بەكارهێنانی وێنەی ڕۆژنامەنوسیی لە میدیای عێراقیدا ”ناوەرۆكی بێ ماف وبەڵگە”

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > بەكارهێنانی وێنەی ڕۆژنامەنوسیی لە میدیای...

بەكارهێنانی وێنەی ڕۆژنامەنوسیی لە میدیای عێراقیدا  ”ناوەرۆكی بێ ماف وبەڵگە”

 

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

 بەكارهێنانی وێنەی ڕۆژنامەنوسیی لە میدیای عێراقیدا

”ناوەرۆكی بێ ماف وبەڵگە”

 https://www.imh-org.com/ 

‎ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی لە راپۆرتی پەنجا ونۆیەمینیدا ڕووماڵی میدیای ناوخۆیی عێراق دەكات لە دەسخستنی ناوەرۆكی وێنەیی لە بەرهەمهێنانی بابەتی ڕۆژنامەوانی ومیدیایی جۆراوجۆر. لەگەڵ ڕوونكردنەوەی چۆنیەتی هەڵبژاردنی ئەو ناوەرۆكە وشێوازی بەكارهێنانی بۆ خۆێنەران، وشێوازی پارێزگاریكردن لە مافی بڵاوكردنەوە بۆ وێنەگری خاوەن وێنەكە وئەو دامەزراوەیەی خاوەنداریی دەكات.

‎ڕاپۆرتەكە جەخت لەسەر گرنگیی پێگەی وێنە دەكاتەوە لە كاری ڕۆژنامەنوسی ومیدیاییدا، لەبەر توانای وێنەوە لە ڕونكردنەوەی دەقی نوسراو وڕاكێشانی سەرنجی خوێنەران ویارمەتیدانیان لە تێگەیشتنی دەقەكە، وپێدانی ماناو دەلالەتی زیاتر پێی، پشتبەست بەو ووتەیەی كە دەڵێت ”وێنەیەك لەبری هەزار ووشەیە” كە لە ساڵی ١٩١١ دا بڵاوكراوەتەوە لەلایەن ڕۆژنامەی ”فلاندەرز”ی ئەمریكی وپاشان بوو بە ڕێسایەكی نوسین لە جیهانی ڕۆژنامەوانیدا.

‎ئەم ڕاپۆرتە ڕووماڵیە نوێیە پشت دەبەستێت بە بەداوداچوون وشیكردنەوەی ووتاری سەمپڵی پێوانەیی لە دەزگا میدیاییە ترادیشناڵیە باوەكاندا، كە دە پێگە وئاژانسی هەواڵی و دە كەناڵی ئاسمانی گرتۆتەوە، جگە لە سێ ڕۆژنامەی ڕۆژانە(كە شایانی باسە ڕۆژنامە لۆكاڵیەكان بەشێوازێكی ڕێك وپێك بەردەست نین)، لە هەڵبژاردنی ئەمانەشدا ڕەچاوی سەرجەم ئاراستە سیاسی وكۆمەڵایەتی وڕەگەزی وتایفیەكان كراوە.

‎لەم كارەشدا ڕووماڵ وشیكردنەوە بۆ زیاتر لە (١٦٠) هەواڵ وڕاپۆرت ولێكۆڵینەوە كراوە كە بڵاوكراونەتەوە لە ماوەی نێوان سەرەتای مانگی ئەیلول/سێپتێنبەر ٢٠٢١ تا ٣١ تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری هەمان ساڵ.

‎ڕاپۆرتە ڕووماڵیەكە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە :

1- ڕاپۆرتەكەی ”ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی” بەشێوەیەكی نیمچە تەواو نەبوون ودانەنانی وەسف یان كۆمێنت(Caption) لەسەر وێنە بڵاوكراوەكان(كە زۆربەی كات لەخواروی وێنەدا دادەنرێت) تۆماركردووە، كە پێویست بوو هەبوایە وهەندێك لە ناوەرۆكی وێنەكەی ڕونبكردایەتەوە وەك شوێن وبەرواری چركاندنی وێنەكە، وناوی ۆەو كەسانەی لە وێنەكەدا دەركەوتون، لەگەڵ بینا وهەر شتێكی دیاری تری ناو وێنەكە.

2- گرنگیی نەدان بە پارێزگاریكردن لە مافی بڵاوكردنەوەی فیكری(Copyrights) بەهۆی ناونەهێنانی ئەو وێنەگرانەی كە وێنەكەیان چركاندووە یان ئەو دامەزراوەیەی خاوەنداریی دەكات یاخود سەرچاوەكەی.

‎ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبونەوەی ئەو وێنانە لە ژمارەیەك دەزگای میدیایی جیاواز لە كاتێكی نزیك لەیەكدا، وبەمەش سەرچاوەی وێنەكان وون بوون.

‎ئەم كارەش پێچەوانەی یاسای ”پاراستنی مافی نوسەر” ژمارە ٣ ساڵی ١٩٧١ كە بەپێی دەقی ماددەی یەكەمی ”المصنفات الاصيلة في الآداب والفنون والعلوم أيا كان نوعها" هەر جۆرێك لە پۆلێنكراوە ڕەسەنەكان لە ئەدەب وهونەر وزانستدا، وە لە بڕگەی هەشتەم لە ماددەی دووەمیشدا بە شێوازێكی تایبەت باس لە پاراستنی پۆلێنكراوە فۆتۆگرافییەكان”المصنفات الفوتوغرافية" دەكات.

3- تێبینیكرا كە هەندێك لەو دەزگا میدیاییانەی كە ڕووماڵ كراون هێمای ئاویی (WaterMark)

‎تایبەت بە خۆیان دادەنێن لەسەر سەرجەم ئەو وێنانەی بڵاوی دەكەنەوە، تەنانەت لەسەر ئەوانەش كە بەرهەمی وێنەگرەكانی ئەمانیش نیە وخاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ دەزگاكانی دیكە وپارەشیان نەداوە بۆ كڕینی مافی بڵاوكردنەوەی فیكریان.

4- ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی” بەكارهێنانی وێنە باوەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا تۆمار كردووە كە ئاماژەیان بۆ نەكراوە.

5- ڕاپۆرتەكە ئەوەشی تۆمار كردووە كە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ژمارەیەك وێنەیان بڵاوكردۆتەوە كە هیچ پەیوەندییەكی نیە بەو بابەتانەی كە تێیدا دانراون.

6- هەروەها ڕاپۆرتەكە ڕووماڵی ئەوەشی كردووە كە هەندێك بابەتی ڕۆژنامەوانی لە ناوەرۆكی نوسراویاندا وێنەی هەڵە یان دوور لە جوگرافیای شوێنی ڕوداوەكانیان لەخۆگرتووە.

7- دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەندێك جار ئەرشیفی تایبەتی خۆیان بەكارهێناوە بۆ هەڵبژاردنی وێنە بۆ بابەتە ڕۆژنامەوانییەكانیان بەبێ ئاماژە پێكردن، كە ئەمەش لەوانەیە خۆێنەران شپرزە بكات وبیانخاتە دوودڵی وبەهەڵە تێڕوانین بەهۆی هەست كردنیان بەوەی كە بابەتە ڕۆژنامەوانییەكە كۆنە.

8- ڕاپۆرتەكە تێبینی كردووە كە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن گرنگییان بە بابەتی پێوانە وقەبارەی وێنەكان نەداوە، بەجۆرێك كە ڕاپۆرتەكە هەندێك هەڵەی لە دانانی وێنەكاندا تۆمار كردووە كە بووەتە هۆی شێواندنیان.

پێشنیارەكانی ڕاپۆرتەكە:

1- هاندانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بۆ گرنگیدانی زیاتر بە وێنەكان لە كاتی دروستكردن وداڕشتنی ناوەرۆكی ڕۆژانەی بابەتە ڕۆژنامەوانییەكانیان، لەڕێگەی دامەزراندنی وێنەگرانی پسپۆر بۆ ئەفراندنی ناوەرۆكی وێنەیی تایبەت بە بابەتەكانیان وپشت نەبەستن بەو وێنانەی كە لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی دیكەدا بەكارهاتوون لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.

2- داواكردن لەو ڕۆژنامەنووسانەی كە لە ژوورەكانی هەواڵدا كار دەكەن بۆ نوسینی وەسف یان كۆمێنتی تایبەت بەهەر وێنەیەك، كە زانیاری بنەڕەتی لەسەر وێنەكە تێدا بێت، تا خوێنەر بتوانێت ئەوپەڕی سوودی لێوەربگرێت بۆ تێگەیشتن لە بابەتە ڕۆژنامەوانییەكە.

3- ووردبینی كردن لە هەڵبژاردنی هەر وێنەیەك وگونجاوی بۆ ئەو بابەتەی كە تێیدا دادەنرێت، ودانانی مەرج وپێوەری توندتر لەسەر پەیامنێر وهەواڵسازان بۆ دیاریكردن. وئەفراندنی وێنەی تایبەت بە بابەتە ڕۆژنامەوانییەكانیان.

4- جەخت كردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی مافی بڵاوكردنەوەی فیكری بۆ سەرچاوەی وێنەكان وئەو وێنەگرانەی كە وێنەكانیان چركاندووە لەگەڵ ئاماژەدان بە سەرچاوەكانیان.

5- دانانی هێمای ئاویی تەنها لەسەر ئەو وێنە تایبەتانەی كە لەلایەن ئەو وێنەگر وڕۆژنامەنوسانەوە بەرهەمهاتووەكە لە دەزگاكانی ڕاگەیاندندا كار دەكەن، یان كاتێك دەزگاكان هەستا بن بە كڕینی مافی بڵاوكردنەوەی فیكری ئەو وێنانە.

6- ئەنجام نەدانی هیچ جۆرە لێبڕین ودەستكاریكردنی جەوهەری لە وێنەكاندا، بە تایبەتی دەستكاری ئەو هێما ئاوییەی سەر وێنەكە یان دەستكاری كردنی قەبارە وپێوانەكانی وێنەكە .

بۆ زانین وبینینی ووردەكاری وسەمپڵی ڕووماڵەكە (بە زمانی عەرەبی) كرتە بكە لەسەر

استخدام الصورة الصحفية في الاعلام العراقي.. "محتوى مسلوب الحقوق والدلالة"

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية