‎ڕووماڵی هۆكارەكانی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ ڕوداوەكانی دیالە .. لێدان لە ژێی هەستیاری تائیفی

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > ‎ڕووماڵی هۆكارەكانی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ...

‎ڕووماڵی هۆكارەكانی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ ڕوداوەكانی دیالە .. لێدان لە ژێی هەستیاری تائیفی

 

‎ ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

 ‎ڕووماڵی هۆكارەكانی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ ڕوداوەكانی دیالە .. لێدان لە ژێی هەستیاری تائیفی

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی لە راپۆرتی پەنجا وهەشتەمیندا ڕووماڵی ڕاگەیاندنە لۆكاڵییەكان بۆ ئەو قەیرانە ئەمنییەی كە سەریهەڵدا لە قەزای میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە، دەخاتە ڕوو، دوابەدوای ئەو هێرشە تیرۆرستیەی كە كە رێكخراوی ”داعش” لە شەوی ٢٦ ی مانگی ئۆكتۆبەری ٢٠٢١ دا ئەنجامیدا بۆ سەر گوندی رەشاد ”شیعە نشین” وئەمەش بوو بە هۆی كوژران وبرینداربوونی دەیان كەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە، كاردانەوەی تۆڵە ئامێزی پاش ئەم روداوە لە دژی گوندە ”سوننە نشین”ەكانی دراوسێ (رەشادی دووەم، نەهرلئیمام، وشۆكلڕیم)ی بەدوای خۆیدا هێنا كە ژمارەك كوژراو وبرینداری لێكەوتەوە جگە لە ئاوارەبوونی سەدان خێزان وسوتاندن و وێران كردن وڕاماڵێنی دەیان خانوو وبێستانی بەردار.

‎ئەمەش ترسی هەڵگیرسانی ئاگری فیتنە ودوبەرەكی لە بواێكی بەرفراوانتردا لێدەكرێت لە نێوان دانیشتوانی ئەو شوێنانە بە تایبەتی وهاوڵاتیان بە گشتی، لە سایەی ئەو قەیرانە سیاسیەی كە لە ووڵاتدا هەیە بەهۆی تانەدان لە پاكی وبێگەردی هەڵبژاردنەكان وبەردەوامیی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە وداواكاری دوبارە بژاردنەوە وجیاكردنەوەی دەنگەكان بە شێوەی دەستیی، لەگەڵ هێرشی ڕاگەیاندنی نەیارە سیاسیەكان بۆ سەر یەكتر كە هاوكات بوو لەگەڵ شەپۆلێكی هاندان دژ بە پێكهاتەی ”سوننە” لە ڕێگەی بانگەوازی ئاشكرا وڕاشكاو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ فراوان بوونی سیاسەتی پاكتاوی تائیفی وڕاگواستنی بەكۆمەڵی دانیشتوان، وەك تاكە هۆكاری دابینكردن وبەدیهێنانی ئارامی وسەقامگیری بۆ ڕۆڵەكانی پێكهاتەی ”شیعە”ی دانیشتووی ئەو ناوچانەی كە لەڕووی تائیفیەوە تێكەڵن.

‎ڕاپۆرتی ڕووماڵە نوێیەكە پشت بەستە بە بەدواداچون وشیكردنەوەی گوتاری سەمپڵی پێوانەیی لە دەزگا میدیاییە باوەكانەوە، كە دە پێگە وئاژانسی هەواڵی لەخۆ دەگرێت لەگەڵ دە كەناڵی ئاسمانی، وسێ ڕۆژنامەی ڕۆژانە(شایانی باسە ڕۆژنامە لۆكاڵیەكان بەشێوەیەكی ڕێك وپێك بەردەست ناكەون وپێگە ئەلكترۆنیەكانیشیان هیچ شتێكی جیاوازتر بڵاوناكەنەوە لە پێگە وئاژانسە هەواڵییەكان)، كە لە دیاریكردنیاندا ڕەچاوی سەرجەم ئاراستە سیاسی وكۆمەڵایەتی وڕەگەزی وتایفیەكان كراوە، لەگەڵ پێگە زۆر ناسراوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە عێراق وەك ”فەیسبوك وتویتەر ویوتیوب” لەڕێگەی بەداوداچوونی هاشتاگەكانەوە كە دانراون لە ڕۆژی ٢٧ ی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر تا ١٤ ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبەر ٢٠٢١، كە پاڵپشتە بە وێنە ولینكی ئەو هەواڵ وڕاپۆرت وبڵاوكراوانەی كە ڕوداوەكەیان ڕووماڵ كردووە.

‎ڕاپۆرتە ڕووماڵیەكە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە:

‎1-زۆربەی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنە لۆكاڵیەڵانەی كە وابەستەی حیزب ودامەزراوە دینیە سیاسیەكانن یەكلایەنە بەردەوام بوون لە ڕووماڵ كردنی ڕوداوەكان لە ڕێگەی فۆكەس خستنە سەر لایەنی تائیفی نزیك لە خۆیان وپشتگوێ خستن یان گوزەركردنێكی سەرپێیی بۆ دید وگێڕانەوەی لایەنی بەرانبەر بۆ ڕوداوەكان. جگە لە پەرت پەرت كردنی ڕاستیەكان بۆ پشتیوانی تێڕوانینێكی پێش وەختە دەربارەی هەبوونی پاڵنەرگەلێكی پشت ڕودانی دەستدرێژیە تیرۆرستیەكە لەم ساتەوەختەدا بە مەبەستی ملدانی هێزە ناڕازیەكان بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان یان وەستانیان لەپشت جێهێشتنی هەندێك لەو كەلێبابەی كە تیرۆر لێیانەوە دزە دەكات بۆ لێدانی ئاشتی وئارامی وسەقامگیری میللی بە ئامانجی فشاركردن بۆ بەدەستهێنانی ژمارەیەك دەسكەوتی سیاسی بەدوور لە قەبارەی نوێنەرایەتی پەرلەمانی.

‎2- سەرەڕای بەرەو پێشچونی بەرچاو لە كاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە دوو ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئەم دامەزراوە نیمچە فەرمیە پارەداركراوە لە گەنجینەی گشتی، دوبارە شكستی هێنا لە ڕووماڵ كردنی ڕوداوەكان بە شێوەیەكی هاوسەنگ كە دەنگی قوربانیانی كردەوەكانی تۆڵەسەندنەوەی نەگەیاند بەشێوەیەكی نیمچە تەواو، وتەنها كاری لەسەر ڕووماڵی رێكارە حكومیەكان كردووە لە ڕووی ئەمنی وفریاگوزاریەوە، بە پێچەوانەی هەندێك كەناڵی دیكە كە هاوسەنگیەكی باشتریان هەبوو لە پیشاندانی ئازار ومەینەتیەكانی سەرجەم قوربانیانی كردەوە تیرۆرستیەكە وكردەوەكانی تۆڵەسەندنەوەش.

‎3- ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی كە مۆركی ئەهلیان هەیە یان سەر بە هێزە سیاسییە ”نائایینیەكان”ن باشتر وهاوسەنگتر كاریان كردووە لە ڕووماڵی گۆڕانكاری قەیرانەكەدا بەبێ لایەنگیری پێشوەختە بۆ هەڵوێستی هیچ لایەك لە لایەنەكانی قەیرانەكە.

‎4- پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر سەرهەڵدانی قەیرانەكەدا، هیچ دەزگایەكی میدیایی لۆكاڵی سەركەوتوو نەبووە لە پێدانی چیرۆكێكی توند وتۆڵی یەكانگیر وپشتبەست بە نەخشە و وێنە كەتێیدا ڕوداوە مەترسیدارەكان زنجیرە كرابن لەم چەند ساڵەی دواییدا، لەگەڵ پێداچوونەوەی ووتەی شاهید حاڵ وسەرچاوە فەرمیەكان، وئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی بنكۆڵكاری دەربارەی ناسنامەی ئەو كەسانەی كە تێوەگلاون لە كردەوەكانی تۆڵەسەندنەوە لە ڕێگەی ووردبینی كردنی ئەو وێنە وگرتە ڤیدیۆییانەی كە بڵاوكراونەتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا.

‎هەروەها تیشك خستنە سەر دۆخی ناسەقامگیری درێژ خایەن كە لەو كاتەدا كاری توندوتیژی جیاوازی تێدا ئەنجامدرا لە تێرۆركردن وڕفاندن وهێرشی چەكداری لە دژی ئەندامانی هێزە ئەمنیەكان وهاوڵاتیانی سڤیل وەكو یەك.

‎5-دابینكردنی مینبەر وسەكۆی كراوە لەلایەن كەناڵە ئاسمانیەكان لەڕێگەی بەرنامە گفتوگۆ ئامێزەكانیان بۆ ڕەواجدان بەو تێورانەی كە پاڵنەری سیاسیان هەیە دەربارەی پاشخان وباكڕاوند وچۆنیەتی ڕوودانی كارە توندوتیژیەكان وكردەوەكانی تۆڵەسەندنەوە، ئەمەش بە میوانداریكردنی هەندێك لەو كەسایەتیانەی كە ناسراون بە پشتیوانیكردن وتەبەنیكردنی گوتاری تائیفی هاندەر بۆ دروستكردنی ڕق وكینە وداواكار بۆ سەپاندنی سیاسەتی سزادانی بەكۆمەڵ بەسەر دانیشتوان لە پێكهاتەی بەرانبەر وپێكهاتەكانی دیكە، وبەرپرسیاركردنی هاوڵاتیان لە شكستی هێزە ئەمنیەكان لە بەجێهێنانی ئەركەكانیان لە ڕێگرتن لە ڕوودانی كردەوەی توندوتیژی وچاودێریكردن وبەدواداچوونی كەس وكۆمەڵە تیرۆرستیەكان.

‎6- شكستهێنانی سەرجەم ئەو كەناڵانەی لەم ڕووماڵەدان لە دەستخستنی گێڕانەوەیەكی فەرمی تەنانەت ئەگەر سەرەتاییش بێت بۆ زنجیرەكردن وخاڵبەندكردنی ڕووداوەكان وئەو كەسانەی كە تێوەگلاون لە كاری كوشتن لە كردەوە تیرۆرستی وتۆڵەسەندنەوەكاندا، وملدان وڕازیبوون بەو داتا وزانیاری ولێدوان وبۆچوونانەی كە دەستیان كەوتووە لە بەرپرسە ناوخۆیی ولۆكاڵیەكان كە بوو بە یەكێك لەو سەرچاوە گرنگانەی كە باس لە تیۆری پیلان گێڕان دەكات وبڵاوكردنەوەی ئەمانە چ لە ڕێگەی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وەیان لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، كە سەرەڕای ڕاگەیاندنی لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی دەستدرێژیە تیرۆرستیەكە لەلایەن داعشەوە، هێشتا خاوەنی ئەم لێدوان وبۆچوونانە لایەنی دیكەیان تاوانبار دەكرد بە پلان داڕشتن بۆ ئەم ڕووداوە تیرۆرستیە بۆ بەدیهێانی مەرامی سێاسی.

‎7- لەبواری سۆشیال میدیادا، تۆڕە كۆمەڵایەتییە زۆر باوەكان لە عیراقدا وەك (فەیسبوك وتویتەر ویوتیوب) چالاكی گەرموگوڕیان بەخۆیانەوە بینی لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستدرێژیە تیرۆرستیەكە بۆ سەر گوندی رەشاد، كە ئەم هەواڵانە لەلایەن ئەدمین وسوپا ئەلكترۆنیەكانەوە بڵاودەكرانەوە لە ڕێگەی ”هاشتاگ”ەكانەوە، كە گرنگترینیان ئەمانە بوون:

‎ "#شيعة_بني_تميم_تذبح #من_الصخر_الى_النصر،، #جريمة_المقدادية_طائفية،  #كاظمي_كلب_امريكا،  #لاامن_الا_بالحشد"

‎كە ئەم هاشتاگانە داواكاری ڕاشكاویان لە خۆدەگرت بۆ تۆڵەسەندنەوە لە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی بەرانبەر لەرێگەی ڕاگواستنی دانیشتوانی گوندەكانی دراوسێ بە تۆمەتی داڵدەدان وئاسانكاری كردن ودابینكردنی پشتیوانی لۆجستی وهەواڵگری بۆ ئەو تیرۆرستانەی كە پەلاماری گوندی ”رەشاد”یان داوە، ئەمە لە لایەك، ولە لایەكی دیكەشەوە تۆمەتبار كردنی حكومەت وهێزە ئەمنیەكان بە كەمتەرخەمی وخاوەخاوكردن، وهەڕەشە كردن لە نوێنەرە سیاسیەكانی پێكهاتەی ”سوننی” بەوەی كە تهەڵوێستەكانیان دژ بە سزادانی بەكۆمەڵ پشتگیریەكە لە تیرۆر وفشارێكیشە بۆ سەر حكومەت لەپێناو نەگرتنەبەری ڕێكاری ئەمنی توند دژ بە لانك وحازینەی كۆمەڵایەتی تاكە تیرۆستەكان.

‎ڕەنگدانەوەی كاریگەریی ئەم كارەش لەسەر زەوی لە قەبارەی هێزە ئەمنیەكاندا دەركەوت لە جوڵەكردنی خێرا ویەكلاكەرەوە بۆ ڕێگرتن لە ڕوودانی كردەوەكانی تۆڵەسەندنەوە، كە ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلێك لە هاشتاگەكان لە نمونەی:

‎"#الحشد_منظمة_ارهابية، #ديال_ىتنزف، #ديالى_قرى_المقدادية_تباد_وتهجر، #ديالى_قرية_الامام_تباد_وتهجر، #ديالى_تذبح"

‎كە ئەمانە هەوڵێكن بۆ فشار خستنە سەر لایەنە حكومیەكان بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل.

‎ بەڵام ئەمانەش لە ڕێگەی خۆیان لایاندا بە ئاراستەی هاندانی تائیفی دژ بە پێكهاتەی ”شیعی” لەڕێگەی هێنانەوە یادی ڕوداوە مێژووییەكان و ووتەی مەزهەبی وحوكمە ئایینیەكان، جگە لە ڕەوجدان بە هەندێك گێڕانەوەی مێژوویی سەبارەت بە تێوەگلانی دەستە وتاقمە شیعیەكان لەو دەستدرێژیە تیرۆرستیە، ئەمەش بە مەبەستی هەڵگیرساندنی فیتنەی تائیفی بۆ بەدیهێنانی هەندیك مەرامی سیاسی پەیوەندار بە هەبوونی ناكۆكی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بە پشتبەستن بە هەندێك زانیاری بەردەست بەبێ بوونی دڵنیایی تەواو لەبارەیانەوە سەبارەت بە لەكارخستنی كامێراكانی چاودێری پێش ئەنجامدانی دەستدرێژیە تیرۆرستیەكە وپاشەكشەكردنی دەیان تیرۆرستی بەشداربوو لەو دەستدرێژییەدا بە سەركەوتوویی وبە ئاسانی وبەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ جۆرە بەرەنگاریەك ببنەوە چ لەلایەن دانیشتوانی ناوچەكە كە بە حوكمی ئینتمای عەشایەری مافی هەڵگرتنی چەكیان پێدراوە وچەكدارن، وە چ لەلایەن ئەو هێزە سەربازییەی كە بوونیان هەیە لە ناوچەكەدا ودەوترێت كە سەر بە هێزەكانی حەشدی شەعبین.

‎ڕاسپاردنەكانی ئەم ڕووماڵە:-

‎1- رێنمایی كردنی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەنوسان ومیدیاكاران كە زۆر بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕوداوانەدا بكەن كە هۆكارەكانی دروستبوونی قەیرانی تائیفی ناوخۆیی لەخۆدەگرن، ووردبینی كردنی زانیارییەكان ولێدوانە حكومیەكان وجەخت كردنەوە لەسەر داواكردنی ڕای فەرمی لەسەر ئەو زانیاریانەی كە لە زاری نوێنەرانی لایەنە پەیوەندارەكان بە كێشە وقەیرانەكەوە دەبیسرێت، بە جۆرێك كە نەهێڵرێت ئەو قسانە ببنە ڕاستی وبیانوو كە دواتر لە عەقڵ وئاوەزی دەستە جەمعی پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكاندا بە ئاستەم دەردەهێنرێت بە تایبەتی كە ئەو پێكهاتانە خۆیان لە بنەڕەتدا بە گومانن لە ڕاستگۆیی حكومەت ودەزگا ئەمنییەكان.

‎2- رێنمایی كردن وهاندانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی كە نیمچە فەرمیە هەتا بە ڕۆڵی خۆی هەستێت وەك دامەزراوەیەكی پارەداركراو لە ماڵ وپارەی گشتی، ئەویش بە نەهێشتن وسڕینەوە ولادانی ئەو هەواڵ وزانیارییەناڕاست وهەڵانە بە چڕكردنەوەی ڕووماڵە هەواڵیە بنكۆڵكارییەكانی وجێنەهێشتنی كۆتایی ڕووداوەكان بە كراوەیی لە ژێر فشاری خێرایی ڕوداوەكان، كە دەكرێت ببێتە هۆكارێك بۆ قوڵكردنەوەی ناجێگیری ودڵەڕاوكێی ناو هاوڵاتیان، ونەهێشتنی متمانە بەهۆی بزربوونی ڕاستییەكان لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگەدا.

‎3- توندكردنەوەی چاودێری لەسەر ئەو كەناڵە ئاسمانیانەی بینەریان زۆرە، لەگەڵ ڕەچاوكردنی پێویستی ڕاگرتنی هاوسەنگی لە خستنەڕووی تێڕوانین وهەڵوێستە جیاوازەكان، ئەمەش بە ڕێگرتن لە میوانداریكردنی ئەو كەسایەتیانەی كە ناسراون بە بڵاوكردنەوەی گوتاری تائیفی وهاندانی بەردەوامیان لەسەر پەخش كردنی ڕق وكینە دژ بە پێكهاتە سیاسی وكۆمەڵایەتیەكانی دیكە، بە تایبەتی ئەو كەسایەتیانەی كە سوود لەو پارێزبەندیە دەبینن كە هێز ولایەنە دەستڕۆیشتووەكان بۆیان دابین دەكەن ودەیانپارێزن لە بەدواداچوونی یاسایی، ئەوانیش بەكاری دەهێنن بە مەبەستی هاندان وبانگەوازكردنبۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی پاكتاوی تائیفی وڕاگواستنی زۆرەملێی دانیشتوان بە بەهانەی بەرەنگاری بوونەوەی تیرۆر، چونكە ئەم داواكارییانە دەچنە چوارچێوەی بەندی هاندانی ئەنجامدانی ئەو كارانەی كە قەدەغەكراون بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ویاسای نێودەوڵەتیش پۆلێنیان دەكات وەك یەكێك لە تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی كە لێخۆشبوون نایانگرێتەوە هەرچەندە كاتێكی زۆریشیان بەسەردا تێپەڕی بێت.

‎4- رێنمایی كردن وهاندانی ڕێكخراوە مافپەروەرەكان ورێكخراوەكانی بەرگریكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان تا ڕۆڵی خۆیان ببینن لە پاڵپشتی كردنی دامەزراوە فەرمیەكان بۆ چالاك كردنی یاسا وجوڵاندنی دژی ئەوانەی بانگەواز بۆ هەڵگیرساندنی فیتنەی تائیفی دەكەن وهەستی تاوانكاری دەوروژێنن، و ئەم كارانەشیان وا دابنرێت كە ناكەوێتە چوارچێوەی مافی ڕادەربڕینەوە ومەترسی دروست دەكات لەسەر ئاشتەوایی ئەهلی وكلتور وڕۆشنبیریی چارەسەری ڕیشەكێشانە دەهێنێتە ئاراوە تەنانەت لەسەر ئاستی ناكۆكیە سیاسی وعەشایەریەكانیش.

‎5- رێنمایی كردن وهاندانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ورێكخراوەكانی تایبەت بە مافی مرۆڤ وئازادییەكان بۆ رێكخستنی هەڵمەتی راگەیاندنی بەردەوام وتۆماركردنی كەیسەكان لە دادگا لۆكاڵی ونێودەوڵەتییەكان لەپێناو فشار خستنە سەر ئەو كۆمپانیایانەی كە خاوەنداریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكەن تا بەشێك لە قازانجە زۆر وبێشومارەكانیان بخەنە خزمەتی زیادكرنی وەبەرهێنان لە سەرچاوە مرۆییەكاندا بە مەبەستی قەلاچۆكردن ونەهێشتنی هەڵمەتەكانی ڕق وكینە وهاندەری توندوتیژی دژ بە ڕۆڵەكانی تاێیفە وڕەگەز وئایینە جیاوازەكان. بە تایبەتی ئەو هەڵمەتانەی كە دەستەواژە و”هاشتاگ”ەكان بەكاردەهێنن وڕۆژانە دێنە بەرچاو ودەبنە دەسپێك وپێشەنگی بابەتی هەواڵی ئەگەرچی كارلێكی واقیعی وڕاستەقینەشیان لەگەڵ نەبێت لەلایەن خەڵكیەوە، وبەرگرتن وكەمكردنەوەی پشتبەستن بەو ”خوارزمیات”انەی كە زمانا وڕێڕەوی بڵاوكراوە وتێچێن وگرتە ڤیدیۆییەكان تێناگەن تەنانەت لەو ناوچانەشی كە ناكۆكیەكە تێیدا چالاكە، وزۆربەی كات دەبنە هۆكاری بەرتەسك كردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لای بەكارهێنەرە میانڕەوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە ئەمەش چانس وهەل وبواری فراوانتر دەڕەخسێنێت بۆ توندڕەوە پەڕگیرەكان تا كاریگەریی بخەنە سەر ئەو كۆمەڵگانەی كە قەیرانی ئەمنی وسیاسی توندیان تێدا دەگوزەرێت، ئەم. كەسە توندڕەوانەش ڕۆژانە شێوازی نوێی شاردنەوە(جفرە) وپەرتكردنی ووشەكان دادەڕێژن، وە زیادكردنی چاودێری لەسەر دانان وبڵاوكردنەوەی وێنەی قوربانیانی كردەوە توندوتیژیەكان.

 

  للاطلاع على تفاصيل وعينة الرصد اضغط على 

تغطية وسائل الاعلام العراقي لأحداث ديالى .. العزف على الوتر الطائفي الحساس

 

 

  • بيت الاعلام العراقي

    استغلال قضية المختطفات الإيزيديات للإثارة الإعلامية

    يرصد بيت الإعلام في تقريره الستين التغطية الاعلامية لقضية اختطاف النساء الايزيديات عقب سيطرة تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" على أجزاء من محافظة نينوى (شمال غرب العراق). وحسب التقرير فإن وسائل الإعلام العراقية والعربية والأجنبية ناطقة بالعربية استخدمت على نطاق واسع نفس المفردات التي استخدمها التنظيم المتشدد عند الحديث عن النساء المختطفات على مختلف منصاته الإعلامية المعروفة واهملت المفردات الصحيحة والقانونية الدقيقة لوصف ضحايا تلك الممارسات غير الإنسانية

  • Iraqi Media House

    Exploiting the Issue of Abducted Yazidi Girls and Women to Attract Media Spotlight

    The ‘IMH’ screens in its 60th report the media coverage of the kidnapping of Yazidi women after the Islamic State Organization known as ‘Daesh’ had captured parts of Ninwa Governorate, north west of Iraq.

  • ‎ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ‎ئیستیغلال كردنی پرسی ژن وكچە ڕفێندراوە ئێزدیەكان بۆ ڕاكێشانی سەرنج وكاریگەریی ڕاگەیاندن

    ”ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی”زنجیرە ڕاپۆرتێك بڵاو دەكاتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە ”داعش” كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • جمعية الدفاع عن حرية الصحاف

    جمعية الدفاع عن حرية الصحافة: 2021 .. لا مدن امنة للصحفيين

    لم يختلف العام 2021 كثيرا عن الاعوام السابقة في تسجيله اعدادا مرتفعة من الانتهاكات المسجلة ضد حرية العمل الصحفي في العراق، على الرغم من الوعود التي قطعها رئيس الوزراء العراقي مصطفى الكاظمي بشأن حرية الصحافة والاعلام، إلا ان الوضع لم يشهد تحسنا عن العامين الماضيين.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية