جبەخانەی ڕاگەیاندنی داعش کەڵبەکانی لە دەستدەدات

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > جبەخانەی ڕاگەیاندنی داعش کەڵبەکانی لە...

جبەخانەی ڕاگەیاندنی داعش کەڵبەکانی لە دەستدەدات

 

ماڵی راگەیاندنی عێراقی

 جبەخانەی ڕاگەیاندنی داعش کەڵبەکانی لە دەستدەدات 

پێشەکی:

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتی بیست ودوومی خۆیدا چاودێری ماکینەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی "داعش" دەکات لە پاش دوو ساڵ لە ڕاگەیاندنی "بەناو دەوڵەتەکەی" وپاشەکشە سەربازیەکەی، لە سەرەتای ئەمساڵی ، ٢٠١٦، ولەدەستدانی زوربەی ئەو شارانەی کە لەژێر کۆنترۆڵیدا بوو، کە ئەمەش بە شێوەیەکی ڕوون وئاشکرا ڕەنگیدایەوە لەسەر چالاکی ڕاگەیاندنی ئەو ڕێکخراوە کە هاوشانی جوڵانەوە سەربازی وئەمنیەکانی بوو لە عێراق.

 ئەم ڕاپۆرتی چاودێریە نوێیە بەراوردی ئەو بابەتانە دەکات کە لە زنجیرە ڕاپۆرتە چاودێریەکانی چوارەم وپێنجەم وشەشەمدا، کە هەر "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" دەریکردون لە سەرەتای پارساڵی ٢٠١٥ دا دەربارەی کابینەی ڕاگەیاندنی "داعش" کاتێك کە لەوپەڕی هێز وچالاکی ڕاگەیاندنیدا بوو، لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی گرتە وەحشیگەریەکانی کوشتن کە ڕێکخراوەکە پشتی پێبەستبوو لە جەنگی ڕاگەیاندنیدا.

چاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" گەیشتنە ئەنجامی سەرسوڕهێنەر دەربارەی ڕاگەیاندنی "داعش" لە ئەمساڵی ٢٠١٦ دا، کە نزیکەی ٧٠% ی دامەزراوەکانی ڕاگەیاندنی خۆی لە جۆرەکانی بینراو وخوێندراو وبیستراو لە دەستچووە، هەروەها پێکهاتەی "وەحشیگەرێتی" لە دەستداوە کە بە داینەمۆی بنەڕەتی گوتاری ڕاگەیاندنەکەی دادەنرا لە ڕێگەی گرتە دڕندەییەکانی کوشتن، ولەناوبردنی بە کۆمەڵ، وداهێنانی هۆکاری کوشتنی وەها کە هەوڵی ڕاکێشانی سەرنجەکانی بۆ لای خۆی دەدا، ولە ئاکامدا قۆناغ بە قۆناغ شوێنکەوتووان وپشتیوانان وبینەرانی خۆی لە کیس چوو، وئەم چاودێکردنەش ئاماژە بە نمونەگەلێك دەدەن لەوبارەیەوە.

ڕاپۆرتی چاودێریکردنەکەش ئەم ئەنجامانەی دەستکەوت:

١- "داعش" پێکهاتەی "وەحشیگەرێتی" لە دەستدا کە بەشێوەیەکی تەواو پشتی پێدەبەست لە بڵاوکردنەوەی پەیامە ڕاگەیاندنیەکەیدا، ولە دیارترینیان بڵاوکراوە تۆقێنەرەکانی کە ڕێکخراوەکە بڵاوی کردبۆوە تا بگاتە هەموو جێگەیەکی جیهان، وەك گوللەباران کردنی سەدان سەربازی عێراقی لە ماوەی چەند خولەکێکی کەمدا لە بنکەی سپایکەر، لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکوری عێراق، ودەرکردنی "نامەیەك بۆ ئەمریکا" کە تیایدا سەری یەکەم بارمتەی بیانی پەڕێندرا کە ئەویش  ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی جیمس فۆلی بوو، وبەدوایدا سەربڕینی بارمتەی ئەمریکی ستیڤن سۆتلۆف بوو، ودەرکردنی "نامەیەك بۆ هاوپەیمانانی ئەمریکا" کە تێیدا سەری بارمتەی بەریتانی دەیڤید هینز پەڕێندرا، هەروەها بڵاوکردنەوەی ئەو شێوازە دڕندانەیەی کە فڕۆکەوانی ئوردونی مەعاز ئەلکەساسبەی پێ کوژرا ئەویش بە سوتاندنی بوو بە زیندوێتی، وکوشتنی چوار کەس لە دانیشتووانی شاری موسڵ بە خنکاندنیان لە حەوزی مەلەوانگەیەکدا، وپرۆسەی کوشتنی قوربانیەکان لە ڕێگەی بۆمبڕێژکردنی لاشەیان وتەقاندنەوەیان لە دوورەوە، ئەمە جگە لە بەردانەوەی نەیارانیان لە بینا بەرزەکانەوە.

"داعش" خۆی بینیەوە کە تەواوی ئامرازە دڕندەییەکانی بەکارهێناوە، ئەمەش وایلێکرد کە ئەو پرۆسە هەمەجی و وەحشیگەریانە لە دژی قوربانیانی دیکە دوبارە بکاتەوە، بەبێ ئەوەی وەك یەکەم جار هەمان کاریگەری لەسەر جیهان هەبێت، بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی چالاکیە ڕاگەیاندنیەکانی ڕێکخراوەکەیان دەبینی داکشا وئەمەش گۆڕا بۆ خاڵێك لەدژی خۆی بەهۆی کۆدەنگیەکی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کە بەهۆیەوە ئەم ڕێکخراوە زەرەر وزیانی گەورەی لێکەوت کە هێندەی تێکشکاندنە سەربازیەکانی گرنگ بوون.

2- "داعش" لە توانایدا ماوە کە گرتەی بینراو بەرهەم بهێنێت وبە ئاسانی لەڕێگەی یوتیوب وفەیسبوك وتویتەرەوە بڵاویان بکاتەوە، چونکە کارێکی گرانە بە تەواوی توندڕەوان بەرگیر بکرێن لە ئەنجامدانی چالاکی ڕاگەیاندن بەهۆی کەلێنی هونەری ویاسایی کە کەسانی پرۆفیشناڵی سەر بە "داعش" دەیقۆزنەوە لە تۆڕی ئینتەرنێتدا، بەڵام "داعش" هۆکاری گواستنەوەی فراوانی بەرهەمە بینراوەکانی لە دەستچوو لە ئاکامی جەنگی سڕینەوە ولابردنی بڵاوکراوەکانی لە پاش چەند کاتژمێرێك لە بڵاوکردنەوەیانەوە، هەروەها پاشەکشە سەربازیەکەشی کە بەهۆیەوە ڕێژەی ٧٠% ی ئەو زەویانەی لە دەستدا کە داگیریکردبوون، وشکست هێنانی لە بەدیهێنانی سەرکەوتن لەسەر زەوی، ئەمانە هۆکارگەلێك بوون بەشداریان کرد لە سنوردارکردن وڕاگرتن وبچوککردنەوەی جبەخانەی ڕاگەیاندنەکەی کە پشتی بەستبوو بە "سەرکەتنە" یەك لە دوا یەکەکانی.

3- بڵاوکراوە بینراوەکانی "داعش" لە ساڵی ٢٠١٦ دا پشتبەست بوو بە دوبارە بەرهەمهێنانەوەی گرتەی فیدیۆیی کۆن، وهەوڵدان بۆ ڕیکلام کردن بۆی کە ئەمە گرتەی ڕوداوی نوێیە، کە زۆر بە زوویی لە لایەن بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتەوە ئاشکرا کرا، پاس ئەوەی کە ڕێکخراوەکە پێکهاتەی "وەحشیگەرێتی" لە دەستدا، چونکە ئەو گرتەی کوشتنی دڕندانەو سەرکەوتنی دڕندانانەی بڵاویکردبۆوە لە شاڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دا، لە یادەوەری بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتدا هەر مابوو، هەر بۆیە وئاشکرا کردنی دوبارە بەرهەمهێنانەوەی گرتەی فیدیۆیی کۆن، وپێشکەش کردنی کە ئەمە گرتەی ڕوداوی نوێیە، کارێکی ئاسان بوو، هەروەها ناوەرۆکی بینراو پشتی بە سروود و ووتاری ئایینی بەستبوو بۆ بەرزکردنەوەی وورەی چەکدارەکانی، وکەمکردنەوەی قەبرەی ئەو زیانانەی لێیکەوتووە.

4- "داعش" دوچاری زیانی زۆر گەورە بوو لەسەر پێگەی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان، وڕوبەرە ڕاگەیاندنیەکەی کەمیکرد لە تویتەر وفەیسبوکدا، کە لەبری ئەو هەزاران ئەکاونتانەی کە ڕێکخراوەکە هەیبوو کە پێشتر "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ڕووماڵی بۆ کرد بوو، ئێستا ئەو ئەکاونتانە لە سەدان تێناپەڕێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە ئیدارەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە هەوڵدابوون بۆ داخستنی ئەو ئەکاونتانە، وئیدارەی تویتەر لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٦ دا داخستنی نزیکەی ٣٦٠ هەزار ئەکاونتی سەر بە "داعش" وئەو کەسانەشی کە ڕیکلام وبانگەشەی بۆ دەکەن ڕاگەیاند.

 5- جەماوەرێکی ئەلکترۆنی فراوانی دژ بە "داعش" هاتنە ناو مینبەرەکانی ئەو ڕێکخراوەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب وفەیسبوك وتویتەر، ئەمەش پاش بڵاوبوونەوەی ڕۆشنبیرییەکی بەرفراوان بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی شێوازی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە لە داخستنی پۆستی توندڕەوی لە کاتی هەواڵ لێدانیدا بە شێوەیەکی یەکگرتوو لەلایەن هەزاران عێراقیەوە، یان لاوازکردنی بڵاوبونەوەی لەڕێگەی بەکارهێنانی هاشتاغاتی هاوشێوە بۆ ئەو هاشتاغاتانەیکە توندڕەوەکان بەکاریدەهێنن، بۆ نمونە لە کاتی گەڕان لە ڕێگەی بەکارهێنانی کلیلە ووشەی وەك "دەوڵەتی ئیسلامی" یان "دەوڵەتی خیلافەت"،هەزاران ئەنجام دەردەکەون کە ڕوون دەبێتەوە کە ناوەرۆکەکەی دژ بەو ڕێکخراوەیە.

 ڕاسپاردەکان:

پاش ڕاپۆرتە چاودێریە گەورەکانی کە پێشتر "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" بڵاویکردۆوە دەربارەی جبەخانەی ڕاگەیاندنی "داعش" لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (٢٠١٤)ەوە، کاتێك کە ئەم جبەخانەیە لەوپەڕی کاریگەریدا بوو، هەتا بڵاوبونەوەی ئەم ڕاپۆرتە نوێیە، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی هەمان جبەخانە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦، ولەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دوا پێگەکانی ئەو ڕێکخراوە لە شاری موسڵ، چاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ئەم ڕاسپاردانە دەخەنەڕوو:

 1- نەبوونی پێکهاتەی بێلایەنی لە گواستنەوەی ڕوداوە سیاسی وئەمنیەکان بە شێوەیەکی بەر فراوان هۆکارێکی یاریدەدەر بووە لە بڵاوبونەوەی بیر وبۆچون وبڵاوکراوەکانی توندڕەوان کە ئەوان سوود وەردەگرن لە بێلایەن نەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی لە گواستنەوەی ڕوداوەکان ولایەنداریکردن وشاردنەوەی ڕاستیەکان لەلایەن ئەو دەزگایانەوە، و وەك هەلێکی "ئاڵتونی" وایە بۆ ئەوان بۆ پێشکەشکردنی بیری توندرەوی وپروپاگەندەکردن بۆی، ولە ئەنجامدا پێویستە کە فۆکەس بکرێتە سەر "بێلایەنی وپیشەیی بوون" لە ڕوماڵکردندا بۆ ڕێگرتن لە ئاراستەکردنی جەماوەر بەرەو مینبەری توندڕەوان.

 2- سەرەرای دەخاڵەتکردنی ئیدارەی پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وتۆڕی ئینتەرنێت لە بەرەنگاریکردنی بڵاوکراوە تیرۆرستیەکان، پێویستە جەماوەر بەشداری پێبکرێت لەم کارەدا لە ڕێگەی دابینکردنی شارەزایی دیجیتاڵ بۆ بەکارهێنەران بۆ مەبەستی بەرەنگاربونەوەی ئەو پێگە وئەکاونتانەی کە سەر بە ڕێکخراوە جیهادیەکانن، وهەروەها ئەو پێگانەی هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەو گرتانە دەدەن بۆ ڕاکێشانی جەماوەر بۆ لای خۆیان بە سوود وەرگرتن لەو ڕوبەرە یاساییە کراوانە بۆ هەواڵدان لە چالاکی توندڕەوی وقەدەغەکردنی، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر فاکتەری درێژەدان بەم چالاکیە، چونکە جەنگی میدیایی کراوەیە "بێ پایان"ە لە نێو فەزای ئەلکترۆنی ودیجیتاڵدا کە ئەمیش بەدەر نیە لە کەلێنی هونەری ویاسایی.

 3- هاندانی ستراتیژی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا وتۆمارکردن وڕازیبوون بەوەی کە ڕوماڵکردنی ڕوداوەکان تەنها قەتیس نیە لە نێوان کارمەندانی بواری ڕۆژنامەگەری وپەیامنێران وسەرنوسەران، بەڵکو هوولاتی بووە بە سەرجاوەیەکی گرنگی گواستنەوەی هەوالەکان وتۆمارکردنیان بە شێوەی بینراو، چونکە پشتیوانیکردنی سۆشیال میدیا ڕێگر دەبێت لە بڵاوبونەوەی پروپاگەندە و واتەوات ویارمەتیدەر دەبێت لە بەدواداچوون وڕاوەدونانی توندرەوەکان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بە ئاسانی.

ڕاپۆرتی چاودێریەکە:

 یەکەم: دەزگاکانی ڕاگەیاندن وکۆڕبەندەکان

 چاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە کاتی چاودێریکردن وپێداچونەوەی مینبەرەکانی ڕاگەیاندنی "داعش" دا کە تایبەتن بە دەیان لە دەزگا وکۆڕبەندە ڕاگەیاندنیەکانی ودامەزراوەکانی ڕاگەیاندن وبەرهەمهێنانی ڕاگەیاندنی "داعش" دا، گەیشتنە چەندین ئەنجامی سەرسوڕهێنەر، چونکە ئەو بڕە "زۆروزەوەند"ەی کە ئەم ڕێکخراوە هەیبوو لەکاتێکدا لەو پەڕی هێزیدا بوو لە سەرەتاکانی پارساڵی ٢٠١٥ دا، بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بپتەوە، کە پێشتر بە شێوەیەکی بنەڕەتی پشتی بە هەشت مودەوەنە و١١ کۆڕبەند وپێگەی ئەلکترۆنی و١٢ دامەزراوەی ڕاگەیاندنی بەرهەمهێنەر دەبەست کە پێکهاتبوو لە ئێزگە وگۆڤار کە بە هەردوو زمانی عەرەبی ئینگلیزی کارەکانیان بڵاودەکردەوە.

مودەوەنەکان (المدونات):

1- مودەوەنەی خیلافەتی  ئیسلامی (مدونة الخلافة الإسلامية): http://blog.amin.org/sky2018/

راگیراوە لە پەخش.

 2- مودەوەنەی ژووری مینبەری ئەنساری ئیسلامی (مدونة غرفة منبر الأنصار الإسلامية):

راگیراوە لە پەخش.

3- مودەوەنەی دەوڵەتی ئیسلامی (مدونة الدولة الإسلامية): http://dawlaisis.blogspot.com/

ئەم مودەوەنەیە گرنگی دەدات بە بڵاوکردنەوەی فەتوا ئاینیەکانی تایبەت بە گروپە جیهادیەکان لە جیهاندا، بەڵام فۆکەس دەکات لەسەر هەوالەکانی "داعش"، وراگیراوە لە پەخش لە بەرواری ٢١ ی ئابی پارساڵی (٢٠١٥) ەوە.

4- مودەوەنەی ئەلجامیعە بۆ بڵاوکراوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (مدونة الجامعة لإصدارات الدولة الإسلامية):

راگیراوە لە پەخش.

5- مودەوەنەی دەوڵەتی خیلافەتی  ئیسلامی (مدونة دولة الخلافة الإسلامية):

راگیراوە لە پەخش.

6- مودەوەنەی دەوڵەتی  ئیسلامیدەمێنێتەوە بە ئیزنی خوا(مدونة الدولة الإسلامية باقية بإذن الله):

راگیراوە لە پەخش.

7- مودەوەنەی ئەنسارولمجاهیدین بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی(أنصار المجاهدين للإنتاج الإعلامي):

راگیراوە لە پەخش.

کۆڕبەند وپێگە ئەلکترۆنیەکان

 1- تۆڕی جیهادی جیهانی (شبكة الجهاد العالمي):

راگیراوە لە پەخش.

2- کۆڕبەندەکانی ئەلمەلاحیم وەلفیتەن (منتديات الملاحم والفتن):

کۆڕبەندێکە سەر بە ڕێکخراوی "داعش" نیە وخۆی وەك "بێلایەن" دەناسێنێت سەبارەت بەو بابەتانەی کە باس لە "داعش" دەکات بە ڕەخنەلێگرتن یان پشتیوانیکردن.

ئەم کۆڕبەندە بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی گروپە جیهادیەکان لە سەرانسەری جیهاندا، وڕێگە بە جەماوەر دەدات کۆمێنت بە شێوەیەکی ڕەسمی بنوسن لەڕێگەی ئیمەیلی کەسییەوە، وگفتوگۆکانی لەسەرخۆ وبێ جنێو وتانەدانە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە کە ئەم کۆڕبەندە گریە و وێنەی کوشتن بڵاوناکاتەوە، بەڵکو گرنگی دەدات بە گفتوگۆی عەقیدەیی لە نێوان گروپە ئیسلامیەکان یان گروپە جیهادیەکان، وتەنها هەوالەکانی شەڕی تایبەت بە "داعش" و"نوسرە" وگروپەکانی دیکە بڵاودەکاتەوە بەبێ وێنە وگرتەی فیدیۆیی.

کۆڕبەندەکە ڕێگە بە جەماوەر نادات بچنە ناو هەندێك لە بەشەکانیەوە بەبێ خۆتۆمارکردنی پێش وەختە.

 3- کۆڕبەندی ئەلعیقاب (منتدى العقاب): www.alokab.com

راگیراوە لە پەخش.

4- کۆڕبەندەکانی ئەلبەڕڕاق (منتديات البراق): www.alboraq.info

راگیراوە لە پەخش.

5- هێزی ئیسلام (قوة الإسلام):

ئەم پێگەیە ڕاوەستاوە لە پەخش بەڵام تا ئێستا ماوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەبێ ئەپدەیتکردنەوەی نۆێ لە ناوەراستی پارساڵی (٢٠١٥)ەوە، وگرتە ڤیدیۆییەکانی کە ئەم پێگەیە لەسەر یوتیوپ بڵاوی کردونەتەوە سڕدراونەتەوە.

بەڵام لاپەڕەکەیان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك وتویتەر لابراون، لە کاتێکدا کە دوایین پۆستیان لە گوگڵ پڵەس لە ٣ ی مانگی کانونی دووەمی پارساڵی (٢٠١٥) دا بووە.

6- تۆڕی حەنین (شبكة حنين): http://www.hanein.info/vb

راگیراوە لە پەخش، و دوایین تویتیا  لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ٢٠ ی مانگی کانونی یەکەمی پارساڵی (٢٠١٥) دا بووە. https://twitter.com/haneinforums?lang=ar

 7- تۆڕی ئەلزەرقاوی جیهادی (شبكة الزرقاوي الجهادية): http://www.alzrqawee.com/vb/index.php

راگیراوە لە پەخش.

8- ئاژانسی هەواڵی ئیسلامی (وكالةالأنباءالإسلامية(حق): https://dawaalhaq.com/

ئەم ئاژانسە تا ئێستا ماوە وئاژانسێکی هەواڵیە وتێبینیکراوە کە هەواڵەکانی ڕێکخراوی "داعش" لە زوربەی هەواڵەکانیدا هەیە، وچالاکیەکانی ئەو ڕێکخراوە لە وێنە وگرتەی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە لە هەواڵەکانیدا.

 زمانی داڕشتنی هەوالەکانیان هەمان زمانی بەکارهێنراوە لەلایەن گروپە جیهادیە توندرەوەکانەوە، وەك وەسفکردنی شیعە بە "ڕەوافز" وناوهێنانی هەندێك لە سوننەکان بە "هەڵگەڕاوەکان" وزۆر نمونەی تریش.

ئەم ئاژانسە یەکێك لە بەشەکانی بۆ فێرکردنی چۆنیەتی داڕشتنی ئەو هەواڵانە تەرخان کردووە کە باس لە گروپە جیهادیەکان دەکەن، لەگەڵ فێرکردنی داڕشتنی هەواڵ لە گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە ڕێکخراوە جیهادیەکان.

9- سەنتەری ئەلفەجر بۆ ڕاگەیاندن (مركز الفجر للإعلام):

راگیراوە لە پەخش.

10-    ئاژانسی ئەعماقی هەواڵی (وكالة أعماق الإخبارية):

لاپەڕەی فەرمی ئەم ئاژانسە لەسەر ئینتەرنێت داخراوە، بەڵام تا ئێستا بە چڕی کاردەکات لە ڕێگەی پەخشکردنی هەواڵەکانی لەسەر یوتیوپ وفەیسبوك وهەندێك کەناڵی تایبەت لەسەر تەلەگرام و واتس ئەپ.

دووەم: پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

چالاکی ڕێکخراوی "داعش" لەسەر پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبوک وتویتەر پاشەکشەیەکی زۆریان کردووە لەگەڵ ئەو پێشڕەویانەی کە هێزە عێراقیەکان بر دەستیانهێناوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە ئەم ڕێکخراوە داگیریکردبوون لە ناوەراستی پێرارساڵی (٢٠١٤)ەوە.

لە ئێستادا بە ئاسانی بڵاوکراوە وتێچێنەکانی دۆست ولایەنگرانی ڕێکخراوەکە نادۆزرێتەوە بۆ چاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لەڕێگەی چاودێریکردنی تۆڕی فەیسبوک وتویتەرەوەبە بەکارهێنانی کلیلە ووشە دەربارەی ڕێکخراوەکە یان بەکارهێنانی هەمان ئەو (هاشتاغ)انەی کە ڕێکخراوی ناوبراو بۆ مەبەستی پڕوپاگەندەکردن بۆ چالاکی چەکداران ودەزگا ئیدارییەکانی لەو شارانەی کە داگیریکردوون بەپێی ئەو دابەشکردنەی کە خۆی کردبووی لەسەر بنەمای سیستمی "ویلایات" بەم شێوەیە "ویلایەتی نەینەوا،ویلایەتی بەغداد،ویلایەتی باشور،ویلایەتی سەڵاحەدین،ویلایەتی دیالە،ویلایەتی ئەنبار،و ویلایەتی فوللوجە"، لەگەڵ ئەو ناوچانەش کە هێشتا هێزە چەکدارەکانی عێراق نەیگەشتونەتێ وەك "ویلایەتی کەرکوك،ویلایەتی نەینەوا"، وئەمەش بۆ کۆمەڵێك هۆکار دەگەڕێتەوە لەوانە:

 ١- بەرتەسكبوونەوەی ئەو ڕوبەرانەی کە تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی ئەو ڕءکخراوەدا ماون، کە بووەتە هۆی پاشەکشەکردن لە قەبارە وکوالیتی بابەتە پروپاگەندەیی وڕاگەیاندنەکانی کە دەتوانرێت بۆ جەماوەری ڕێکخراوەکە بنێردرێت بە تایبەتی، و بۆ جەماوەری پێگە کۆمەڵایەتیەکان بە گشتی. 

 2- لە دەستدانی متمانەی جەماوەری لایەنگری بەیاننامە ولێدوانەکانی ڕێکخراوەکەن دوای ئەو هەموو شکستە سەربازیەی کە دووچاری هاتووە لە ناوەڕاستی پارساڵی ٢٠١٥ تا ناوەڕاستی ئەمساڵی ٢٠١٦ کە بەهۆیەوە ڕێکخراوەکە داڕوتێنرا لەو کەرەسە میدیاییەی کە پێویستە بۆ ئەو کەسانەی بینەری ئەو بابەتانەن کە ڕێکخراوەکە بڵاویدەکاتەوە لە بڵاوکراوە وتێچێنەکانیان.

3- هاتنەناوەوەی جەماوەرێکی زۆری دژ بە ڕێکخراوەکە بۆ گۆڕەپانی ململانێی راگەیاندن لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەتایبەتی، کە هەمان ئەو شێوازانە بەکاردەهێنن کە لایەنگر وپشتیوانانی ڕێکخراوەکە بەکاری دەهێنن بەهۆی کۆکردنەوەی هاشتاغەکانیان بە مەبەستی گەیشتن بە زۆرترین ژمارە لە جەماوەر< جگە لە داگیرکردنی فراوانترین ڕوبەر لە هێڵی کاتی بەو تێچێنانەی کە پەیتا پەیتا هەواڵەکان لەسەر کەناڵە ئاسمانیە بێلایەن ولایەنگرەکان دەگوازنەوە، لەگەڵ گرنگیدانی تایبەت بە جێبەجێکردنی دەنگۆ وبانگەشەی جەماوەری دژ بە هێزە عێراقیەکان، چ بەهۆی پشتیوانی ڕاستەقینەیان بۆ ڕێکخراوەکە، وچ بە هۆکاری تائیفی.

4- توندکردنەوەی ڕێکارەکانی چاودێریکردن لە لایەن هەردوو ئیدارەی فەیسبوك وتویتەرەوە، کە بووە هۆی داخستنی دەیان هەزار لە ئەکاونتەکانی پشتیوانانی ڕێکخراوەکە مانگانە، ئەمەش بووە هۆی بزربوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەکاونتی تێچێنەرە بەناوبانگ وبە ئاگاکانی ڕێکخراوەکە، چونکە لە ٨٢ ئەکاونتی چالاك کە ڕاپۆرتەکەی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ژماردونی لە مانگی شوباتی پارساڵی ٢٠١٥ دا لە یەك ملیۆن وحەفتا هەزارئەکاونتی بەئاگا، تەنها دووانیان ماونەتەوە کە ئەوانیش "شمرية العراق، عراقية سنية" بوون، ولە کۆی ١١٠ هەزار کەسی بەئاگا بۆ تێچێنە تائیفیەکان، کە هەندێك لە هەواڵەکانی ڕێکخراوەکەیان لەخۆگرتبوو لە ڕووی ڕێکلامکردن وپروپاگەندەوە، لەگەڵ خۆلادانی ئاشکرا لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەتێك کە ببێتە هۆی داخستنی ئەکاونتەکە لە وێنە وگرتەی ڤیدیۆیی توندڕەوانە.

5- گۆڕانی بەشێکی کەم لەو ئەکاونتانەی کە ماونەتەوە لەو لیستەی کە ڕاپۆرتی پێشووی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێریکردبوون، بۆ پشتیوانیکردنی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری وەك ئەکاونتی  (MohamadAl-Mutlaq@mohamad_mt)، ودانەیەکی دیکە بۆ  پشتیوانیکردنی ئەو گروپانە وپشتگوێخستنی ئەو ڕێکخراوە بە تەواوەتی وەك ئەکاونتی (ALFatih4@ أبو محمد الفاتح).

6- ڕەوینەوەی دیاردەی نوسینی تێچێن ودوبارەکردنەوەی وئاڵوگۆڕکردنی پشتیوانی، هەروەها کەمبونەوەی توانای لایەنگرانی ڕێکخراوەکە لە بەستنەوەی پڕوپاگەندەکان لە نیوان شوێنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان کە ڕێکخراوەکە چالاکە تیایاندا، وستراتیژەکە میدیاییەکەیان تەنها لەوەدا قەتیس مابوو کە بانگەشە بکەن بۆ هەموو ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەو ڕێکخراوەدایە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وەك یەك پارچە لە هۆشی وەرگراندا.

7- شکستی ڕێکخراوەکە لەڕووی ڕاگەیاندنەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕێگر نەبوو لە دەرکەوتنی هەندێك ئەکاونتی نوێ کە هەڵدەستان بە بانگەشەکردن و بڵاوکردنەوەی چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە بە تایبەتی چالاکیە سەربازیەکانی، کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دیکەدا گرنگی ئەوەندە پێنەدەدرا کە هەر ناویشی بهێنن لە هەواڵەکانیاندا، وەك ئەو ڕوداوانەی کە لە چواردەوری پارێزگای ئەنبار لە دەرەوەی قەزاکانی ئەلڕوتبە وحەدیسە وهیت.                                                                                                                                                                                                             

 8- "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" دەرکەوتنی ئەکاونتی نوێی تۆمارکراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە نیشانەی شین تۆمار دەکات کە تایبەتە بە ڕۆژنامەنوس وکەسایەتی ئایینی وسیاسی کە ناوەرۆکێکی تائیفیپێوە دیارە بۆ لایەنگیری ڕێکخراوی "داعش" بە شێوازێکی ناراستەوخۆ، کە قەرەبووی "داعش"ی کردووە  لە لەدەستدانی هەندێك لە ئەکاونتەکانی خاوەن تێچێنە بەناوبانگەکانی، کە ئەم جۆرە ئەکاونتانە بەشداری دەکەن لە بانگەشەکردن وپروپاگەندەکردنی میدیایی بۆ ڕێکخراوەکە وئۆپەراسیۆنەکانی بە بڵاوکردنەوەی گومان وگومانکردن لەهەر شتێك کە لە توانایدا بێت وورەی جەماوەری داعش دابەزێنێت.

9- تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك جێی گرنگیپێدانی جەماوەری ڕێکخراوی "داعش" نەبوو، پاشان گەڕان لەناو ئەو تۆڕەدا بە بەکارهێنانی هاشتاغە دیار وباوەکانی ئەو ڕێکخراوە بوونی هیچ لاپەڕەیەکی گرنگی دەرنەخست کە گرنگی هەبێت لە ڕووی ئیتیك وپیشەیی وژمارەی شوێنکەوتووانیەوە، بەو لاپەرانەشيوە کە ڕاپۆرتی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" باسی کردبوون لە مانگی شوباتی پارساڵی ٢٠١٥ دا، جگە لە یەك لاپەڕە کە ئەویش (ئاژانسی هەواڵی ئیسلامی - وكالة الأنباء الإسلامية- حق) کە ئێستا پێگەیەکی ئەلکترۆنی تەواوی هەیە کە کاری بانگەشەکردن وڕیکلام کردنی میدیاییە بۆ ئەو ڕێکخراوە لە نەوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی.

10- لە ئەنجامی گەڕان لەناو ئەو تۆڕەدا بە بەکارهێنانی هاشتاغە دیار وباوەکانی ئەو ڕێکخراوە، تێبینی هیچ کارێکی میدیایی ڕێکخراو نەکرا وەك ئەوانەی کە لە ڕاپۆرتی پێشووی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" دا دیاریکرابوون کە لە باگڕاوندی هیچ کام لەو پرۆسە سەربازیە گەورانەدا بێت کە دەستیان پێکرا لە مانگی شوباتی پارساڵی (٢٠١٥) ەوە بە هۆی داخستنی زۆربەی ئەکاونتە دیار وبەناوبانگەکانی و وەستانی پرۆسەی نوێکردنەوە (ئرپدەیت کردنەوە)ی ئەوانی دیکەیان، بۆیە بە دڵنیایی ناتوانرێت بەروار یان هۆکاری لەکاروەستانی پشتیوانانی "داعش" لە جێبەجێکردنی هەڵمەتی ڕاگەیاندن وورد وڕێکخراو دیاری بکرێت.

11- چاودێریەکە فاکتەری هەرە گەورە کە بووەتە هۆی پاشەکشەی پشتیوانانی ڕێکخراوی "داعش" لەسەر پێگەی تویتەر بەتایبەتی بۆ ئەو دژەهەڵمەتە دەگێڕێتەوە کە جێبەجێکرا لەلایەن ژمارەیەك لە چالاکوانانەوە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەللوجەدا، کە بووە هۆی هاتنەناوەوەی ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە جەماوەری دژە داعش کە کێبڕکێیان دەکرد لەسەر سوودوەرگرتن لە پێگەی تویتەر کە بەشێوەیەکی نیمچە تەواو کۆنترٶڵیان کردبوو بە تێچێنەکانیان، هەرچەندە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ئازادکردنەوەی فەللوجەلە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی ٢٠١٦دا، بازنەی ئەو گرنگی پێدانە کەمبۆوە.

 سێیەم: مینبەرە ڕاگەیاندنە بینراوەکان

پاش پێداچونەوە بە مینبەرەکانی ڕاگەیاندنی بینراوی "داعش" دا کە دامەزراوەی بەرهەمهێنی زەبەلاحی لەخۆگرتبوو کە ئاماریان بۆ کرابوو لە ڕاپۆرتی چاودێری پێشوودا، ولەم ڕاپۆرتەدا چاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" کەمبوونەوەی ڕووبەری میدیایی بۆبانگەشەکردنی پروپاگەندە وڕێکلام بۆ "داعش" یان بۆ دەرکەوت، چونکە زوربەی گرتە ڤیدیۆییە تازەکان بریتی بوون لە سروودی ئایینی، یان ووتاری ئیسلامی، کە پێشتر گرتەی کوشتن وئەشکەنجەدانی دڕندانە بڵاودەکرانەوە.

لە ئەنجامدا ژمارەی بینینی ئەو گرتانە کەمتر بوونەوە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، هەروەها ژمارەی کۆمێنتەکانیش لەسەر ئەو گرتانە کەمتر بوونەوە، لەوەی کە لە پێشتردا هەبوون، وژمارەیەکی زۆریش لە گرتەی ڤیدیۆیی نەتوانرا کە ببینرێت بەهۆی ئەو سیاسەتەی کە زۆرینەی پێگەکان پەیڕەوی دەکەن بە سڕینەوەی ئەو جۆرە گرتانە، جگە لەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە "داعش" دەیکات.

دامەزراوەی فورقان بۆ بەرهەمی میدیایی (مؤسسة الفرقان للإنتاج الاعلامي)

پێگەی ئەلکترۆنی نیە

لەکاتی گەڕان بە تۆڕی ئینتەرنێتدا، تەنها ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت کە لە لایەن پێگەی نەناسراوەوە بڵاوکراونەتەوە، وزوربەیان ناکرێنەوە بۆ بینین چونکە شڕدراونەتەوە لە لایەن کۆمپانیای یوتیوپەوە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕەوینەوەی هێزی میدیایی وڕاگەیاندنی ئەم پێگەیە.

لە ئەمساڵی ٢٠١٦ دا ژمارەیەک بابەتی بڵاوکردۆتەوە لەوانە (باشترین نەتەوە –خير أمة) کە سڕدراوەتەوە لەسەر یوتیوپ.

دامەزراوەی ئەلئیعتیسام (مؤسسة الاعتصام)

بەرهەمی بینراوی پاشەکشەی کردووە لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەڵام هەر بەردەوامە لەکارکردن بەڵام بەشێوەیەکی کەمتر لە جاران وزوربەی بەرهەمەکانی سروودی ئایینین یان دوبارە بەرهەمهێنانەوەی گرتە ڤیدیۆییە کۆنەکانیان.

مینبەری ڕاگەیاندنی جیهادی (المنبر الإعلامي الجهادي)

ئەم مینبەرە وەستا لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠١٦ دا، پاشان گەڕایەوە بەبڵاوکردنەوەی ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی لەوانە گرتەی "الأسير عمار أبو سبحه فك الله أسره " کە تەنها ١٨٤ بینەری هەبوو، لەگەڵ سروودی "قم يا أسير وحطم الأغلال" بە وێنەوە کە ئەویش تەنها هەزار و٩٢٨ بینەری هەبووە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی "دعاة الضلال" کە تەنها ١٩٥ بینەری هەبووە.

دامەزراوەی غورەباء (مؤسسة غرباء)

پێگەی ئەلکترۆنی نیە لە دەرەوەی یوتیوب، وژمارەیەك لە گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکرەدەوە لە ئەمساڵی ٢٠١٦ دا وتا ئێستاش بەردەوامە لە بڵاوکردنەوە بەڵام بینەری زۆری نیە وزیترین بینەری لە ٩١ جار بینین تێنەپەڕیوە، وزۆرینەی بڵاوکراوەکانی ئایینیە وبە زمانی ئینگلیزی بڵاویدەکاتەوە لەگەڵ پێشەکییەکی وەرگێڕدراو بۆ زمانی عەرەبی، وبە پێچەوانەشەوە، وپەیامی ڕاگەیاندنەکەی پشت بە فەلسەفەی ئایینی وچیرۆکیمێژوویی ئەسحابە پێشینەکان، ودواترین بڵاوکراوەی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا بوو بە ناوی "بڕوابوون بە خوا" وتەنها ٤٦ بینەری هەبوو.

دامەزراوەی ئەلسەقیل (مؤسسة الصقيل)

هیچ بابەتێکی بڵاوکراوەی نیە لە ئەمساڵی ٢٠١٦ دا، کە ئەم کەناڵە لەسەر یوتیوپ خۆی دەناسێنێت بەوەی "دامەزراوەیەکی میدیاییە کە گرنگی دەدات بە کاروباری ئیسلامی وبڵاوکردنەوەی ڕاستیەکان بەوشێوەیەی کە هەن وبیر خستنەوەی مێژووی ئیسلامی".

بڵاوکراوەکانی دەوڵەت (إصدارات الدولة)

چالاکی ئەم کەناڵە پاشەکشەی کردووە لەسەر یوتیوپ، وبە فەرمی سەر بە ڕێکخراوی "داعش"ە ولە "چالاکترین وگەورەترین" کەناڵەکانی یوتیوپ ئەژمار دەکرێت، وکتێبخانەیەکی تەواوی بۆ هەموو بڵاوکراوە ڕاگەیاندنیەکانی "داعش" لەخۆگرتووە.

ڕێژەیەکی زۆر لە بینەری هەیە، وبڕگەی کۆمێنتدان لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکان مشتومڕی گەرم لەخۆدەگرێت لە نێوان لایەنگران ونەیارانی ڕێکخراوەکە، وژمارەیەکی کەم لە بڵاوکراوەی هەبووە لە ساڵی ٢٠١٦ دا، لەوانە "إصدارات تنظيم الدولة" کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٦ کە نۆ هەزار و٩٣٩ بینەری هەبووە، وهەروەها "الأخ أبو موسى البريطاني يودع الاخوة" کە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٦ دا بڵاوی کردۆتەوە وچوار هەزار و٦٠١ جار بینراوە، و"إصدارات الدولة ملحمة الثبات 3" کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا بڵاوکراوەتەوە، وهەزار و٢٨٧ بینەری هەبووە، وبڵاوکراوەی "استشهاد أبو حمزة المصلاوي" کو تەنها ٤٥٠ جار بینراوە.

دامەزراوەی ئەلیەقین (مؤسسة اليقين)

تێبینیکرا ئەم دامەزراوەیە پاشەکشەی کردووە لە بەرهەمهێنانی فیلم وگرتەی ڤیدیۆیی بۆ مەبەستی پروپاگەندە، وچاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" تەنها گرتەیەکی ڤیدیۆییان دەستکەوت لە ساڵی ٢٠١٦ دا لەژێر ناوی "اليقين إصدار للدولة الإسلامية" کە ئەویش حەوت هەزار و٥٠٦ بینەری هەبووە.

دامەزراوەی (ترجمان الاساورتي للإنتاج الإعلامي)

پاش ئەوەی کە لە دیارترین دامەزراوە ڕاگەیاندنەکانی ڕێکخراوەکە بوو، تێبینی پاشەکشەکردنی کرا لە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان لە ئەمساڵی ٢٠١٦ دا، ولە کۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە ئەمساڵی ٢٠١٦ دا چاودێریکراوە، وبڵاوکراوەی "قادة حركة أحرار الشام إذ يُخادعون الناس"، وبڵاوکراوەی "الخلافة والاختراق المنهجي"، وبڵاوکراوەی "زاهر الشرقاط.. وفضح لطميات الدجل".

دامەزراوەی (طرابلس الشام)

چالاکیەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، وهیچ بڵاوکراوەیەکی نەبووە لە ساڵی ٢٠١٦ دا، وتەنها گرتە ڤیدیۆییە کۆنەکانی دوبارە بڵاودەکردەوە.

دامەزراوەی ئەلبەڕڕاء (مؤسسة البراء)

وهیچ بڵاوکراوەیەکی نەبووە لە ساڵی ٢٠١٦ دا

بنکەی ئەلحەیات (مركز الحياة)

پێگەی ئەلکترۆنی نیە ودیارترین ئەرکەکانی وەرگێڕانی بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی "داعش" بووە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی، وتا ئێستاش گرتەی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە، بەڵام بە ڕێژەیەکی دیاریکراو بە بەراورد بە پارساڵی ٢٠١٥، ولە دیارترین بڵاوکراوەکانی لە ساڵی ٢٠١٦ دا سروودی "اللە" بە زمانی فەرەنسی، کە شەش هەزار و٢٩٣ جار بینراوە، وبابەتی "ملة الكفر واحدة مركز الحياة للإعلام أخبار المسلمين" کە ٩١٨ بینەری هەبووە، وبڵاوکراوەی "Mujatweets1" کە ٢٩٥ بینەری هەبووە، وبڵاوکراوەی "Mujatweets 3" کە تەنها ١١٣ جار بینراوە.

ئێزگەی ئەلبەیان ( إذاعة البيان)

شەپۆلی ئێزگەکە ٩٢.٥ FM لە موسڵ.

کە یەکەم ئێزگەی لۆکاڵی سەر بە ڕێکخراوی "داعش"ە، ولە شاری موسڵەوە پەخش دەکات، بە ماوەی نۆ کاتژمێری ڕۆژانە، وتائێستا لە پەخشکردن بەردەوامە.

ئەلشامیخە (الشامخة)

گۆڤارێکی ژنانەیە ڕێکخراوی "داعش" دەریدەکات، پێگەی ئەلکترۆنی نیە، ولە ئەمساڵی ٢٠١٦ دا هیچی لێدەرنەچووە.

دابق

تا ئێستا گۆڤاری دابق یەکێکە لە گرنگترین پێکهێنەرەکانی جبەخانەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی "داعش" کە بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت، وهەشت ژمارەی لێدەرچووە لە مانگی شوباتی پارساڵی (٢٠١٥)ەوە، وسەرجەم ژمارەکانی تا مانگی ئابی ئەمساڵی ٢٠١٦ بریتی بووە لە ١٥ ژمارە، لەگەڵ ئەو فشارانەشی کە خراونەتە سەر مودەوەنەکانی پشتیوانی ڕێکخرای "داعش" بەڵام هێشتا ژمارەیەك لەو گۆڤارە هەر دەستدەکەوێت لەسەر هەندێك پێگەی پشتیوانی ڕێکخراوەکە، وگرنگترین سیفەت لە ژمارەکانی گۆڤارەکەدا بریتیە لە گوێپێنەدانی تەواو بە هەموو ئەو شکستە سەربازییانەی کە تووشی ڕێکخراوەکە هاتووە وڕوبەری ئەو زەوییانەی لەژێر کۆنترۆڵیدا بووە زۆر کەمبۆتەوە، وکە "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێرییەکی بێ وێنەی کردووە بۆ ئەم گۆڤارە کە دواتر بڵاودەبێتەوە.

وەرگێڕان: گۆران قادر

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية