ڕووماڵێکی دابەشبوو بۆ "پێشێلکردنی سەروەری"

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > ڕووماڵێکی دابەشبوو بۆ "پێشێلکردنی سەروەری"...

ڕووماڵێکی دابەشبوو بۆ

 

ماڵی راگەیاندنی عێراقی

ماڵی راگەیاندنی عێراقی

راپۆرتی پانزەیەم

ڕووماڵێکی دابەشبوو بۆ "پێشێلکردنی سەروەری"

 بژارکردن وحیزبایەتی کۆنترۆڵی هەواڵ وڕاپۆرتی روداوەکانی دەروازەی زرباتیە وهاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا دەکەن.

دامەزراوەی "بیت الاعلام العراقي– ماڵی راگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتی پانزەیەمیدا چاودێری رووماڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد سەبارەت بە هەردوو روداوی "تێپەڕبوونی زیارەتکارە ئێرانیەکان بە دەروازەی زرباتیەدا (باشوری خۆرهەڵاتی بەغداد)، وهاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق وجێگیربونیان لە سەربازگەیەك لە شارۆچکەی (باشیك - بعشیقة)".

لەکۆتایی مانگی تشرینی دووەمی پارساڵی ٢٠١٥، کۆمەڵێکی زۆر لە زیارەتکارە ئێرانیەکان ڕوویان لە دەروازەکە کرد بەشێوەیەك کە لەسەروو توانای دەروازەکەدا بوو، ودەرکەوت کە بەشێکی زۆر لە زیارەتکارەکان ڤیزای هاتنەژوورەوەیان دەستنەکەوتبوو، ئەمەش پەشێویی وقەرەباڵغییەکی خنکێنەری لێکەوتەوە وبووەهۆی شکاندنی دەرگا وپەرژینەکان وهەروەها کەوتنەوەی زیانی مادی وبرینداربونی چەند کارمەندێکی پاسەوانی سنور ولەدەستدانی کۆنترۆڵی دۆخەکە لە دەروازەکەدا، وەك ئەوەی کە ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیدا هاتبوو.

لەسەرەتای مانگی کانونی یەکەم، تورکیا سەدان سەرباز ودەیان تانکی ڕەوانەکرد بۆ سەربازگەی(باشیك - بعشیقة) لە دووری ٣٠ کم لە باکوری خۆرهەلاتی موسڵ، کە تورکیا لەبارەی ئەم هەنگاوەوە ووتی تەنها "گۆڕانکاریەکی ڕۆتینی"ە لەپێناو مەشق پێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە کە دژ بە ڕێكخراوی "داعش"ن، لەکاتێکدا بەغداد ووتی ئەمە "داگیرکاریە" وداوایکرد ئەو هێزانە بکێشرێنەوە لە عێراق.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی عێراقیش، بەجیاوازیەکی زۆرەوە ڕووماڵی هەردوو ڕوداوەکەیان کرد، ئەمە جگە لە ویستێکی ڕوون وئاشکرا بۆ بژارکردن لە نێوانیاندا، لەکاتێکدا بەشێك لەم دەزگایانە گرتەی بینراو و وێنەیان بەکارهێنا بەبێ دڵنیابوون لە ڕاستی ودروستی ئەو گرتە و وێنانە، یاخود بەرواری پەخشکردن وکاتی ڕودانیان، وبەردەوام بوون لەسەر پشتبەستن بە بەرهەمگەلێکی بێ سەرچاوە کە هەندێك لە فانەکان بڵاویان کردبونەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

گروپەکانی ڕووماڵ:

١- پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان: (تويتەر، فەيس بوك، يوتويب)

٢- پێگە هەواڵیەکان

٣- ڕۆژنامەکان

٤- پێگە فەرمیەکان

٥- حیزب وکوتلە سیاسیەکان

یەکەم: پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

دامەزراوەی "بیت الاعلام العراقي– ماڵی راگەیاندنی عێراقی" چاودێری و رووماڵی ئەو نوسراو وبڵاوکراوانەی کرد   سەبارەت بە هەردوو پرسی "هاتنی زیارەتکارە ئێرانیەکان بۆ عێراق، وهاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ باکوری ئەو ووڵاتە لەسەر تۆڕەکانی (فەيسبوك، يوتيوب وتويتەر)، وبەدواداچونی کرد بۆ گرنگترینی ئەو ووتە وقسە ودایەلۆکانەی کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن یاخود چالاکوانەکان بەکاریانهێنا لەسەر ئەو تۆڕە کۆماڵایەتیانە.

دامەزراوەی "بیت الاعلام العراقي– ماڵی راگەیاندنی عێراقی" زۆرینەی ئەو نوسراو وکۆمێنتانەی تۆمارکرد کە چالاکوانەکان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویانکردووە کە وەك پێویست ووردەکاری تێدانیە وئەو بڵاوکراوانە مۆرکی باکڕاوندی ئاینیی ومەزهەبی یان نەتەوەیی یان سیاسییان هەیە.

١- هاتنە ناوەوەی زیارەتکارە ئێرانیەکان بۆ ناو دەروازەی زرباتیە

 أ- پێگەی تويتەر

* هەندێك لە تویتەکان ئیحائێکی تائیفی ئامێزیان لەخۆگرتبوو، ئەوەش بە ئاماژەدان بە ڕێپێدانی زیارەتکارە ئێرانیەکان بۆهاتنە ناوەوە بۆ عێراق لەبەرئەوەی کە ئەوان شیعەن، لەکاتێکدا ڕێگری لە دانیشتوانی ئەنبار کرا کە بەرەو بەغداد کۆچ بکەن لەبەرئەوەی کە ئەوان لە پێکهاتەی سوننەن.

* ژمارەیەك لە دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکان ووتەی جیاوازیان بڵاوکردەوە لەمیانەی ڕووماڵکردنەکانیاندا بۆ ئەو ڕوداوە، وەك ئەم نمونانەی لای خوارەوە:

وەکو کەناڵی ئەلحوڕڕە :

# زیارەتکارە- ئێرانیەکان

#زرباتیە

#سەردانی- چلەی ماتەمینی

*هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکان هیچ جۆرە ووتە ونوسراوێکیان بڵاونەکردەوە لەمیانەی ڕووماڵکردنەکانیاندا بۆ ئەوڕوداوە، وەك (ئەلتغيير، ئەلغەدير، راديۆی ئەلمربەد، ئاژانسی ئەخبارئەليوم، عراقونا ئەلئەخباريە، ئەلمستەقبەل، كول ئەلعێراق، ئەلئەنباء ئەلعێراقيە، ئاژانسی ئەنباء بەغداد ئەلدەوليە، ئاژانسی مەوازين، شەكوماكو، وەرەدەنا، ئەلموصليە). 

* گرنگترین ئەو ووتانەی کە چالاکوانان بەکاریانهێنا

# تەنها بەبارمتە 

# سەربەخۆیی

# بارێکی فيتي

# ئێران 

# عێراق 

# سەرانە

# دەروازەی_بزيبز 

# لیقاء_مەكکی_ داوای_کوشتنی_زیارەتکاران دەکات

# قادسيە_زرباتيە

# دەروازەی_ زرباتيە

* وەزیری ناوخۆی عێراق محەمەد سالم ئەلغوببان هەستا بەبڵاوکردنەوەی چەند تویتێك کە چەند لینکێکی تێدا دانا بوو بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دەربارەی پرسەکە.

* ژمارەی جیاواز جیاواز دەرکەوت لە تویتی چالاکوانەکاندا سەبارەت بە ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی بەشێوەی نایاسایی هاتونەتە ناوەوە، هەندێك لە تویتەکان هاتنەناوەوەی نایاسایی زیارەتکارانیان ڕەتکردەوە، لە کاتێکدا هەندێك لە تویتەکان زیادەڕوییان لە ژمارەی ئەو زیارەتکارانەدا کرد بەجۆرێك کە باسیان لە یەك ملیۆن و٥٠٠ هەزار کەسی زیارەتکار دەکرد لەهەندێك لە نوسینەکاندا.

* هەندێك لە چالاکوانەکان پەنایان بردە بەر هەندێك پڕوپاگەندە وەك دابەشکردنی ڕەگەزنامەی عێراقی بەسەر ئەو ئێرانیانەی کەه اتونەتە ناو عێراقەوە بەبێ ڤیزا، ونیشتەجێکردنی ئەوان لە ناوچە سوننیەکاندا بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە.

ب –فەيسبوك

* هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکان لەسەر لاپەڕەکانی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك تەرکیزیان لەسەر هەواڵی هاتنەناوەوەی ژمارەیەك لە زیارەتکارە ئێرانیەکان بۆ ناو عێراق بەبێ ڤیزا کردووە، لەکاتێکدا هەندێك دەزگای دیکە تەرکیزیان لە پۆزش هێنانەوەی لایەنی ئێرانی کردووە لەو ڕوداوە.

* هەندێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی هاتنەناوەوەی زیارەتکارانیان بڵاوکردۆتەوە، وکۆمێنتیان لەسەرداوە بە دەستەواژەگەلێك کە سروشتێکی سیاسی یان مەزهەبیان هەبووە، وەك "سەروەری عێراقی لەکوێدایە؟"، "جێبەجێکردنی یاسا تەنها لەسەر ئێمەیە" .. هتد. 

* هەندێك چالاکوان چەند وێنەیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە ژمارەی زۆری زیارەتکاران ڕوون دەکاتەوە، لەکاتێکدا بەشێکی دیکە لە چالاکوانان هەندێك وێنەیان بلاوکردۆتەوە بۆ بەراوردکردن لە نێوان هاتنەناوەوەی زیارەتکاران بۆ ناو عێراق وئەو ئاسانکارییانەی پێشکەشیانکراوە لەگەڵ بارودۆخی ئاوارە عێراقیەکان لە زۆرێك لە پارێزگاکاندا، بەتایبەتی لە دەروازەی بزیبز کە بەغدادی پایتەخت دەبەستێتەوە بەپارێزگای ئەنبارەوە.

* ژمارەیەك لەچالاکوانان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردۆتەوە لە بەرنامەی "مەرەکەبی سپی - الحبر الأبيض" کە پەخشکراوە لەسەر کەناڵی ئەلعێراقییە، کە پرسیار لە شارەزای ئەمنی وەفیق ئەلسامەڕڕائی دەکرێت "ئایا ئەوان (قادسیەی زرباتیە)یان دەویست، وبۆچی کەنداو خۆیان شەڕیان لەگەڵ ئێران نەکرد لەبری تێوەگلاندنی عێراقیەکان؟"، وەك ئاماژەیەكی بۆ هەندێك ڕخنەی کەنداو دەربارەی هاتنەناوەوەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ناو عێراق بەبێ ڤیزا.

ج- يوتيوب

* چالاکوانان گرتەی ڤیدیۆییان بڵاوکردۆتەوە بۆ پرۆسەی بەزاندنی سنوری عێراق لەلایەن زیارەتکارانی ئێرانیەوە بەشێوەیەکی نایاسایی.

* ژمارەیەك چالاکوان چەند ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە کە خۆیان دەڵێن گرتەی هێزە ئەمنیە عێراقیەکانە کە پاوپیلی زیارەتکارانی ئێرانی دەشێلن، بەڵام بەبێ دڵنیابوون لە ڕيگەزنامەی ئەو کەسانەی لەو گرتانەدا دەردەکەوەن، هەرچەندە ئەو کەسانە جلوبەرگی هاوشێوەی جلوبەرگی گەنجانی عێراقیان لەبەردایە.

* زوربەی کەناڵە ئاسمانیە عێراقیەکان ڕاپۆرتە هەواڵیەکانیان وبەرنامە گفتوگۆ ئامێزەکانیان سەبارەت بەو ڕوداوە بڵاوکردۆتەوە لەسەر پێگە ولاپەڕەکانی خۆیان لە تۆڕی یوتیوب، کە لەلایەن چالاکوانانەوە بڵاوکردنەوەیان دوبارەکراوەتەوە ودیارترینیان:

ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلحوڕڕە عێراق، بەرنامەی (لەگەڵ خەڵك - مع ناس) لەسەر کەناڵی سامەڕاء کە بەناونیشانی "لەنێوان زرباتیە وبزیبزدا - ما بين زرباطية وبزيبز"، بەرنامەی قسەی لەڕوو لەسەر کەناڵی ئەلعەهد کە ئەڵقەکە بەناونیشانی (قادسیەی زرباتیە) بوو، ژووری هەواڵ کە لەسەر کەناڵی ئەلعێراقیە پەخش دەکرێت.

٢- دەستتێوەردانی تورکی

أ - پێگەی تويتەر

* هەندێك لە چالاکوانان گرنگیان بەهەواڵێك داوە کە کەناڵی ئەلئیتیجاه پەخشیکردووە ودەڵێت کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بۆردومانی سەربازگەی سوپای تورکیایان کردووە لە ناوچەی باشیك لە باکوری عێراق، لەکاتێکدا بەشێکی تریان گرنگیان بەبڵاوکردنەوەی بەیانێك داوە کە تیایدا ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشکردنە سەر ئەو سەربازگەیەی لەئەستۆ گرتووە.

* دیارترین ئەو ووتانەی کە دەزگاڕاگەیاندنە عێراقیەکان وچالاکوانان بەکاریانهێناوە بریتیە لە:

# ئەردۆغان

# هاتنەناوەوەی - تورکی

# تورکیا هێزەکانی بکشێنێتەوە

# باشیك

# دەستتێوەردانی - تورکی

# موصڵ

# ولايەتی نەينەوا

# توركيا_هێرش دەکاتە سەر_عێراق

# داتڵی

* هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکان زۆرێك ووتەی جۆراوجۆریان بڵاوکردەوە لەکاتی ڕووماڵکردنیاندا بۆ ڕوداوەکە، وەك کەناڵی ئەلحوڕڕە عێراق، ئەلتەغییر، ڕوداو، ئەلسەباحولجەدید.

* هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکان هیچ ووتەیەکیان بڵاونەکردەوە لەکاتی ڕووماڵکردنیاندا وەك (ئاژانسی ئەخبار ئەلیەوم، عێراقونا ئەلئەخبارییە، ئەلموستەقبەل، کول ئەلعێراق، ئەلئەنباء ئەلعێراقیە، ئاژانسی ئەنباء بەغداد ئەلدەولیە، ئاژانسی مەوازین، شەکوماکو، وەرەدەنا، ئەلموسڵیە، حەمرین نیوز، کول ئەلئەخبار، ئەلحەدەس، ئەلڕەشید، شەفەق نیوز، ئەلئیتیجاه، عیون ئەلعێراق، PUK ميديا).

* چالاکوانان لەسەر پێگەکانی خۆیان هەواڵگەلێکیان بڵاوکردەوە کە پشتبەست نەبوو بە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، وەك پاشەکشەکردنی سوپای تورکی لە باشیك یان دوبارە جێگیربونەوەی لە پارێزگای دهۆك، یاخود بوونی کەسایەتی سوننی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ سەربازە تورکەکاندا وەك تاریق ئەلهاشمی.

* چالاکوانان وێنەیان بڵاوکردەوە دەربارەی جێگیربونی هێزە تورکیەکان یان پاشەکشەکردنیان لە عێراق بەبێ ئەوەی دڵنیا بن لە ڕاستی ودروستی وێنەکان.

ب- تۆڕی فەيسبوك

* هەندێك لە چالاکوانان بەیانی حکومی و وتاری سیاسیەکان وپیاوانی ئایینی وعەسکەرییەکانیان بڵاوکردەوە کە ئیدانەی دەستتێوەردانی تورکی لە عێراق دەکات.

* هەندێك لە چالاکوانان وێنە وبڵاوکراوەی خاوەن سروشتێکی تائیفی یان حیزبیان بڵاوکردەوە، وتیایدا بەراوردی هەڵوێستی حکومەتی عێراقیان دەکرد لەنێوان پرسی هاتنەناوەوەی زیارەتکارە ئێرانیەکان لە دەروازەی زرباتیەوە بۆ ناو عێراق بەشێوەیەکی نایاسایی لەگەڵ پرسی هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ باکوری عێراق، یان بەراورد لەنێوان بوونی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێرانی لەگەڵب وونی هێزی تورکی لە عێراقدا. 

* هەندێك لە چالاکوانان وێنە وبڵاوکراوەی تەنزئامێزیان بڵاوکردەوە، کەتیایدا بەشێوەیەکی گشتی ڕەخنەیان لە هەڵوێستی حکومەتی عێراقی گرت و بەشێوەیەکی تایبەتیش لەهەڵوێستی سەرۆك وەزیران حەیدەر ئەلعەبادی، وبەتایبەتی هەڵوێستی ئەو دەربارەی تورکیا وئەوەشیان بەستەوە بە سەردانەکەی بۆ شاری کەربەلا وخورادنی هەندێك شیرینی خۆماڵی.

* زۆرینەی دەزگا ڕاگەیاندنە عێراقیەکان بابەتە ڕۆژنامەوانیەکانیان دوبارە بڵاوکردەوە لەسەر پێگەکانیان لە تۆڕی فەیسبوك.

ج – پێگەی يوتيوب

* چالاکوانان چەند گرتەیەکی زرێپۆش وناقیلەی سەربازیان بڵاوکردەوە کە بەووتەی ئەوان لەکاتی هاتنەناوەوەی سوپای تورکی بۆ ناو عێراق یان بۆ پاشەکشەکردنیان لێی، بەبێ دڵنیابوون لەڕاستی ودروستی گرتەکان.

* چالاکوانان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی پرۆسەی تەقاندنی موشەکیان بڵاوکردەوە کە بەشێك لە چالاکوانان ووتیان ئەو موشەکانە هی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقیە وسەربازگەیەکی هێزەکانی تورکیایان لە باشیك بەئامانج گرتووە، لەکاتێکدا هەندێك چالاکوانانی دیکە چەند دیمەنێکی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە و ووتیان کە ئەو دیمەنانە هی ڕێکخراوی داعشە وهەمان سەربازگەی بەئامانج گرتووە. وهیچ کام لەم دوو بەشەی چالاکوانان هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر ڕاستی ودروستی گرتەکانیان نەخستەڕوو.

* زوربەی کەناڵە ئاسمانیە عێراقیەکان ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی خۆیان سەبارەت بە ڕوداوەکە بڵاوکردەوە، لەسەر پێگەکانی خۆیان لەسەر یوتیوب.

دووەم: پێگە هەواڵیەکان

١- بەزاندنی زرباتیە

أ - پێگەی (عێراق ئەلقانون - عراق القانون)

وێڕای ڕووماڵکردنی ڕۆتینی بۆ بەیاننامەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەربارەی ڕوداوی بەزاندنی دەروازە سنورییەکە، پێگەی (عێراق ئەلقانون - عراق القانون) لە ١/١٢/٢٠١٥ ڕاپۆرتێکی بلاوکردەوە سەبارەت بە لێدوانی یەکێك لە پەرلەمانتارانی (هاوپەیمانی نیشتمانی - التحالف الوطني) لەژێر ناونیشانی "پەرلەمانتار فوئادی داوای لە (هاوپەیمانی هێزەکان - تحالف القوى) کردووە کە نجێفی بدەنە دادگا"، کە تێیدا هاتووە:

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر (هاوپەیمانی نیشتمانی - التحالف الوطني) پارلەمانتار حەیدەر ئەلفوئادی وەڵامی لێدوانەکانی ئەندامی (هاوپەیمانی هێزەکان - تحالف القوى) محەمەد ئەلکەرەبولی داوەتەوە کە "هێرشی کردۆتە سەر حکومەت "بەهۆی هاتنەناوەوەی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ناو عێراق، وداوای لە هاوپەیمانێتیش کردووە کە پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئەسیل ئەلنجێفی بدەنە دادگا لەسەر ڕادەستکردنی موسڵ بە "داعش".

هەر لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە فوئادی ووتویەتی "قەبارە وژمارەی ئەو زیارەتکارانەی ڕوویان لە کەربەلا کردبوو ئەگەر عێراقی بووبن یان بیانی ژمارەیان لەسەروو توانای چەند دەوڵەتێکدا بوو نەك تەنها یەك دەوڵەت"، وئەوەشی خستەڕوو کە "ئەوەی لە دەروازەی زرباتیە ڕوویدا کارێك بوو کە نەتوانرابوو کۆنترۆڵ بکرێت" ئەمەش پێش ئەوەی فوئادی بگەڕێتەوە وداوا بکات لە هاوپەیمانی هێزەکان کە " پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئەسیل ئەلنجێفی بدەنە دادگا لەسەر ڕادەستکردنی موسڵ بە چەتە تاوانبارەکانی داعش کە هەڵکشان ودەستیان بە قەتڵوعام کردنی سوننە کرد لەپێش شیعەدا"، وئاماژەشیدا بەوەی کە "دانیشتوانی خەڵکی ئەنبار ئەوانەی ماڵەکانیان بەجێهێشتبوو بەهۆی چەتە وباندە تاوانکاریەکانی داعشەوە، ئەوان ئێستا لەنێو کەسوکاری خۆیاندان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست وباشور". 

ب- پێگەی ئاژانسی هەواڵی (براسا – براثا)

بەزاندنی زرباتیە

وێڕای ڕووماڵکردنی ڕۆتینی بۆ ڕوداوی بەزاندنی دەروازەی زرباتیەی سنوری لەلایەن زیارەتکارە ئێرانیەکانەوە، پێگەی (براسا – براثا) ژمارەیەك ووتاری بڵاوکردەوە، لەوانە:

لەبەرواری ٣/١٢/٢٠١٥ پێگەکە ووتارێکی نوسەر حەیدەر حسێن ئەلئەسەدی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "لەفەیسبوکەوە/ ئەی هاوار سوێند بەعەبباس چ کارەساتێکە؟! دوو ملیار ئێرانی هاتنە ناو عێراقەوە بەبێ ڤیزا"، کە تیایدا نوسەر گاڵتەی بە بێزاری کەسانی سەر فەیسبوك کردووە لە بەزاندنی دەروازە سنورییەکە، ودەڵێت "سەروەری پێشێلکرا .. کەرامەت شکێنرا .. بووین بە جێگەی پێکەنینی هەردوو دنیا .. هیچ شتێك ناهێڵنەوە .. هیچ حاڵێكمان بۆ نامێنێتەوە.

هەواکەمان پڕ لە دوکەڵی بارود وموەلیدەو پیسیە و(مێروو) ی کۆلێراش لەناودەچێت.

ئاوی دیجلە وفورات سەرباری ئەوەی تورکیا بەئارەزووی خۆی یاریان پێدەکات بەچەپ وڕاستدا، وسەد بەنداویشی لەسەر دروستکردووە، ئینجا ئەمانە هەمووی دەخۆنەوە ویەك دڵۆپیش نامێنێتەوە، وئێمەش لە ئاوی بەسرە دەخۆینەوە یان لەنەوتەکەی.

هیچ میوە وسەوزەیەكیش کە لەخۆیانەوە هاوردەی دەکەین نامێنێت .. هیچ شتێك نامێنێت تا بیخۆین وهیچ پێڵاوێك نامێنێت بۆ لەپێکردن. نە گۆشتی هندی هەیە ونە گۆشتی ماکەر نازانین کێه اوردەی کردووە و لەکوێشەوە دەمێنێتەوە.. ئەوانەی ڕایانکرد بۆ ئەوروپا ولە سنوری حەوت دەوڵەت پەڕینەوە وسەروەریان شکاندنو ئەوەی نەشێت کردیان وئەم جارەیان چی دەبێت؟ وەڵڵا چی دەبێت.......... سەردان دەکەن ودەگەڕێنەوە..!".

پاشان نوسەر بەراوردی کارەساتەکەی کردووە لەگەڵ ئەوەی کە سەدان هەزار پەنابەر پێیهەستاون لە ئەوروپا کە سنوری چەند دەوڵەتێکیان بڕیوە بەبێ ئەوەی کەس بتوانێت ڕێگریان بکات، وبێتوانایی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش لە داخستنی سنوری خۆی لە باشورەوە بەڕووی کۆچبەرە هاتووەکان لە مەکسیکەوە.

نوسەر ووتارەکەی بەم شێوەیە کۆتایی پێهێناوە کە دەڵێت "هەمیشە ڕاگەیاندنی دژ وئەوەشی لەگەڵیا دەوەستێت لەو پیاوانەی کە هونەری یاریکردن بە ڕای کۆمەڵی هاوڵاتیانی سادەیان خوێندووە مەبەستیان دوورخستنەوەی چاوەکانە لە بینینی گەورەیی ئەو زیارەتە ملیۆنیە وسەرکەوتنی بوارە خزمەتگوزاری وئەمنیەکەیەتی لەڕێگەی ئەفراندنی قەیرانی هاتنەناوەوەی زیارەتکارە ئێرانیەکان بۆ ناو عێراق وبانگەشەکردن بۆ شکستی عێراق لە کۆنفراسی تایبەت بە کەش وهەوا لە فەرەنسا ... ئەگەر بەڕاستی ئێوە بەتەنگ عێراق وبەرزی عێراقەوەن باشتر بوو بۆتان کە بەرچووی لە ئامێزگرتنی ٢٦ ملیۆن زیارەتکارتان بەبێ هیچ ڕوداو وکارەساتێکی ئەوتۆ کەشایانی باسکردن بێت بۆ جیهان بگواستایەتەوە".

ج- پێگەی کەناڵی (ئەلتەغییر - التغيير)

هاتنەناوەوەی تورکی

وێڕای ڕووماڵکردنی ڕۆتینی بۆ پێشهات ودەرەنجامە سیاسی وبەیاننامە جیاوازەکان کە هاتنە ئاراوە لە ئەنجامی هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو پارێزگای نەینەوا، پێگەی کەناڵی (ئەلتەغییر - التغيير) ژمارەیەك راپۆرت وگرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە وەك هاوپێچی کۆمێنتگەلێك کە بۆ تەوزیف کردنی ئەم ڕوداوە لە ڕووی سیاسیەوە ئاراستەیان گرتبوو، بۆ نمونە:

لەبەرواری 03/12/2015 پێگەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "هەڕەشەکردن بە بۆردومانکردنی هێزەکانی تورکیا .. سەرباری هەبوونی سەدان سەربازی ئێرانی لە عێراق" کە تیایدا سەرۆکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری پەرلەمان پەرلەمانتار حاکم ئەلزاملی دەردەکەوێت وئەم کۆمێنتەشی لەگەڵدایە " سەرۆکی لیژنەی ئاسایش وبەرگری پەرلەمان حاکم ئەلزاملی هەڕەشەی پەنا بردنەبەر لێدانە ئاسمانیەکان دەکات دژ بەوانەی کە بە هاوپەیمانێتی تورکی ئەمریکی وەسفیان دەکات، ئەو هەڕەشانەش بەووتەی چاودێران هۆشداری هەڵگیرسانی جەنگی ململانێ نێودەوڵەتیەکان دەدات لە عێراق".

د- پێگەی کەناڵی (ئەلرافیدەین - موقع قناة الرافدين)

بەزاندنی زرباتیە

وێڕای ڕووماڵکردنی ڕۆتینی بۆ ڕوداوی بەزاندنی دەروازەی زرباتیەی سنوری لەلایەن زیارەتکارە ئێرانیەکانەوە،  پێگەکە ئەمەی بڵاوکردەوە:

لە بەرواری 02/12/2015 پێگەکە بەیاننامەیەکی دەستەی زانایانی موسڵمانی بڵاوکردەوە لەژێر ناونیشانی "دەستەکە بەتوندی ئیدانەی بەزاندنی سنوری عێراق دەکەن لەلایەن نیو ملیۆن ئێرانیەوە"، ولەبەیاننامەکەدا هاتووە "دەستەی زانایانی موسڵمان لە عێراق ئیدانەی بەزاندنی سنوری عێراق دەکەن لەلایەن نیو ملیۆن زیارەتکاری ئێرانیەوە بەمەبەستی بەشداریکردن لە زیندووکردنەوەی یادی زیارەتی چلە. ودەستەکە لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، بەزاندنەکە ئەوە دوپات دەکاتەوە کە سەروەری ووڵات کراوەیە بۆ پێشێلکردن، وحکومەت بەردەوامە لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی بەپاشکۆکردنی عێراق بۆ ئێران، وعەبادیش ناودەبرێت بە ناوبانگی ئەو سەرکردانەی کە بەرەو شکست چوون لە واڵاترین دەروازەکانیەوە". وهەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە "ویژدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نوستوە لەئاست ئەم دیمەنانە، وخۆی بە خەمساردی دەنوێنێت، مادام ئەمریکا خۆی پاسەوانی ئەم گاڵتەجاڕییە مێژووییە گەورەیەیە".

هاتنەناوەوەی توركی

پێگەکە تەنها ڕوماڵێكی ڕۆتینی بۆ پاشهاتە سیاسیەکان ولێدوانە عێراقی وتورکیەکان کردووە سەبارەت بە هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا لە پارێزگای نەینەوا.

ه- پێگەی (ئەلمسللە - موقع المسلة)

زرباتیە و هاتنەناوەوەی توركی

وێڕای ڕووماڵکردنی ڕۆتینی بۆ ڕوداوی بەزاندنی دەروازەی زرباتیەی سنوری لەلایەن زیارەتکارە ئێرانیەکانەوە،  پێگەکە ئەمەی بڵاوکردەوە:

لە بەرواری 17/12/2015 پێگەکە ووتارێکی بێ نوسەری بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "نجێفی .. و ولایەتی تورکی"، کە هێرشێکی توندی تێداکرابووە سەر پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئەسیل نجێفی، کە بەم شێوەیە دەستپێکرابوو " ئەسیل نجێفی، پاڵەوانی کەوتنی حەدباء، کە لە شەوێکی ئەنگوستەچاودا ڕایکرد لێی کە ڕەشەبای سەرشۆڕی وبێدەسەڵاتی تیایدا هەڵیکرد، وئەو بەرگری نەکرد، وتەقەشی نەکرد"، ئێستا لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبوك" لە هاتنەناوەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفغان وئێرانی بەبێ پاسپۆرت بۆ ناو عێراق دەپرسێت.

ئینجا دەپرسێت "چەند تیرۆرست لەنێویاندایە؟". و هەروەها ئەو پیاوەی کە نەخشەڕێگای بەرەو "حەدباء"ی بۆ بیانیەکان کێشا زیاتر دەڵێت: عێراق نەیتوانی جڵەوگیری ئەو هاوڵاتیانەی کە بە خۆشەویستی حسێن مەست بووبوون بکات لە پەڕینەوەی سنور، ئەی چۆن دەتوانێت ڕێگری لە تیرۆرستان بکات بێنە ناو عێراقەوە؟. ئابەم ڕێگە کاڵ ونەشیاوە، کە بەدەرە لە پێوانەکردن، ودوورە لە لۆجیکی سیاسی، وتەنانەت مۆراڵیش، دێتە گۆ ئەو پیاوەی دەدرەوشێتەوە وەك ئەستێرە بە ئاسمانی شکستەوە.

و- ئاژانسی (ئەلئیستیقلال – الاستقلال)

بەزاندنی زرباتیە

ئاژانسەکە چەندین هەواڵ وڕاپۆرتی تایبەت بە ڕوداوی بەزاندنی دەروازەی زرباتیەی سنوری لەلایەن زیارەتکارە ئێرانیەکانەوە بڵاوکردەوە، لەوانە:

لە بەرواری 29/11/2015 ئاژانسەکە هەواڵێکی بڵاوکردەوە تەنها بەشێوازی ناونیشان، کە تیایدا هاتبوو "نیو ملیۆن ئێرانی دەروازەی زرباتیە دەبەزێنن بەبێ ئەوەی پاسپۆرتیان پێبێت ولە پاسەوانانی سنوریش دەدەن وترس لەوەدایە کە داگیرکەر بن".

ز – پێگەی کەناڵی روداو

هاتنەناوەوەی تورکی

وێڕای ڕوماڵێكی ڕۆتینی بۆ پاشهاتە سیاسیەکان وبەیاننامە ولێدوانەکانی حکومەتی عێراقی وتورکی، پێگەکە ئەمەی بڵاوکردەوە:

لە بەرواری 04/12/2015 پێگەکە هەواڵێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "بەرپرسێك لە هێزی پێشمەرگە هاتنەناوەوەی هێزی سەربازی تورکی بۆ (باشیك – بعشیقة) ڕەتدەکاتەوە "، کە لە هەواڵەکەدا هاتووە "هەندێك لە ڕاوێژکارانی سەربازی لە سوپای تورکیا وان لە بارەگای سەربازی لە (باشیك – بعشیقة)، وهەڵدەستن بە مەشقپێکردنی چەکدارانی حەشدی وەتەنی، وبەدەر لەمە هیچ هێزێکی تورکی لەوناوە نیە کەه اتبێتە ناوچەکانی (باشیك – بعشیقة)".

سێیەم: ڕۆژنامەکان 

1- ڕۆژنامەی (ئەلزەمان – الزمان): 

لە بەرواری ٨ ی کانونی یەکەم ووتارێکی سامی ئەلزوبەیدی بڵاوکرایەوە بەناونیشانی "باس لە کام سەروەری دەکەن؟" کە تیایدا باسی دووفاقی حکومەتی کردووە لە مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو ئێرانیانەی کە بەزۆر هاتنەناو خاکی عێراقەوە و مامەڵەکردنیی لەگەڵ ئەو هێزە ئەمریکیانەی کە دەیانەوێت بێنە ناو عێراقەوە بە مەبەستی یارمەتیدانی دژ بە ڕێکخراوی داعش وچۆن حکومەت ئەمەی ڕەتکردۆتەوە لەوکاتەی کە دەستی شل کردووە لەوەی کە ڕوویداوە لە زرباتیە و وەسفکردنی ئەو هەڵسوکەوتەی حکومەت کە بریتی بوو لە پەیوەندی کردن بە باڵوێزی ئێرانەوە لە عێراق بۆ ئاگادارکردنەوەی بە پێشێلکردنی سنوری عێراق لەلایەن هەزاران ئێرانیەوە بە کارێکی نەنگی وشەرمەندە.

ووتارەکە: http://www.azzaman.com/?p=137886 

2 – ڕۆژنامەی (ئەلسەباح ئەلجەدید - الصباح الجديد):

ووتارێکی نوسەر عەلی سابی رمحەمەدی بڵاوکردەوە لەژێرناونیشانی "کاتێك شێرەکان پیر دەبن" کە تێیدا باسی لە هاتنەناوەوەی تورکیا کردووە وباسی ئەوەی کردووە کە عەقڵیەتی تورکی هەوڵ دەدات بۆ گێڕانەوەی شکۆ وپیرۆزیەکانی دەوڵەتی عوسمانی وبالادەستیەکانی، وهاتنەناوەوەسی بۆ ناو خاکی عێراق پێشێلکردنێکی ڕوون وئاشکرای سەروەری عێراقە.

http://www.newsabah.com/wp/newspaper/68328

3- ڕۆژنامەی (ئەلمەدا – المدى):

دەربارەی روداوەکەی زرباتیە ڕۆژنامەکە هەواڵێکی نوسیوە بە ناونیشانی "دەستدرێژیەکان بۆ سەر پاسەوانانی سنور" "پێش" روداوەکانی زرباتیە ڕوویانداوە وئەفسەرێکی ئێرانی"هان"ی بەزاندنەکەی داوە لە بەرواری٥ی کانونی یەکەم.

ڕوداوەکەشی بە "پێشێلکردن" ی حورمەتی خاکی عێراق وسەروەریەکەی وەسفکردووە.

لەکاتێکدا ڕۆژنامەکە بە چندین ووتار وهەواڵ باسی هاتنەناوەوەی تورکیای کردووە.

لە بەرواری ٦ ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ هەواڵێکی وائیل نعمەی بڵاوکردۆتەوە بە ناونیشانی "تورکەکان بە قوڵایی (١٠٠کم) سەد کیلۆمەتر هاتونەتە ناو عێراقەوەو ڕێکەوتنێکیان سوتاند کە کاتی خۆی لەگەڵ سەدام حسین دا بەستبویان کە ڕێگە بە دروستکردنی بنکەی سەربازی نادات".

http://www.almadapaper.net/ar/news/500330/%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D9%83-%D8%AA%D9%88%D8%BA%D9%84%D9%88%D8%A7-%D8%A8%D8%B9%D9%85%D9%82-100%D9%83%D9%85-%D9%88%D8%AD%D8%B1%D9%82%D9%88%D8%A7-%D8%A7%D8%AA%D9%81%D8%A7%D9%82%D8%A7-

4- ڕۆژنامەی (ئەلعەدالە – العدالة):

هیچی دەربارەی ڕوداوەکەی زرباتیە نەنوسیوە، ودەربارەی هاتنەناوەوەی تورکیاش ئەمەی خوارەوەی نوسیوە:

لە بەرواری ٧ ی کانونی یەکەم "پەرلەمان بەنیازە گفتوگۆ بکات لە دانیشتنەکەی سبەینێ سێشەممەدا دەربارەی هاتنەناوەوەی تورکیا"

http://aladalanews.net/%d8%a7%d9%84%d8%b5%d9%81%d8%ad%d8%a9-%d8%a7%d9%84%d8%a7%d9%88%d9%84%d9%89/%d8%a7%d9%84%d8%a8%d8%b1%d9%84%d9%85%d8%a7%d9%86-%d9%8a%d8%b9%d8%aa%d8%b2%d9%85-%d9%85%d9%86%d8%a7%d9%82%d8%b4%d8%a9-%d8%a7%d9%84%d8%aa%d9%88%d8%ba%d9%84-%d8%a7%d9%84%d8%aa%d8%b1%d9%83%d9%8a-%d8%a8/ 

 5- ڕۆژنامەی (ئەلعالەم - العالم):

لە ووتارێکی عەبدولقادر ئەلقەیسی دا بەناونیشانی "بوونی سەربازی تورکی بۆ یارمەتیدانی عێراق «بەزۆر».. ئایا ئەوە پێشێلکردنی سەروەریە؟" وتێیدا هاتووە کە سەروەری یەك پارچەیە لەهەموو بارودۆخەکاندا وئەوەی کەب وونی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق بە پێشێلکردنی سەروەریەکەی دەزانێت پێویستە لەسەری کە دان بەوەشدا بنێت کاتێك هێزەکانی ئێران وتورکیا وهێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاش دێنە ناو خاکمانەوە هەر پێشێلکردنەو هەروەها بەزاندنی دەروازە سنوریەکانیشمان بەزۆر لەلایەن ئێرانیەکان وئەفغانەکانەوە هەر پێشێلکردنە.

هەواڵێکی تریش بە ناونیشانی "٩٠٠ سەربازی تورکی لە دەوروبەری موسڵن .. ونجێفیش پێشبینی «گۆڕانکاری گەورە» دەکات لەماوەی ٢٠ بیست ڕۆژدا".

http://www.alaalem.com/index.php?aa=news&id22=34279

٦- ڕۆژنامەی (بەغداد ئەلئیخباریە - بغداد الاخبارية):

هیچی دەربارەی روداوەکەی زرباتیە نەنوسیوە، بەڵام دەربارەی هاتنەناوەوەی تورکیا شتی نوسیوە لەوانە:

لە بەرواری ٦ ی کانونی یەکەم دا ووتارێك بەناونیشانی "لێهاتووەکان وەك گەزا لێی دەڕوانن وبەدریش ئەوانەی تورکەکانیان هێناوەتەناوەوە بە خیانەتی گەورە تۆمەتبار دەکات"

http://www.baghdadnp.com/news.php?action=view&id=39977&spell=0&highlight=%C7%E1%CA%E6%DB%E1+%C7%E1%CA%D1%DF%ED

٧- ڕۆژنامەی (ئەلئەنباء ئەلعێراقیە - الانباء العراقية):

لە ووتارێکی ڕۆژنامەکەدا دەربارەی روداوەکەی زرباتیە کە ناونیشانەکەی "ناوخۆ: لەدەستدەرچونی دۆخەکە لە دەروازەی زرباتیەی سنوری"دا باسی لەوە کردووە کە بەلێشاو هاتنی کۆمەڵانی زیارەتکاران بە شێوەیەکی ناڕێك وپێك کارێکی ویستراو بووە وبەئارەزوو بووە بەمەبەستی فشار خستنە سەر بەرپرسانی دەروازەکە بۆ واڵاکردنی سنور بەشێوەیەکی نایاسایی وبەبیانووی بێتوانایی لایەنی ئێرانی بەرانبەر ئەو کەسانەی دەیانویست بپەڕنەوە لە سنورەکانی ئێرانەوە بۆ عێراق، وڕێکەوتنەکەش وابوو کەل ایەنی ئێرانی ڕێگری بکات لە هەر کەسێك کە فیزای هاتنە ناو عێراقی نەبێت ونەهێڵێت لە دەروازە سنوریەکەن زیك ببنەوە.

http://www.ina-iraq.net/content.php?id=32363 

ووتارێکی دیکەش بڵاوبۆتەوە لە بەرواری یەکی کانونی یەکەمدا بەناونیشانی "عێراق ناڕەزایەتی دەردەبڕێت لەدژی ئێران سەبارەت بە هاتنەناوەوەی زیارەتکاران بەبێ ڤیزا"

http://www.ina-iraq.net/content.php?id=32404

هەڵوێستی ڕاگەیاندنە فەرمیەکان:

دەروازەی زرباتیە:

هەڵوێستە فەرمیاکان دەربارەی روداوەکە جیاوازبوون، ودابەشبوون بەپێی ئاراستە وبۆچونی هێزە سیاسیەکان، هەندێکیان رەخنەیان گرت لەوەی کە ڕویداوە وبە پێشێلکردنی سەروەری لەقەڵەمیاندا، وهەندێکی دیکە هیچ هەڵوێستێکیان دەرنەبڕی، وهەندێکی تریش بیانویان بۆ ڕوداوەکە هێنایەوە و وەڵامی ئەوانەیا ندایەوە کە ڕەخنەیان لێگرتووە.

هیچ کام لە سێ سەرۆکایەتیەکە (کۆمار، حکومەت، پەرلەمان) وحکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ بەیاننامەو کۆمێنتێکیان نەدا لەسەر ڕوداوەکە.

١- سەرۆکایەتی کۆمار

لە بەرواری (٥) ی کانونی یەکەم سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسوم وسەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی کۆبونەوەیەکیان گرێدا، وپاش کۆبونەوەکە بەیاننامەیەك دەرکرا لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە کە تیایدا داوای لە تورکیا کرد پەلە بکات لە کشانەوەی هێزەکانی وئەو کارەی بە پێشێلکردنی عورف ویاسا نێودەوڵەتیەکان وسەروەری عێراقیش لە قەڵەمدا.

٢- حكومەت

لە بەرواری (٦) ی کانونی یەکەم  حکومەت بەیاننامەیەکی دەرکرد پاش کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ئاسایشی نیشتمانی کەتیایدا دوپاتی هەڵوێستی عێراق کردەوە کە ناڕازیە بە هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو عێراق، و جەختیشی لە ڕودانی ئەو کارە کردەوە بەبێ زانیاری ورەزامەندی حکومەت، وبەیاننامەکە بە مافی عێراقیشی دانا تەواوی بژاردە بەردەستەکان بەکاربهێنێت ولەناویشیاندا پەنابردنەبەر ئەنجومەن لە حاڵەتی پاشەکشەنەکردنی هێزەکانی تورکیا لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا.

٣- پەرلەمان

سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ هەڵوێستێکی ڕاستەوخۆی ڕانەگەیاند سەبارەت بە هاتنەناوەوەی تورکیا، ولە بەرواری ٨ ی کانونی یەکەمدا پەرلەمان بەیاننامەیەکی دەرکرد سەبارەت بە دیدارێك کە سەلیم ئەلجبوری سەرۆکی پەرلەمان ونەوفل حەمودی پارێزگاری نەینەوای بەیەکەوە کۆکردەوە وتێیدا هاتووە "دیدارەکە باسی ئەو هەوڵانەی کردووە کە دەدرێن لە پێناو یارمەتیدانی عێراق لەلایەن تەواوی دەوڵەتان وبرایانەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیدا دژ بە چەتە وباندەکانی داعش، وجەختیشی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی یارمەتی کردووە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی سەروەری عێراق وبەپێی عورفە دبلۆماسیە باو وکارپێکراوەکان".

لە بەرواری ٦ ی کانونی یەکەمدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان هومام حمودي بەیاننامەیەکی دەرکرد کە تیایدا هاتبوو "هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق پێشێلکردنێکی ڕوون وئاشکرایە بۆ سەروەری نیشتمانی عێراقی".

٤- وەزارەتی دەرەوە

لە بەرواری ٥ ی کانونی یەکەم وەزارەتی دەرەوە یەکەم هەڵوێستی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هاتنەناوەوەی تورکی، وتێیدا هاتووە کە وەزارەت "جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی کەه اتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بەبێ ئاگاداری وزانینی حکومەتی ناوەندی لە بەغداد پێشێلکاری سەروەری ووڵاتە"، وڕایگەیاند کە بانگهێشتی باڵوێزی تورکیا دەکات لە بەغداد تا یاداشتنامەیەکی ناڕەزایی بداتێ لەمبارەیەوە.

٥- وەزارەتی بەرگری

لە بەرواری ٦ ی کانونی یەکەم وەزارەتی بەرگری یەکەمین هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند سەبارەت بە هاتنەناوەوەی تورکیا، وبەیاننامەیەکی دوور ودرێژی دەرکرد کە تێیدا جەختی کردەوە لەسەر هاتنەناوەوەی هێزێکی تورکی کە پێكهاتووە لە هێزی پیادە وهەندێك ئامێری زرێپۆش لە بەرواری ٣ ی کانونی یەکەم بۆ ناو خاکی عێراق ڕوەو شاری موسڵ.

وبەیاننامەکە دەڵێت "هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بەم شێوەیە بریتیە لە شکاندنی سەروەری عێراق وپێشێلکردنی ڕێساکانی یاسای نێودەوڵەتی وپرنسیپەکانی دراوسێیەتی باشی نێوان هەردوو ووڵاتە، وخالید ئەلعوبەیدی وەزیری بەرگریش داوای لە حکومەت کرد هێزەکانی بکشێنێتەوە وبیانووی لایەنی تورکی بۆ پاراستنی ڕاهێنەرە تورکەکان قبوڵ نەکات".

٦- وەزارەتی ناوخۆ

لە بەرواری ١٠ ی کانونی یەکەم وەزارەتی ناوخۆ دیدارێکی ڕایگەیاند لەنیوان وەزیری ناوخۆ موحەمەد ئەلغوببان وڕێکخەری گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بریت ماکورك، کە دیدارەکە گفتوگۆ کردن بووە لەبارەی هاریکاری وهەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوو ووڵاتدا لەگەڵ دواین گۆڕانکاریەکان بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەنددارن بە هاتنەناوەوەی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بەو پێیەی کە ئەندامن لە ناتۆدا.

وبەیاننامەکە لەزاری ماکورکەوە ئەوەی گواستۆتەوە کە ناوبراو ڕەخنەی لەم "پێشێلکاریە" گرتووە وبە کارێکی "بێ پاساوی لە قەڵەمداوە و شکاندن ودەستدرێژیکردنە سەر سەروەری عێراقی تێدا بینیوە".

٧- حكومەتی هەرێمی كوردستان

لە بەرواری (٥) ی کانونی یەکەم، سەفین دزەیی ووتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا، تورکیا لەکۆتایی ساڵی ڕابردوودا هەستا بەکردنەوەی دوو بنکە لە سۆران وقەڵاچوالان بۆ مەشق پێکردن وڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە، ولەڕێگەی ئەم بنکانەوە یارمەتی سەربازیەکانی پێشکەش کردووە، وبەمەبەستی فراوانکردنی بنکەی موسڵ، تورکیا ژمارەیەك شارەزا وپێداویستی سەربازی بۆ بنکەی ناوبراو ناردووە.

پێنجەم: حیزب وکەسایەتیە سیاسیەکان

لە ٨ کانونی یەکەم جێگری پێشووی سەرۆك وەزیران نوری مالیکی بەیانێکی دەرکرد تیایدا بوونی هێزەکانی تورکیای ڕەتکردەوە.

١- كوتلەی موتتەحیدون

كوتلەی "موتتەحیدون لیلئیسڵاح" و"ئیئتیلافی هێزە عێراقیەکان - ائتلاف القوى العراقية" هیچ بەیانێکی فەرمیان دەرنەکرد دەربارەی هاتنەناوەوەی تورکیا. بەڵام لە ١٢ کانونی یەکەم ئەندامی "یەکگرتووی هێزە عێراقیەکان- اتحاد القوى العراقية" خالید مەفرەجی بەیاننامەیەکی دەرکرد وتیایدا داوایکرد "چارەسەری قەیرانەکە بەڕێگەی دبلۆماسی" بکرێت، وهۆشداریشیدا لە قۆستنەوەی ئەو خۆپیشاندانانەی بۆ ئیدانەکردنی هاتنەناوەوەی تورکیا کرابوو لەلایەن هەندێك لایەنی حیزبیەوە.

٢- (ئیئتیلافی نیشتمانی - ائتلاف الوطنية)

لە ١٣ کانونی یەکەم سەرۆکی (ئیئتیلافی نیشتمانی - ائتلاف الوطنية) ئایاد عەلاوی بەیاننامەیەکی دەرکرد وتیایدا داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە "بەڕاشکاوی گەلی عێراق ئاگاداربکاتەوە لە قەبارەی دەستتێوەردانی تورکی وبەروارەکەی وئەم کارەش بکاتە یەکێك لەکارە پێشینە وگرنگەکانی"، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی "چارەسەرکردنی قەیرانەکە بە دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیادا وسکاڵاکردن لەلای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی".

٣- (ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی - المجلس الاعلى الاسلامي)

لە ١٢ کانونی یەکەم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەممار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیدا بە مامەڵەی حکومەت لەگەڵ پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق لەلایەن هێزە زرێپۆشەکانی تورکیاوە.

٤- (ڕەوتی سەدر - التيار الصدري)

لە ٨ کانونی یەکەم سەرۆکی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا داوای لە پەرلەمان کرد کە دەنغ بدەن لەسەر گرژی سیاسی نەك سەربازی بۆ دەرپەڕاندنی هێزەکانی تورکیا لە ووڵات، وپرسی "لەمێژە تورکیا چۆکی داداوە لەسەر خاکی عێراق وبۆ ئەمڕۆ بووەتە جێی مشتومڕ ودەرکردنی بەیاننامەی توند کە هەڕەشە دەکەن بەلێدانی بەرژەوەندیەکانی وخاکەکەی بەشێوەیەك وادەردەخات کە عێراق پێویستی بە جەنگێکی تازە هەبێت کە دەسەڵات وقەڵەمڕەوی داعشی نەفرەتلێکراو بەهێز بکات ."

لە  ١١ کانونی یەکەم سەدر بەیاننامەیەکی دیکەی دەرکرد وتیایدا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هاتنەناوەوەی تورکی کرد و ووتی "داگیرکاری تورکیا لەبەردەرگایە وکەسانێك هەن لەگەڵ ئەو داگیرکاریە دەجەنگن وئەگەر بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستن پاش ماوەیەك ئێمەش ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین".

٥- (حیزبی فەزیلە - حزب الفضيلة)

لە ٥ کانونی یەکەم حیزبی فەزیلە بەیاننامەیەکی دەرکرد وتیایدا ئیدانەی هاتنەناوەوەی تورکی کرد وشوبهاندی بە "پێشێلکاریەکی ئاشکرای سەروەری عێراق کە هەڕەشە لە یەکێتی هەرێم وکۆمەڵغەکای دەکات".

٦- (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان - الاتحاد الوطني الكردستاني)

لە ١٢ کانونی یەکەم شاندێکی "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" کە سەردانی بەغدای کردبوو بەسەرۆکایەتی مەلا بەختیار ڕایگەیاند کە هاتنەناوەوەی تورکی لە شاری موسڵ وهاتنی چەند فەوجێکی زرێپۆش بە بیانوی پشکداریکردن لە پشتیوانیکردنی شەڕی دژ بە تیرۆر ڕەتدەکەنەوە.

لە ١٣ کانونی یەکەم "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندم کە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی عادل موراد پێشوازی کردووە لە شاندی خۆبەڕێوەبەرێتی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە وەزیری کاروباری ژنان ئامینە عومەر ئەندامی شاندەکە بووە، وڕوونیکردۆتەوە کە "جموجوڵەکانی تورکیا وسیاسەتە فراوانخوازیەکانی ناوچەکە بەرەو جەنگێك پەلکێش دەکات کە هەمووان زەرەرمەند دەبن لەو جەنگە".

٧- (رێکخراوی بەدر - منظمة بدر)

لە ٧ کانونی یەکەم سەرکردەی رێکخراوی بەدر هادی ئەلعامری لە میانەی ووتەیەکیدا لە زانکۆی موستەنسریە ووتی "تورکەکان لە ئەمریکیەکان بەهێزتر نین وتانکەکانیان بسەر سەریاندا تێکدەشکێنین"، وناڕەزایەتی تەواوی خۆی دوپات کردەوە بۆ هەر هەبوونێکی بیانی لەسەر زەوی لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت، دەستی حکومەتیش دەگوشین لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر بوونێکی بیانی.

٨- (کەتیبەکانی حیزبوڵڵا - كتائب حزب الله)

لە ٦ کانونی یەکەم کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئەوان "ناوەستن بە دەست بەستراوی لەبەردەم هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیادا، و وەڵامی یەکلاییکەرەوەمان دەبێت بۆ ئەم پێشێلکارییانە وبە پرنسیپی بەرەنگاری مامەڵە لەگەڵ ئەم داگیرکاریە تازەیەدا دەکەین کە نامێنێتەوە وخۆی ناگرێت". 

شەشەم: تێبینیەکان

١- هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن هەردوو ڕوداوەکەیان بەبێ هاوسەنگی ڕووماڵکردووە، وپشتیان بە پێوەرگەلێکی سیاسی بەستووە کە یەکێك لەو دوو ڕوداوە وەك پێشێلکردنی سەروەری دەبینێت بێجگە لەوی تریان.

٢- هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن ترکیزیان لەسەر ڕووماڵکردنی یەکێك لەو دوور وداوە کردووە بەبێ ئەوی تریان.

٣- بەکارهێنانی بابەتی بینراو و وێنە کە مێژووەکەیان بۆ ساڵانی پێشوو دەگەڕێتەوە، وداویانەتە پاڵ مەسەلەی   ڕووماڵەکانیان، بۆ نمونە، ڕوداوی دەروازەی زرباتیە لە پارساڵدا.

٤- جیاوزی وشکست هێنان لە دابینکردنی زانیاری وورد لەسەر ووردەکاری هەردوو ڕوداوەکە، لەبری ڕوماڵکردنی پڕکردنی سیاسی.

٥- بزربوونی تەواوی ڕووماڵکردنی ڕۆژنامەوانی بۆ بەدواداچونی پێشهاتەکان، یان پاشهاتەکان، لەهەردوو ڕوداوی هاتنەناوەوەی هێزە تورکیەکان، وپەڕینەوەی زیارەتکارە ئێرانیەکان بە دەروازەی زرباتیەدا بەبێ ڤیزای فەرمی.

٦- ڕووماڵکردنی ڕۆژنامەوانی بۆهەردوو ڕوداوەکە وەك کاردانەوەیەك بوو بەرانبەر ڕووماڵکردنیان لەسەر تۆڕی "تویتەر" و "فەیسبوك".

٧- بژارکردن لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە لە ڕووماڵکردندا، تا ئاستێکی دوور هاوجووت دەبێت لەگەڵ هەڵوێستی رۆژنامەوانی هێز وکەسایەتی وحیزبە سیاسیەکاندا.

٨- هەڵوێستە ڕۆژنامەوانیە فەرمیەکان ئەو جیاوازیە زەقە دەردەخات لە نێوان جەمسەرەکانی دامەزراوە فەرمیەکاندا، چونکە لەکاتێکدا حەیدەرعەبادی باسی لە "نەبوونی ڕێکەوتن" دەکرد لە نێوان هەردوو ووڵاتدا سەبارەت بە هاتنەناوەوەی هێزەکانی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق، هەر لەو کاتەدا ئوسامە نجێفی باسی لەوە دەکرد کە عێراق داوای یارمەتی لە تورکیا کردووە لەمەسەلەی مەشق پێکردنی هێزەکانی حەشدی وەتەنی.

 

 

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية