێکی ئایینیی هەبێت بەو پێیەی کە جێگرەوەی پێغەمبەرە(د.خ)، لە کاتێکدا ئەو واتە سەرۆكی جوڵانەوە تیرۆرستییەکە تەنها نمایندە ونوێنەرایەتی دەستە وتاقمێکی چەکداری تاوانبارە کە هەموو جۆرە تاوانێك ئەنجام دەدات.

ڕووماڵە ڕاگەیاندنییەکە

یەکەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی "خەلیفە" و"خەلافەت" لەلایەن ڕاگەیاندنە عێراقیەکانەوە

کەناڵی ئەلسۆمەرییە (قناة السومرية) 

من هو أبو علاء العفري .. خليفة داعش الجديد

"داعش" يبرر لبس خليفته العمامة السوداء في الموصل

"داعش" يهدد بإعلان الخلافة الإسلامية في أمريكا

 

کەناڵی دیجلە (قناة دجلة)

بعد الهزيمة .. داعش يسعى لإقامة خلافة على منصات التواصل الإجتماعي

عبدالله الخربيط لـ(دجلة): "الخلافة" سقطت و "داعش" لم ينتهي بعد

داعش يختطف 25 مدنياً بكركوك بتهمة ترك أرض الخلافة

 

کەناڵی ڕووداو (قناة رووداو)

سوريا.. انحسار مساحة "دولة الخلافة" لأقل من كيلومتر مربع واحد

عوائل مسلحي داعش تترك "دولة الخلافة" خلفها

القوات العراقية تنهي "دولة الخلافة" مع تحرير جامع النوري

 

کەناڵی کوردستان TV (قناة كوردستان TV)

ترحيب دولي بانتهاء "خلافة داعش" وتحذير من بقاء خطر التنظيم

 

کەناڵی ئافاق (قناة افاق)

داعش يخطف 55 مدنياً في الحويجة بتهمة ترك أرض الخلافة

والي "الرقة" ينقلب على البغدادي ويطالب بـ "الخلافة"

 

کەناڵی ئەلفورات (قناة الفرات)

القبض على ارهابيين من تنظيم "جند الخلافة" في الصقلاوية

سوريا.. ساعات على نهاية "خلافة" داعش

بالصور.. القبض على 3 من "أشبال الخلافة" في الرطبة

 

براسا نیوز (براثا نيوز)

مجاهدة نكاح تطلب من خليفة داعش إجازة استراحة! + (بالوثيقة)

ضربة جوية تقتل خليفة الارهابي ابو بكر البغدادي وقادة كبار في داعش باجتماع لهم في تلعفر

البغدادي: فشله في الدراسة فصار خليفة للمسلمين!

 

ئاژانسی ئەلئەخبارییە (الوكالة الاخبارية)

"الخليفة بلا قيمة" .. "داعش" يعتمد إستراتيجية جديدة (تفاصيل)

"من الإلحاد الى داعش" .. منصف المغير يروي قصته مع الخلافة بعد استسلامه: هكذا تحولت لارهابي!

داعش يسحب "جيش الخلافة" من الموصل الى الرقة السورية

 

ئەلمەوازین (الموازين)

عازم على إحياء الخلافة.. العراق والتحالف الدولي يكثفان الضغط على داعش

كانا يعملان بديوان جند الخلافة.. القبض على داعشيين بايسر الموصل

 

ئاژانسی نون (وكالة نون)

داعش يسحب فورا ما تبقى من جيش الخلافة الى الرقة

انتفاضة الموصل تقلب موازين دولة الخلافة

مقتل 250 مسلحاً وتدمير مركز "خلافة داعش" غرب الرمادي

 

ئاژانسی ئەلموستەقیللە (الوكالة المستقلة)

بوكو حرام تعلن انضمام نيجيريا لدولة الخلافة الاسلامية

“جند الخلافة في الجزائر” يجدد ولاءه لداعش والبغدادي

ابو بكر البغدادي خليفة داعش يأمر بجلد نفسه 39 جلدة لانه شوهد متلبسا

 

شەفەق نیوزشفق نيوز)

"دولة خلافة" في مكان غير متوقع قد تستقطب عراقيين

رحلة أبو بكر البغدادي من لاعب كرة قدم إلى "خليفة المسلمين"

الموظفون المدنيون في "خلافة داعش": من هم وهل يشكلون خطراً؟

 

ئەلسەباح ئەلجەدید (الصباح الجديد)

أمتار تفصل القوّات المشتركة عن تحرير مقر “خلافة أبو بكر البغدادي”

نصف مليون طالب في الموصل ضائعون بين أوامر الخليفة وقرارات الحكومة

هذا ما تبقى من منبر «خلافة داعش» بعد تحريره من قبل القوّات العراقية

 

ئەلزەمان (الزمان)

أسرار دولة الخلافة الداعشية من البغدادي إلى قرداش

مراكزخاليةووثائقمطمورةوشعارات.. مخلفاتهزيمةخلافةداعش

أحوال الرعية في دولة الخلافة الإسلامية

 

ئەلمەدا (المدى)

عام على خلافة داعش : العراق لا يُحصي ضحاياه.. وتعافيه قد يتطلّب عقداً كاملاً

بعد خلافة داعش.. جبهة النصرة تعلن تأسيس إمارة إسلامية في الشام

خلافة داعش تثبت أنّ الحرب العالمية الأولى لم تنته وقد تُستأنف

 

دووەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی "خەلیفە" و"خەلافەت" لە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی "داعش" دا

لە 29 ی مانگی حوزەیرانی ساڵێ 2014 دا، ولەپاش کۆنترۆڵکردنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی "داعش"ەوە کە بە دووەم گەورەترین شاری عێراق ئەژمار دەکرێت لە دوای بەغدای پایتەخت، بۆ یەکەم جار ڕێکخراوەکە زاراوەی خەلافەت"خلافة"ی بەکارهێنا لە ڕاگەیاندنی ئەوەی ناوی نابوو خەلافەتی ئیسلامی"الخلافة الاسلامیة" کە ئەو ناوچانەی لەخۆ دەهرت کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوەکەوە.

لە هەمان بەرواردا بۆ یەکەمین جار ناوی سەرۆکی ڕێکخراوەکە هات بە خەلیفەی موسڵمانان"خلیفة المسلمین"، ئەمەش لە تۆمارێکی دەنگیدا بوو کە درابووە پاڵ ڕێکخراوەکە ولەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوکرابووەوە. ولەم تۆمارەدا ئاماژە بەگؤڕینی ناوی ئەو قەوارەیە درابوو لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق وشام"الدولة الإسلامية في العراق والشام" بۆ دەوڵەتی ئیسلامی"الدولة الإسلامية".

لە 5 ی مانگی تەمووزی ساڵی 2014 دا، بۆ یەکەمین جار سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەرکەوت لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت کە لە مزگەوتی گەورەی شاری موسڵ ووتاریدا. سەرجەم ئەو بابەتانەی کە ڕاگەیاندنی داعش بەرهەمیانهێنابوو لەو بۆنەیەدا فۆکەسی خستبووە سەر کەسایەتی سەرۆکەکەیان بەوەی کە ئەو پۆستی خەلیفە"الخلیفة"ی هەیە و پێویست و واجبە کە گوێڕایەڵی بکرێت.

 

سێیەم: چەند نمونەیەك لە بەکارهێنانی هەردوو زاراوەی "خولافەت" و"خەلیفە" لە ڕاگەیاندنە عەرەبی وبیانییەکان(ئەوانەی بە زمانی عەرەبی پەخش دەکەن)

 

ئەلنەهار ئەلعەرەبی (النهار العربي)

"داعش" يستعد لبناء دولة الخلافة في غرب أفريقيا

 

ئەلمەیادین (الميادين)

ما بعد خلافة داعش

وصول القوات العراقية الى جامع النوري والمنارة الحدباء ينهي خلافة داعش

 

میدڵ ئیست عەرەبی (مدل ايست عربية)

داعش يؤسس لنواة لدولة "الخلافة" في غرب إفريقيا

 

عەرەبی 21 (عربي 21)

"بروفايل" .. أبو بكر البغدادي.. "الخليفة الغامض"

قُتل خليفة "الدولة" وبقي التنظيم حياً

الهجرة إلى "خلافة داعش" بين الإغراء والتشكيك

 

BBC عەرەبی (BBC العربية)

"سبايا الخلافة"

داعش" يعلن إقامة "الخلافة الإسلامية" ويبايع زعيمه خليفة

 

(فرانس 24)

"خلافة" تنظيم الدولة الإسلامية انتهت لكنّ معاناة أهالي المفقودين مستمرة

احتضار "الخلافة" يثير غضب نسوة خرجن من كنفها في شرق سوريا

 

DW عەرەبی (DW العربية)

ترحيب دولي بانتهاء "خلافة داعش" وتحذير من بقاء خطر التنظيم

داعش تعلن قيام دولة الخلافة والبغدادي خليفة

 

یۆرۆ نیوز (يورو نيوز)

دولة "خلافة" داعش من الصعود إلى الإنهيار 

 

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية