ڕۆژنامەگەری ئابووری..ڕووماڵی سەرپێیی بێ زانیاری

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > ڕۆژنامەگەری ئابووری..ڕووماڵی سەرپێیی بێ زانیاری...

ڕۆژنامەگەری ئابووری..ڕووماڵی سەرپێیی بێ زانیاری

 

ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتی بیست وسێیەمی خۆیدا چاودێری ڕووماڵی ئابووری دەکات لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی لۆکاڵیدا لەڕێگەی هەڵبژاردنی نمونەیەکەوە کە ١٤ هۆکاری ڕاگەیاندنی جۆراوجۆری لە خۆگرتبوو لە بینراو وخوێندراو وئەلکترۆنی، کە چاودێریەکە تایبەت بوو بە ناوەرۆکی هەواڵ وڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی وخوێندراو لە ماوەی نێوان ١/٩/٢٠١٦ تا ١/١٠/٢٠١٦.

چاودێریەکە شیکردنەوە وپۆلێنی هەواڵ وڕاپۆرت ولێکۆڵینەوە وئەو بەرنامانەی کە پەیوەندارن بە بواری ئابووری کە هۆکارەکانی راگەیاندن کردوونی بە تەوەری رووماڵەکەی، وهەروەها بە دۆکۆمێنتکردنی وبەراوردکردنی لە ڕووی ژمارە لەگەڵ گرنگیدان بەو هەواڵە سیاسییانەی کە جێی سەرنجی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنن بەشێوەیەکی گشتی، وهەروەها بەراوردی بەرهەمی هۆکارەکانی راگەیاندن دەکات لە هەواڵ وراپۆرتە ئابوورییەکان.

ئەم راپۆرتە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان گرنگی دەدات بە چاودێریکردنی ڕووماڵی هۆکارەکانی راگەیاندن بۆ لایەنی ئابووری بە ئامار وشیکردنەوە وپؤلێن کردن، دووەمیشیان ڕاپرسییەکی فراوانە بۆ چەند شارەزایەك لە نێوانیاندا ئابووریناس وپیاوانی خاوەن کار وکەسانی ئەکادیمی وڕاگەیاندنکارانی تایبەت بە کاروباری ئابووری.

ڕاپۆرتەکە گەیشتە ئەم ئەنجامانەی لای خوارەوە:

1-گرنگیپێدانی ڕاگەیاندنی عێراقی بە لایەنی ئابووری تا ئێستا سنووردارە وتەنها پشت بە داتا ولێداونی فەرمی وڕاپۆرتی وەرگێڕدراو دەبەستێ بە بێ ئەنجامدانی بەدواداچوون بە شیکردنەوە یان ئاسانکاری کردن بۆ خوێنەران، ونەبوونی ڕووماڵی تایبەت لە مەسەلە ئابوورییە زیندووەکاندا گرنگی کەمتر نیە لە ڕووماڵکردنی سیاسی وئەمنی، هەروەها هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بواری ئابووری پشتگوێ خستووە مەگەر کاتێك کە تەریب بێت بە لایەنە سیاسییەکە.

 

2- ڕووماڵکردنی ئابووری ڕێژەی ٢٠٪ ی بەرهەمی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی داگیرکردووە بە بەراورد بە سەرجەم کەرتەکانی سیاسی وئەمنی وڕۆشنبیری و وەرزشی وکەرتەکانی دیکە، وچاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە بواری چاودێری هۆکارەکانی ڕاگەیاندندا (٨٤٥) بابەتی ئابوورییان ڕووماڵ کردووە بە بەرانبەر (٤٣٢٤) بابەتی سیاسی لە ماوەی چاودێری کردنەکەیاندا.

3- چاودێرەکانی ڕووماڵەکە تێبینیان کرد کە ئاژانسەکانی هەواڵ گرنگی زیاتریان داوە بە لایەنی ئابووری لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن وڕۆژنامەکاندا، بە شێوەیەك کە (٦٧٥) بابەتی ئابووری بڵاوکردۆتەوەلە بەرانبەر (٢٨٢٩) بابەتی سیاسی واتە بە ڕێژەی ٢٥٪، لە کاتێکدا کەناڵەکان (١١٢) بابەتی ئابووری بڵاوکردۆتەوەلە بەرانبەر (١٠٤٠) بابەتی سیاسی وئەمنی واتە بە ڕێژەی ١١٪، وڕۆژنامەکان (٥٨) بابەتی ئابووری بڵاوکردۆتەوەلە بەرانبەر (٤٥٥) بابەتی سیاسی وئەمنی واتە بە ڕێژەی ١٣٪.

4- هەژاریی ڕۆژنامەنوسە عێراقیەکان لە شارەزایی پێویستدا بۆ کاری ڕووماڵی ئابووری، وگوێپێنەدانی دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن بە بواری ئابووری لە ڕێگەی دابین نەکردنی خول و ۆركشۆپی پێویست وڕاهێنانی ڕۆژنامەنووسان وپشتنەبەستن بە ڕۆژنامەنووسی پسپۆر لەم بوارەدا، زۆر کات ڕۆژنامەنووسی پسپۆر لە ڕووماڵی سیاسی وئەمنیدا ڕادەسپێردرێن بۆ ئامادەکردن وئەنجامدانی ڕووماڵی ئابووری هەرچەندە کە جیاوازییەکی فراوان هەیە لە نێوان ئەم دوو بوارەدا، کە ڕووماڵکردنی ئابووری پێویستی بە شارەزایی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ژمارەکان وتێگەیشتنی تێور وقەیرانە ئابوورییەکان لەسەر ئاستی جیهانی وناوخۆیی، و ئەمەش ڕوونەرەوەی ئەو هەڵە گەورانەیە لە هەواڵ وڕاپۆرتە بڵاوکراوەکاندا.

5- لاوازی شارەزایی ڕاگەیاندنی ئابووری لۆکاڵی ڕەنگیداوەتەوە لەسەر بەخشینی هەلی بڵاوبونەوەی دەردی گەندەڵی ئیداری ودارایی لە هەزاران پرۆژەی ئابووریدا هەر لە خراپ کارکردن وڕاکردن لە تەواوکردنی کارەکان سەرەڕای خەرجکردنی پارەی ئەو پرۆژانە، هەروەها ڕەنگیشیداوەتەوە لەسەر غیابی ڕۆڵی ئاسایشی ئابووری لە بەداواداچوونی ئەو پرسانەی کە پەیوەندارن نە ئاسایشی نەتەوەییەوە، وەك فرۆشتنی دۆلار ومیکانیزمی دەرهێنان وهەناردەکردن وفرۆشتنی نەوت، وکاری بانکەکان ونوسینگەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوەکان.

ڕاسپاردەکان:

١- پێویستە لەسەر ڕۆژنامەنووسە پسپۆرەکان لە ڕاگەیاندنی ئابووریدا کە شارەزاییەکانی خۆیان پتەوتر بکەن لە ڕێگەی ئەو وۆرکشۆپانەی کە ڕێکخراوە لۆکاڵی ونێودەوڵەتیە تایبەتەکان لەم بوارەدا سازی دەکەن، وتێگەیشتن لە تیۆرە ئابوورییەکان لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەکادیمیانەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە پەیوەندارن بە میکانیزمی کارکردنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوەکان ونرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان وناوخۆدا وتێگەیشتن لە قەیرانە داراییەکان، وگرنگیدان بە زاراوە وتێرمە ئابوورییەکانی وەك (هەڵاوسان،چونەوەیەك، متبوون، نرخی گۆڕینەوە، مایەپوچبوون، پارەشۆردنەوە، وزۆر زاراوەی تر)، وکۆششکردن بۆ شیکردنەوە وتێگەیشتنی ژمارە وئامار وڕێژەی سەدی داخراو کە لایەنە حکومی وناحکومییەکان بڵاویدەکەنەوە لە بواری ئابووریدا بە سوود وەرگرتن لە هاوکاری شارەزایان ومامۆستایانی ئابووری.

٢- پێویستە لەسەر دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن گرنگیەکی زیاتر بدەن بە ڕووماڵکردنی ئابووری لە ڕێی هەواڵنامە وبەشە تایبەتمەندەکان لە بواری ئابووریدا، وهاوکاری وپشتگرتنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کاریان لەگەڵدا دەکەن بۆ بەهێز کردن وپتەوکردنی شارەزاییەکانیان لەبەر گرنگی زۆری ڕووماڵکردنی ئابووری کە هیچی کەمتر نیە لە بوارەکانی سیاسی وئەمنی، چونکە زۆربەی کێشە سیاسیەکان وەك ڕەنگدانەوەی قەیرانە ئابوورییەکان لێیان دەڕوانرێت.

ڕاپۆرتی چاودێریەکە:

یەکەم: کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان

کەناڵی دیجلە (قناة دجلة)

گەڕان لەم پێگەیەدا لە ماوەی ١/٩/٢٠١٦ تا ١/١٠/٢٠١٦ دەریخستووە کە تەنها چوار هەواڵی ئابووری هەبووە کە بریتی بوون لە دوو لێدوان لە لایەن دوو کەسایەتی سیاسی وئابوورییەوە، لەگەڵ دوو بەیاننامە لە لایەن لیژنەی داراییو پەرلەمان و وەزارەتی داراییەوە، بەرانبەر ٢٦٠ بابەتی سیاسی، بەم شێوەی لای خوارەوە:

٨/٩/٢٠١٦.. لیژنەکە لەگەڵ قائمقام وبەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی گرنگترین ئاستەنگە داراییەکان.

کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی محەمەد ئەلحەلبوسی، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی قەزا وناحیەکان.

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=191644

 

  1. ١٩/٩/٢٠١.. بەرزکردنەوەی ئاستی خەمڵاندنی نرخی نەوت لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێك لایەنی نەرێنی

لێدوانێکی وەزیری پێشووی نەوت، عادلعەبدولمەهدی، کە خۆپارێزی کرد لە ڕێکەوتنی حکومەت لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەرمیلی نەوت لە ٣٥ دۆلارەوە بۆ ٤٢ دۆلار.

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=191755

 

  1. 19/09/2016.. ساڵح: "سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی نرخی بەرمیلێك نەوتی ڕێکخستەوە لە بودجەدا بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی"

لێدوانی ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەت، مەزهەر محەمەد ساڵح، دەربارەی کارڕای سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ هەموارکردنی نرخی بەرمیلێك نەوت، بە ئومێدی بەرزبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ دا.

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=191754

 

  1. ١٩/٩/٢٠١٦.. دارایی رەزامەندی دەدات لەسەر پێدانی پێشینە بە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەوڵەت بەبڕی ١٠ ملیۆن دینار.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی دەربارەی پێدانی پێشینە وپێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە لە لایەن فەرمانبەرانەوە لەڕێگەی تۆماری ئەلکترۆنیەوە.

http://www.dijlah.tv/index.php?page=article&id=191753

گەڕان لە پێگەی کەناڵەکەدا دەریخست کە هیچ بەرنامەیەکی ئابووری نیە. 

کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی (قناة أن آر تي عربية)

گەڕانی وورد لە ئەرشیفی پێگەی کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی گەڕێنی گوگڵ لە ١/٩/٢٠١٦ تا ١/١٠/٢٠١٦ دەریخست کە ٢٢ بابەتی هەواڵی ئابووری کە دابەشبووە بەسەر ١٢ لێدوان وبەیاننامە، ودوولێدوانی تایبەت بە کەناڵەکە، وچوار ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی، وسێ ڕاپۆرتی نوسراو ویەك ڕاپۆرتی وەرگیراو، لەگەڵ تێبینی کردنی قورسی دڵنیابوون لە ووردی ئەو ئەنجامانەی کە گەڕان لە دەرەوەی پێگەی کەناڵەکەدا دەریخستووە بەهۆی ڕێکنەخستنی ئەرشیفەکەیان، ولای خوارەوەش سەمپڵێك لەو ناونیشانانەی کە بڵاوکراونەتەوە لەسەر لاپەڕەکانی پێگەکەیان دەخرێنەڕوو:

 

  1. ١٧/٩/٢٠١٦.. پرۆژەی فڕۆکەخانەی كەركوك

ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی دەربارەی سەرهەڵدانەوەی داواکارییە سیاسی ومیللیەکان بۆ پێویستی پەلەکردن لە گۆڕینی فڕۆکەخانەی کەرکوکی سەربازی بۆ فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی.

http://www.nrttv.com/ar/media-video-detail.aspx?Cor=2&Jimare=9451

 

  1. ٤/٩/٢٠١٦.. کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بودجەی ساڵی ٢٠١٧

لێدوانی هەیسەم ئەلجبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، لە زاری ئاژانسی "نینا"ەوە.

http://www.nrttv.com/ar/Detail.aspx?Jimare=28203

 

  1. ١٠/٩/٢٠١٦.. مۆڵەت بۆ ماوەی ٥ ساڵ وهۆشداریەکان دەربارەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری

ڕاپۆرتێکی ئامادەکراو لە لایەن نەبیل عەزمی، کە ڕاوبۆچوونی کۆمەڵێك لە شارەزایانی ئابووری لە خۆگرتبوو دەربارەی پێشنیارێکی حکومەت بۆ بەخشینی مۆڵەت بۆ ماوەی ٥ ساڵ بە فەرمانبەران بە مووچەی بنەڕەتی.

http://www.nrttv.com/ar/Detail.aspx?Jimare=28683

 

  1. ١٥/٩/٢٠١٦.. عێراق ٤٢ دۆلار دادەنێت بۆ نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دا

بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی.

http://www.nrttv.com/ar/Detail.aspx?Jimare=28682

 

  1. 27/09/2016.. عێراق پشتیوانی بازاڕی نەوت دەکات بە بەرزکردنەوەی نرخەکانی.

بەیاننامەیەکی وەزیری نەوت دەربارەی پشتگیریکردنی عێراق بۆ سیاسەتی پشتیوانیکردنی بازاڕی نەوت بۆ گرەنتیکردنی بەرژەوەندی ئابووریی دەوڵەتانی بەرهەمهێنەری نەوت.

http://www.nrttv.com/ar/Detail.aspx?Jimare=30663

 

  • دابەشکردنی گرنگیپێدانەکان

أ- (٦) بابەت دەربارەی نەوت ونرخەکانی وکیسە پەیوەندارەکان بە نەوتەوە لە نێوان بەغدا وهەولێردا.

ب- (٧) بابەت دەربارەی قەیرانی دارایی ومووچەی فەرمانبەران وبودجەی ساڵی ٢٠١٧ ودانوستانەکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی.

ت- (٤) بابەت دەربارەی ئاڵەنگاری دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارە ئازادکراوەکان.

ث- (٥)بابەتی جۆراوجۆر دەربارەی پرۆژەکانی ژێرخانی داتەپیو.

 

  • دابەشکردنی ڕووماڵەکە

 أ- (٦) بەیاننامەی فەرمی

ب- (١٤) راپۆرتە هەواڵی تایبەت

ت- راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی

 

  • بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان

لیستی بەرنامەکان هیچ بەرنامەیەکی تایبەت بە لایەنی ئابووری تێدا نیە.  

کەناڵی ئەلغەدیر (قناة الغدير)

گەڕانلە پێگەی کەناڵەکەدا لە ١/٩/٢٠١٦ تا ١/١٠/٢٠١٦ دەریخست کە ٢٥ بابەتی هەواڵی ئابووری هەبووە کە بریتی بووە لە هەواڵی نرخی دۆلار وئاڵتون لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا و بەیاننامەی فەرمی دەزگا داراییە عێراقیەکان، لەگەڵ لێدوانی رۆژنامەوانی لە پەراوێزی قەیرانی داراییدا، بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەکانی، لەگەڵ تێبینی کردنی نەبوونی ڕاپۆرت ولێکۆڵینەوەی ئابووری عەرەبی یاخود وەرگێڕدراو. ولای خوارەوەش سەمپڵێك لەو ناونیشانانەی کە بڵاوکراونەتەوە لەسەر لاپەڕەکانی پێگەکەیان دەخرێنەڕوو:

  

  1. 05/09/2016.. عێراق: وەزارەتی بازرگانی ٥٠٪ ی شایستە داراییەکانی جوتیارانی نەجەف دەداتەوە پێیان

لێدوانێکی سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف

http://www.alghadeer.tv/news/detail/44664/

 

  1. ٧/٩/٢٠١٦.. پەرلەمانتارێك: بەخشینی مۆڵەت بە فەرمانبەران ڕاگەیاندنی مایەپووچی حکومەتە

لێدوانێکی سەرحان ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، کە وایدادەنێت پێشنیاری حکومەت بە پێدانی مۆڵەتی (٥) ساڵ بە مووچەی بنەڕەتی بۆ فەرمانبەران، ئاماژەیەکی نەرێنیە لەسەر بێتوانایی حکومەت لە دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی.

http://www.alghadeer.tv/news/detail/44764/

 

  1. ١٢/٩/٢٠١٦.. ئەلحەکیم: دوبارە داڕشتنەوەی هەیکەلی دەوڵەتی عێراقی یەکێکە لە گرنگترین ئەو کارانەی کە لە پێشینەی ڕوانینماندا دایدەنێین بۆ قۆناغی داهاتوو

بەشێك لە ووتاری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، عەممار ئەلحەکیم، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە.

http://alghadeer.tv/news/detail/44996/

 

  1. ١٤/٩/٢٠١٦ .. عێراق: وەستانی پرۆسەی ناردنی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکی بە هۆی خەلەلێکی هونەریەوە

لێدوانی سەرچاوەیەك لە کۆمپانیای نەوتی باکور.

http://alghadeer.tv/news/detail/44931/

 

  1. ٢٩/٩/٢٠١٦ .. عەبادی پلانەکانی بەرنامەی داهاتووی حکومەتەکەی دەخاتەڕوو پێش سەردانەکەی بۆ نیویۆرك

بەشێك لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێش سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

http://www.alghadeer.tv/news/detail/45145

 

  • دابەشکردنی هەواڵەکان

أ- (٨) هەواڵ دەربارەی لێکەوتەکانی قەیرانی دارایی.

ب- (٨) هەواڵی دارایی تایبەت بە خەرجکردنی شایستەکانی پێشینەی فەرمانبەران وفرۆشتنی ئاشکرای بانکی ناوەندی.

ت- (٦) هەواڵی پەیوەندار بە نرخی ئاڵتون ودۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆ.

ث- (٣) هەواڵی پەیوەندار بە نرخی جیهانیی نەوت وکێشەکانی نەوت لە عێراق.

 

لەگەڵ تێبینیکردنی ئەوەی کە تەواوی ئەو هەواڵە ئابوورییانەی لەم پێگەیەدا هاتوون لە گواستنەوەی لێدوان یاخود بەیاننامە فەرمیەکان تێنەپەڕیوە بەبێ باس کردنی سەرچاوەکان.

 

  • بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان

 لیستی بەرنامەکانی کەناڵەکە هیچ بەرنامەیەکی ئابووری تایبەتی تێدا نیە. 

دووەم: ئاژانسە هەواڵیەکان

 ئەلسۆمەرییە نیوز (السومرية نيوز)

 گەڕانلە پێگەی ئاژانسەکەدا لە ١/٩/٢٠١٦ تا ١/١٠/٢٠١٦ دەریخست کە (١١٧) بابەتی هەواڵی ئابووری ناوخۆیی هەبووە بەرانبەر بە (١٩٠) بابەتی سیاسی، کە هەواڵە ئابوورییەکان بریتی بوون لە هەواڵی نرخی دۆلار وئاڵتون، وبەیاننامە فەرمیەکان، وڕاپۆرتە هەواڵی پشتبەستوو بەو لێدوانانەی کە تایبەتن بە ئاژانسەکە، یان لێکۆڵینەوەی فروانی تایبەت، لەگەڵ ڕێژەیەکی کەم لە هەواڵ لەسەر زاری ئاژانسە جیهانییەکان، ولای خوارەوەش سەمپڵێك لەو ناونیشانانەی کە بڵاوکراونەتەوە لەسەر لاپەڕەکانی پێگەکەیان دەخرێنەڕوو:

  

  1. ١/٩/٢٠١٦ .. هەناردەکانی نەوتی عێراق بۆ ٣.٢٢ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز دەبنەوە لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٦ دا.

لە زاری ئاژانسی رۆیتەرز کە لێدوانێکی لە سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باشورەوە وەرگرتووە.

 

http://www.alsumaria.tv/news/178317/%D8%B5%D8%A7%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%81%D8%B7-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B1%D8%AA%D9%81%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D9%89-323-%D9%85%D9%84%D9%8A%D9%88/ar#

 

  1. ٨/٩/٢٠١٦ .. لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمان پشتیوانی خۆی دوپات دەکاتەوە بۆ هەوڵەکانی بانکی ناوەندی لە سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناردا.

راپۆرتێکی ئاژانسەکە کە تێیدا ووتەی ئەحمەد سەلیم ئەلکینانی، سەرۆکی لیژنەی ئابووری پەرلەمان هاتووە، کە جەخت لە پشتیوانی لیژنەکە دەکات لە ڕۆڵی بانکی ناوەندی لەپاش سەردانی کردنی ئەندامانی لیژنەکە بۆ بارەگای بانکی ناوەندی.

 

http://www.alsumaria.tv/news/178945/%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%AF-%D9%88%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%AB%D9%85%D8%A7%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%86%D9%8A%D8%A7%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%A4%D9%83%D8%AF-%D8%AF%D8%B9%D9%85%D9%87%D8%A7/ar#

 

  1. ١٧/٩/٢٠١٦ .. بەندەرەکان گەیشتنی پاپۆڕێك ڕادەگەیەنن کە بڕی ٤٢ هەزار تۆن شەکری هاوردەی بارکردوە.

لێدوانێکی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن وپەیوەندییە گشتییەکان لە کۆمپانیای بەندەرە عێراقیەکان.

 

http://www.alsumaria.tv/news/179595/%D8%A7%D9%84%D9%85%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%A6-%D8%AA%D8%B9%D9%84%D9%86-%D9%88%D8%B5%D9%88%D9%84-%D8%A8%D8%A7%D8%AE%D8%B1%D8%A9-%D8%AA%D8%AD%D9%85%D9%84-42-%D8%A3%D9%84%D9%81-%D8%B7%D9%86-%D9%85/ar#

 

  1. ٢٠/٩/٢٠١٦ .. پلاندانان ئاشکرای دەکات کە دانوستان لەگەڵ بەریتانیادا لە ئارادایە بۆ بەدەستهێنانی قەرزێك بە بڕی (١٠) دە ملیار پاوەن.

بەیاننامەیەکی سەلمان ئەلجومەیلی، وەزیری پلاندانان، لە پەراوێزی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ نێردراوی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ گەشەپێدان وهاریکاری نێودەوڵەتی.

 

http://www.alsumaria.tv/news/179972/%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%AE%D8%B7%D9%8A%D8%B7-%D8%AA%D9%83%D8%B4%D9%81-%D8%B9%D9%86-%D9%85%D9%81%D8%A7%D9%88%D8%B6%D8%A7%D8%AA-%D9%85%D8%B9-%D8%A8%D8%B1%D9%8A%D8%B7%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%A7-%D9%84%D9%84%D8%AD%D8%B5/ar#

 

  1. ٢٣/٩/٢٠١٦ .. کارگەی پەیین لە بەسرە، هەڕەشەی لەکار وەستان بە کرداری هاوردەکارێکی قەتەری کە کشتوکاڵ پەسەندی دەکات.

لێکۆڵینەوەیەکی فراوان دەربارەی بارودۆخی کۆمپانیای گشتی پەیین لە پارێزگای بەسرە کە دەناڵێ بەدەست پەسەندکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پەیینی قەتەری، وبێ توانایی کۆمپانیاکە لە فرۆشتنەوەی بەرهەمەکانی لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، لەبەر بوونی گرێبەستێك کە پابەندی دەکات بەرهەمەکانی تەنها بداتە وەزارەتی کشتوکاڵ.

http://www.alsumaria.tv/news/180365/%D9%85%D8%B5%D9%86%D8%B9-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B3%D9%85%D8%AF%D8%A9-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%B5%D8%B1%D8%A9-%D8%AA%D9%87%D8%AF%D9%8A%D8%AF-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D8%AA%D9%88%D9%82%D9%81-%D8%A8%D9%81%D8%B9%D9%84/ar#

 

  • دابەشکردنی هەواڵەکان بەسەر کەرتەکاندا

أ- (٢٨) هەواڵ بۆ پیشەسازی نەوت.

ب- (٢٧) هەواڵ بۆ بودجە وکاروباری دارایی.

ت- (٦٢) هەواڵبۆ کاروباری حکومی جۆراوجۆر.

 

  • جۆری ڕووماڵکردنەکە

أ- بەیاننامەی فەرمی(٤١)

ب- لێکۆڵینەوەی تەلەفزیۆنی(١)

ت- راپۆرت لە رۆیتەرزەوە (٨)

ث- هەواڵ (٥٩)

ج- نرخی ئاڵتون ودۆلار لە ناوخۆدا(٣)

ح- لێکۆڵینەوەی مەیدانی فراوان(٥)

 

ئاژانسی مەدا پرێس (وكالة المدى برس)

 پێگەی ئەلکترۆنی ئاژانسەکە بەشێکی تایبەتی تێدایە کە گرنگی دەدات بە لایەنی ئابووری، کە (٨٦) بابەتی ئابووری تێدابوو بەرانبەر (٥١٦) بابەتی سیاسی، وئەم ئاژانسە جیاواز بوو بەوەی کە زۆرێك لە هەواڵ وڕاپۆرتی تایبەت بە خۆیانی هەبوو جگە لە داتا ولێدوانە حکومی وفەرمییەکان، ولای خوارەوەش سەمپڵێك لەو ناونیشان وبابەتانەی کە بڵاویکردونەتەوە لەسەر لاپەڕەکانی پێگەکەیان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا، دەخرێنەڕوو:

 

1- ٤/٩/٢٠١٦ .. لیژنەی نەوت و ووزە لە پەرلەمان داوای دەرخستنی شایستە داراییەکانی پرۆژە نەوتیەکان دەکات لەناو بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دا.

لێدوانێکی زاهر ئەلعەبادی، ئەندامی لیژنەی نەوت و ووزە لە پەرلەمانی عێراق، کە لێدوانەکە تایبەتە بەم ئاژانسە.

  https://www.almadapress.com/ar/Archive/5/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D     8%   A7%D8%AF/8          

 

2- ٩/٩/٢٠١٦ .. یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان پێشنیاری دامەزراندنی سندوقێکی سیادی دەکات بۆ "پێگەیاندنەوەی" کۆمپانیا حکومیە "زیانلێکەوتووەکان".

لێدوانێکی جەعفەر ئەلحەمەدانی، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان،کە لێدوانەکە تایبەتە بەم ئاژانسە.

 

https://www.almadapress.com/ar/Archive/5/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%AF/5       

 

3- ١٤/٩/٢٠١٦ .. هەڵەیەکی تەکنیکی دەبێتە هۆی ڕاوەستانی ناردنی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوکەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکی.

لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسەکە لە سەرچاوەیەکەوە لە کۆمپانیای نەوتی باکور.

 

https://www.almadapress.com/ar/Archive/5/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%AF/5    

 

4- ٢٢/٩/٢٠١٦ .. ڕاوێژکاری حەیدەر ئەلعەبادی: واشنتۆن وسندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەڵێنیان پێداوین کە پشتیوانی زیاترمان بکەن بۆ بونیادنانەوەی عێراق.

لێدوانێکی مەزهەر محەمەد ساڵح،ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکی حکومەت.

 

https://www.almadapress.com/ar/Archive/5/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%AF/4

 

5- ٢٦/٩/٢٠١٦ .. گواستنەوە: یەکێتی ئەوروپا دروستکردنی مەدرەجێك وبینایەکی کارگۆی ئاسمانی پێشکەوتوو لە ئەستۆ دەگرێت لە فڕۆکەخانەی بەسرە.

بەیاننامەیەکی کازم فنجان ئەلحەمامی، وەزیری گواستنەوە.

 

https://www.almadapress.com/ar/Archive/5/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%AF/4

 

ئاژانسی ئەلفورات نیوز (وكالة الفرات نيوز)

گەڕان لە پێگەی ئاژانسەکەدا دەریخست کە ئاژانسەکە گرنگی دەدات بە هەواڵی ئابووری ئەگەرچی بە شێوەیەکی سەرپێییش بێت وبە ڕێژەیەکی زۆریش پشتی بەستبێت بە داتاکان بەبێ بوونی ڕاپۆرتی تایبەت، کە ئاژانسەکە ڕۆژانە پێنج هەواڵی ئابووری لۆکاڵی بڵاو کردۆتەوە، وپێگەکەشیان بە شێوەیەکی باش ڕێکخراوە بە جۆرێك کە گەڕان تێیدا ئاسان بێت، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا، کە (١٧١) بابەتی ئابووری لۆکاڵی ڕووماڵکرا بەرانبەر (٦٢٢) بابەتی سیاسی لۆکاڵی، وئەمەش نمونەیەکە لەو هەوالانە:

 

1- ٥/٩/٢٠١٦ .. وەبەرهێنانی واست پرۆژەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی پزیشکی دەخاتەڕوو وەك هەلێكی وەبەرهێنان.

بەیاننامەیەکی هاشم زاملی،سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی پارێزگای واست.

 

http://alforatnews.com/modules/news/article.php?storyid=126514

 

2- ١٤/٩/٢٠١٦ .. کشتوکاڵ بەرپرسیارێتی هاتنەناوەوەی (١٢) جۆر سەوزە کە هێنانیان قەدەغەکراوە، دەخاتە ئەستۆی خاڵە سنووریەکان.

لێدوانێکی حەمید نایف، ووتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ.

 

 http://alforatnews.com/modules/news/article.php?storyid=127133

 

3- ١٨/٩/٢٠١٦ .. بازرگانی بەمزووانە دابەشکردنی شایستەکانی جوتیاران ڕادەگەیەنێت.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی بازرگانی.

 

 http://alforatnews.com/modules/news/article.php?storyid=127427

 

4- ٢٠/٩/٢٠١٦ .. نەوت هێڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆماتیکی لە کارگەی غازی ئەلغەزالییە دەکاتەوە.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت.

 

    http://alforatnews.com/modules/news/article.php?storyid=127627

 

5- ٢٥/٩/٢٠١٦ .. ئەندامێکی لیژنەی نەوت و ووزەی پەرلەمان: لایەنی هەرێمی کاردەکەن بە ئاراستەی نەبوژاندنەوەی پیشەسازی عێراقی.

لێدوانێکی مازن ئەلمازنی،ئەندامی لیژنەی نەوت و ووزەی پەرلەمان.

 

http://alforatnews.com/modules/news/article.php?storyid=128064

 

دابەشکردنی ڕووماڵکردنەکە

أ‌-بەیاننامە وداتاکان (٩٦)

ب‌- ڕاپۆرتی تایبەت (سفر)

ت‌- لێدوانەکان (٤٦)

ث‌- ئاژانسەکانی دیکە (١)

ج‌- بۆرسەی بازاڕی لۆکاڵی( ٢٨) زوربەیان تایبەت بوون بە نرخی ئاڵتون لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.

 

دابەشکردنی گرنگیپێدانەکان

 

أ‌- ووزە (نەوت، غاز، كارەبا وهەرچی پەیوەندی بەم بوارەوە هەبێت)  (٣٧)

ب‌- بازرگانی (ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەرەکی، ولۆکاڵی) (٢٣)

ت‌- سەرچاوە سروشتییەکان (کشتوکاڵ وسامانی ئاژەڵ)  (٨)

ث‌- دارایی (وەبەرهێنان، بانکەکان، بودجە) (٤٧)

ج‌- گواستنەوە (٢)

ح‌- ئاڵتون (٢٦)

خ‌- پلاندانان (١٠)

د‌- پیشەسازی (٦ )

ذ‌- پەیوەندیەکان (١)

ر‌- گەشتوگوزار  (١ )

 سێیەم: ڕۆژنامە لۆکاڵیەکان

 

ڕۆژنامەی ئەلسەباحولجەدید (جريدة الصباح الجديد)

 

ڕۆژنامەیەکی سیاسی سەربەخۆی ڕۆژانەیە کە لە بەغداد دەردەچێت وبە تەواوی عێراقدا دابەش دەکرێت. ولەم چاودێرییەشدا دەرکەوتووە کە ڕۆژنامەکە پاشکۆیەکی ئابووری هەیە، ودۆسیەی نەوت پشکی شێری بردووە لە بابەتەکانی ڕۆژنامەکە لە ماوەی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا، کە تێیدا ژمارەی بابەتە ئابووریەکان گەیشتۆتە (٣٨) بابەت بەرانبەر بە (١٤١) بابەتی دیکە بۆ کاروبارە ناوخۆییەکانی دیکە، وئەمەش سەمپڵێکە لەو بابەتانە:

 

1- 04/09/2016.. الكهرباء تعزو قلة تجهيز بغداد لتجاوز المحافظات الجنوبية على حصصها

تصريح للمتحدث باسم وزارة الكهرباء، مصعب المدرس

http://www.newsabah.com/wp/newspaper/95471 

2- 18/09/2016.. شمول فئات عمالية مهمّشة بقانون التقاعد والضمان الاجتماعي

تصريح لوزير العمل والشؤون الاجتماعية، محمد شياع السوداني

http://www.newsabah.com/wp/newspaper/96104

3- 20/09/2016.. وقف استيراد السمنت يوفّر ملياري دولار للخزينة

تصريح لرئيس اتحاد رجال الأعمال العراقيين، راغب بليبل

 http://www.newsabah.com/wp/newspaper/96342

4- 25/09/2016.. وزير النفط: نؤيد سياسات دعم السوق العالمي

تصريح لوزير النفط، جبار لعيبي

http://www.newsabah.com/wp/newspaper/96872

5- 28/09/2016.. الرقابة المالية تتولى تدقيق مستحقات المقاولين

بيان للمكتب الإعلامي لرئيس الحكومة، حيدر العبادي.

 http://www.newsabah.com/wp/newspaper/97365

 

دابەشکردنی ڕووماڵکردنەکە

 

أ‌- ڕێژەی بەیاننامەوداتا ڕۆژنامەوانیەکان (٢١)

ب‌- ڕاپۆرتە هەواڵی تایبەت بە ڕۆژنامەکە (١٠)

ت‌- لێدوانی ڕۆژنامەوانی (٦)

ث‌- لەگەڵ هەواڵێکی وەرگیراو لە ئاژانسی ئەلعەرەبییە ئەلحەدەس (العربية الحدث)

 دابەشکردنی گرنگی پێدانەکان

أ‌- ووزە (نەوت، غاز، كارەبا وهەرچی پەیوەندی بەم بوارەوە هەبێت)  (١٨)

ب‌- بازرگانی (کۆمپانیاکان، بەڵێندەران) بەڕێژەی(٧)

ت‌- سەرچاوە سروشتیەکان (کشتوکاڵ،سامانی ئاژەڵ) بەڕێژەی (٤)

ث‌- دارایی (پرۆژەی بودجە، قەیرانی دارایی، وەبەرهێنان) (٦)

ج‌- گواستنەوە (١)

ح‌- ئاڵتون (١)

ڕۆژنامەی ئەلزەمان چاپی عێراق (جريدة الزمان –طبعة العراق)

 تێبینیکرا کە ڕۆژنامەی ئەلزەمان (چاپی عێراق) بەشێکی ئابووری سەربەخۆی تێدا نیە، کە ئەمەش بووە هۆی قورسی چاودێریکردنی لە ڕووی ئابوورییەوە، وسەرەڕای ئەوەش (٢٠) بابەتی ئابووری تێدا ڕووماڵ کرا جگە لە ووتار وڕاپۆرتی تایبەت بە ڕۆژنامەکە، بەرانبەر بە (٣١٤) بابەتی لۆکاڵی جۆراو جۆر لە ماوەی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا، وئەمەش نمنەیەکە لەو بابەتانە:

1-  ٣/٩/٢٠١٦ .. ئەلحەکیم لەگەڵ وەزیری نەوتدا تاوتوێی خۆبژێوی دەکات

بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت

  http://www.azzaman.com/?p=176737 

 2- ٧/٩/٢٠١٦ .. گواستنەوە کرێی ئوتومبیل لە فڕۆکەخانەی بەغداد کەمدەکاتەوە

بەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوە

http://www.azzaman.com/?p=177440

 3-  ٢١/٩/٢٠١٦ .. تەندروستی: قەیرانی دارایی لە عێراق لە پشت وەستاندنی کارکردنەوەیە لە (١٩) نەخۆشخانەدا

بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستی

  http://www.azzaman.com/?p=178102

4- ٢٦/٩/٢٠١٦ .. نەوت: گازی شل شوێگرەوەیەکی سەرکەوتووە لە بری بەنزین وسوتەمەنی گەرمکەرەوەکان.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوت

 http://www.azzaman.com/?p=178592

5- ٢٧/٩/٢٠١٦ .. ئەلناسری داوا لە وەزارەتی نەوت دەکات پەلە بکات لە سوودوەرگرتن لە پاڵاوگەی ناسرییە.

بەیاننامەیەکی یەحیا ئەلناسری پارێزگاری زیقار

http://www.azzaman.com/?p=178732

 دابەشکردنی ڕووماڵکردنەکە

أ‌- بەیاننامەوداتاکان (٧)

ب‌- ڕاپۆرتی تایبەت (سفر)

ت‌- لێدوانی تایبەت (٥)

ث‌- مقالات(٨)

 دابەشکردنی گرنگی پێدانەکان

 أ‌- ووزە (نەوت، غاز، كارەبا ...)  (٥)

ب‌- دارایی (وەبەرهێنان، بانکەکان، بودجە) (٥)

ج‌- گواستنەوە (١)      

د‌- پیشەسازی (١)

 

 

 

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية