ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی هەڵبەستراو، گوتاری ڕق وکینەیی لە عێراق قووڵتر دەکاتەوە

الصفحة الرئيسية > تقارير الرصد الإعلامي > ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی هەڵبەستراو، گوتاری ڕق...

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی هەڵبەستراو، گوتاری ڕق وکینەیی لە عێراق قووڵتر دەکاتەوە

 

 ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی هەڵبەستراو، گوتاری ڕق وکینەیی لە عێراق قووڵتر دەکاتەوە

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتی بیست وچوارەمینیدا چاودێری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە دەکات کە تاوتوێ کرا بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر ئاستی ڕۆژنامەگەری لۆکاڵی وعەرەبی وپێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەژێر ناونیشانی "هۆشدارییەکی نێودەوڵەتی لە حاڵەتەکانی سکپڕی ناشەرعی لە کەربەلا".

 ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت "الشرق الاوسط" ی عەرەبی ڕاپۆرتێکی دوور ودرێژی بڵاوکردەوە لە لاپەڕەی یەکەمی ژمارەی (13872) لە بەرواری ٢٠ ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بە ناونیشانی "ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی هەڵبەستراو گوتاری ڕق وکینەی لە عێراق قووڵ دەکاتەوە، بەسیج ودوو ملیۆن ئێرانی لە شارەکەدان بۆ بۆنەی سەردانی چلە"، ڕاپۆرتەکە پشتی بەستووە بە بەیاننامەیەك کە دراوەتەپاڵ گریگۆری هارتل ووتەبێژی فەرمی بەناوی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە تیایدا دەڵێت "ئەو بۆنە ئایینیانەی کە سازدەکرێت لە باشوری عێراق ملیۆنان پیاو وژن بەشداری تێدادەکەن لەناوخۆ ودەرەوەی عێراق، لە زوربەی کاتەکاندا تێکەڵبوونێکی ناڕێکوپێکدا لەگەڵ ئەو شاندانەی کە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوون بە تایبەت لە کۆماری ئیسلامی هاوسێی عێراقەوە"، وهەروەها دەڵێت "پارساڵ لە هەمان بۆنەدا حاڵەتی سکپڕی ناشەرعی ڕوویدا لەگەڵ ١٦٩ ژنی عێراقی کە خەڵکی باشوری عێراق بوون".

هەر بەپێی هەمان بەیاننامە، ڕێکخراوەکە هۆشداریداوە لە "دوبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی سکپڕی ناشەرعی لە ئەمساڵدا لە کاتی ئەنجامدانی بۆنەیەکی ئایینی لەم هەفتەیەدا، وپێویستە لەسەر وەزارەتی تەندروستی عێراقی کە هەستێت بە سازدانی هەڵمەتێکی گشتگیر بۆ بڵاوکردنەوەی وەعی تەندروستی وهۆشداریدان دەربارەی مەترسیەکانی ئەم دیاردە نەرێنیە لەسەر کۆمەڵگەی عێراقی کە ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵی هەتیو ومنداڵانی سەرشەقامەکانی تێدایە بەهۆی هەبوونی شەڕ وبارودۆخی ئەمنی نالەبار".

 

 

هەروەها پێش دەرکردنی بەیاننامەیەك لەلایەن خودی ڕێکخراوی ناوبراو بۆ بەدرۆخستنەوەی هەواڵەکە، "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ڕوماڵێکی دەربارەی هەواڵەکە وناوەرۆکی بەیاننامەکە  کرد پاش دەرچوونی بە چەند کاتژمێرێك ولە ئەنجامدا گەیشتە ناڕاستی بەیاننامەکە دوای ووردبینی بۆ کردنی پێگەی فەرمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئینتەرنێت بە هەردوو زمانی عەرەبی وئینگلیزی، جگە لەووردبینی کردنی لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبوك وتویتەری سەر بە هەمان ڕێکخراو.

پێگەی فەرمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر ئینتەرنێت بە هەردوو زمانی عەرەبی وئینگلیزی

http://www.who.int/ar/

http://www.who.int/en/

 

ئەکاونتی فەرمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر تویتەر وفەیسبوك

https://twitter.com/WHO

https://www.facebook.com/WHO/

 

هەروەها "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" چاودێری لاپەڕەی فەرمی گریگۆری هارتل، ووتەبێژی ڕێکخراوەکەی کردووە لەسەر تۆڕی "تویتەر" وهیچ بەیاننامە یان هەڵوێستێکی ئەوی بەدی نەکرد سەبارەت بەوەی کە لە هەواڵە بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت "الشرق الاوسط" دا هاتووە ودواتر دەیان پێگەی لۆکاڵی وعەرەبی بەبێ ووردبینی کردن بڵاویان کردۆتەوە.

ئەکاونتی فەرمی گریگۆری هارتل، ووتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەر تۆڕی "تویتەر"

https://twitter.com/HaertlG?lang=en&lang=en

 

هەروەها "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" بۆی دەرکەوت کە دوا بەیاننامەی فەرمی کە دەرچووە لە لایەن ڕێکخراوەکەوە سەبارەت بە بارودۆخی عێراق لە بەرواری ٢٠ ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بووە کە پەیوەنداربووە بە تەقینەوەیەکی خۆکوژی کە لەڕێگەی بەکارهێنانی ئوتومبێلێکی ئامبولانسەوە ئەنجامدراوە لە شاری سامەڕاء (لە باکوری بەغداد) لە بەرواری ٦ ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، کە بەیاننامەکە ئیدانەی ڕوداوەکەی کردووە و وەك "هەڕەشەیەك بۆ سەر تواناکانی پێشکەشکردنی چاودێریکردنی تەندروستی وخزمەتگوزاریە تەندروستیە خێراکان لە عێراقدا" دایناوە.

بەیاننامەی ڕێکخراوەکە:

http://www.who.int/mediacentre/news/statements/2016/attacks-using-ambulances/ar/

 

لەسەر گەرمبوون وزیادبوونی مشتومڕی لۆکاڵی وعەرەبی دەربارەی هەواڵە هەڵبەستراوەکە، پێگەی هەرێمایەتی ڕێکخراوەکە بەیاننامەیەکی فەرمی دەرکرد لە ڕۆژی ٢٠ ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، کە تیایدا بەشێوەیەکی فەرمی ئەوەی بەدرۆخستۆتەوە کە لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دراوەتە پاڵ ڕێکخراوەکە لە ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت "الشرق الاوسط"دا.

http://www.emro.who.int/ar/2016-arabic/who-condemns-false-news-on-iraq.html

 

هەواڵێکی کۆن

چاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" بۆیان دەرکەوتووە کە هەواڵە هەڵبەستراوەکە لە بنەڕەتدا بۆ یەکەم جار لە ١٦ ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لە لایەن پێگەیەکی ئەلکترۆنی عێراقی بەناوی "اصوات حرة"بڵاوکراوەتەوە، واتە پێش چوار ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت "الشرق الاوسط" دا، هەروەها پێش بڵاوبوونەوەی لەو ڕپژنامەیەدا لە هەندێك لە پێگەی هەواڵی دیکەش بڵاوبۆتەوە وەك ڕۆژنامەی "دنيا الوطن"ی فەلەستینی ئەلکترۆنی.

 

   

پێگەی ئەسوات حوڕڕە "اصوات حرة" ئەو هەواڵە هەڵبەستراوەی لەسەر پێگەکەی خۆی سڕیوەتەوە لە نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٠ ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، ولە هەمان ڕۆژدا هەواڵی بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵەی لە لایەن ڕێکخراوەکەوە بڵاوکردۆتەوە، ولە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا ئەم پێگەیە داخراوە وڕوون نەبۆتەوەکە ئایا بەهۆی هێرشی چەتەیی ئەلکترۆنییەوە بووە یان لە لایەن ئیدارەکەی خۆیەوە داخراوە، بەڵام "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" توانیویەتی کە بەروار وناوەرۆکی هەواڵەکە بە دۆکۆمێنت بکات لەسەر پێگەکە پێش سڕینەوەی.

 

پێش بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە لە ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت "الشرق الاوسط" دا هیچ مشتومڕێکی لۆکاڵی وعەرەبی لەسەر نەکرا، ووادەردەکەوێت کە هەندێك دەزگا وهۆکاری ڕاگەیاندنی نەناسراو وسەرچاوە نادیار لەدوای ئەنجامدانی ئەم کارەوە بوون وئەمەش لەلایەن چاودێرەکانی "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"ەوە بە دۆکۆمێنت کراوە، ولە دیارترینی ئەو پێگانە پێگەی"اخبار صح" کە پێگەیەکی ناوچەی کەنداوە وسەرچاوەکەشی نادیارە، پێگەی "التمييز البريدية" کە ئەمیش سەرچاوەکەی نادیارە، وپێگەی "الخليج الجديد"، وپێگەی "تواصل" ی سعودیش بە هەمان شێوە. 

 

 

بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە لایەن ڕۆژنامەکەوە لە ٢٠ ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بووە هۆی ڕودانی مشتومڕێکی بەرفراوان چونکە ڕۆژنامەکە ڕۆژنامەیەکی نێودەوڵەتی ناسراو وزۆر بڵاوە وکەوتۆتە هەڵەیەکی پیشەیی زۆر گەورەوە بەهۆی وەرگرتنی بابەتێکی ڕۆژنامەوانی لە هۆکارێکی ڕاگەیاندنی نەناسراو بەبێ دڵنیابوون لە ڕاستی ودروستی بابەتەکە، بەم هۆیەشەوە هەستیارییەکی کۆمەڵایەتی ڕویدا لە ناوخۆی عێراق ودەرەوەشیدا کە ڕێکخراوەکەی ناچارکرد بەیاننامەیەکی فەرمی دەربکات بۆ بەدرۆخستنەوەی هەواڵەکە لەهەمان ڕۆژدا نەك لە ڕۆژی بڵاوبونەوەی هەواڵە بنەڕەتیەکە لەسەر پێگە هەواڵی ولاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

 

ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت "الشرق الاوسط"ڕەتکردنەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە بڵاویکردبۆوە، هەروەها دەقی هەواڵە هەڵبەستراوەکەی سڕیەوە لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی خۆی، وڕاشیگەیاند کە کارکردنی لەگەڵ پەیامنێری بەغداد ڕاگرتووە وەك ئاماژەیەك بۆ لە ئەستۆنەگرتنی بەرپرسیارێتی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی هەڵبەستراو سەبارەت بە بەیاننامەیەك کە لەلایەن ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیەوە دەرچووە، نەك دەربارەی هەواڵێك لە بواری کارکردنی جوگرافی ناوخۆیی، هەروەها حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش داوای لە ئیدارەی ڕۆژنامەکە کردووە کە داوای لێبوردن بکات وهەڕەشەی قەرەبوکردنەوەشی لێکردووە، هەروەها ژمارەیەك لەکەسایەتی سیاسی وئایینی عێراقی بەیاننامەی توندیان دژ بە ڕۆژنامەکە دەرکردووە.

 

دیاردەیەك کە یەکەم جار نیە

لەمبارەیەوە "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ئاماژە دەدات کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٥ دا هەستاوە بە ڕووماڵکردنی ناوەرۆکی دەزگا وهۆکارەکانی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی وعەرەبی وبیانی وچاودێریکردنی ئاستی هۆکارەکانی گوتاری ڕق وکینە، وزۆرێك لە نمونەی پێشووی هاوشێوەی ناوەرۆکی ئەم ڕووماڵکردنەی چاودێری کردووە، کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەبێ ویست تێیکەوتون ویاخود بە مەبەست بووە لەڕێگەی تەبەنیکردنی شێواز وستایلی واتەواتی پێشوەختە بەمەبەستی وروژاندنی مشتومڕ وبەرهەمهێنانی گوتاری ڕق وکینەیی توند لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

 

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" لە ڕاپۆرتی ڕووماڵی هەشتەمین(تقرير الرصد الثامن)یدا کە لە مانگی نیسانی پارساڵی ٢٠١٥ دا دەرچووە لە ژێر ناونیشانی "ڕووماڵکردنی ڕاگەیاندنی عێراقی فۆکەس دەخاتە سەر(مەترسی) ڕاگوازراوەکان.. وبارودۆخی مرۆیی ئەوان پشتگوێ دەخات"، ئەوە وەبیردەهێنێتەوە کە چۆن هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی فۆکەسی خستۆتە سەر هێنانەناوەوەی هەزاران کەس لە ڕاگوازراوان لە پارێزگای ئەنبارەوە بەبێ سەرچاوەی زانراو وڕوون وپشت بە هەڵوێستە فەرمیەکانیش نابەستێت، کە ئەمەش مشتومڕێکی لە نێوان عێراقیەکاندا دروستکردووە کە کاریگەری ژینگەی ڕق وکینە وکەرت بوونی کۆمەڵگەیی دوو هێندە کردووە وڕەنگی داوەتەوە لە ژیانی هەندێك لەو ڕاگوازراوانە لە بەغداد دا پاش ئەوەی کە دووچاری کوشتن وهەڕەشە لێکردن بونەتەوە بە جێهێشتنی ئەو شارە.

 

هەروەها "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" سەرنجیش بۆ ڕاپۆرتی یانزەیەمین (تقرير الرصد الحادي عشر) ڕادەکێشێت کە لە مانگی حوزەیرانی پارساڵی ٢٠١٥ دا دەرچووە بە ناونیشانی "ڕووماڵکردنی ڕاگەیاندنی عێراقی دۆکۆمێنتەکانی (بەستەی سعودی) بەلاڕێدا دەبات، کە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی کەوتونەتە هەڵەیەکی پیشەیی گەورەوە کاتێك دۆکۆمێنتی ساختەیان بە ویست یان بەبێ ویست بڵاوکردۆتەوە کە لەڕێگەی پێگەی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە دەستیان کەوتوە کە بەهۆی بەرنامەی مۆنتاجی ئەلکترۆنیەوە ئامادەکرابوون بۆ لێدان یان پیاهەڵدانی کەسایەتیە سیاسی وکۆمەڵایەتیەکان".

 

دیسانەوە "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ئاماژە بە ڕاپۆرتی پانزەیەمین(تقرير الرصد الخامس عشر) دەکات کە لە مانگی تشرینی دووەمی پارساڵی ٢٠١٥ دا دەرچووە بە ناونیشانی "بژارکردن وحیزبایەتی کۆنترۆڵی هەواڵ وڕاپۆرتەکان دەکەن سەبارەت بە ڕوداوەکانی دەروازەی زرباتیە وهاتنەناوەوەی هێزە تورکیەکان"، کە چۆن هۆکارەکانی ڕاگەیاندنە لۆکاڵیەکان دابەشبوون زۆر بەتوندی دەربارەی ڕووماڵکردنی هەردوو هەواڵەکە، کە واتەواتی پێشوەختەیان لەخۆگرتبوو دەربارەی مەترسی زیارەتکارە ئێرانیەکان لە لایەك، ولە لایەکی تریشەوە ئەو دەنگۆیانەی کە دەیانگوت سوپای تورکیا موسڵ داگیر دەکات، بەبێ ئاوڕدانەوە بۆ سادەترین پێوەرەپیشەییەکانی ڕووماڵی ڕۆژنامەوانی.

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی"لە ماوەی کارکردنیدا کە زیاتر لە ٢١ مانگە لە ڕووماڵکردنی ناوەرۆکی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی بۆ دیاردەی ڕەواج پێدان بە دوو مەسەلە کە لەگەڵ ڕوومالکردنە ڕۆژنامەوانیەکاندا بوون بۆ بابەتە سیاسی وئەمنیەکان بەبێ بەڵگە ودۆکۆمێنت کە یەکێکیان "زەواجی موتعە" یە لە گوتاری تائیفی ئاراستەکراو دژ بە شیعە، ودووەمیان "جیهادی نیکاح"ە لە گوتاری تائیفی ئاراستەکراو دژ بە سوننە.

 

پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

گەورەترین ئەو مینبەرانەی کە مایەی دوودڵین لە لێکەوتەکانی نەبوونی پیشەگەری لە کاری ڕۆژنامەوانیدا بریتین لە پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە هەمیشە بەکارهێنەرانی ئەم پێگانە دەچنە نێو مشتومڕی توند دەربارەی ئەم هەواڵە هەڵبەستراوە:"هۆشدارییەکی نێودەوڵەتی لە حاڵەتەکانی سکپڕی ناشەرعی لە کەربەلا".

 

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" ڕووماڵی هەڵوێست ودەستەواژەکانی ڕق وکینەی کردووە لەڕێگەی دوبارە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە کە دابەشبوون بەسەر دوو دەستەدا، یەکەمیان بە ڕاستی دانا لەگەڵ دەربڕینی هەڵوێستی لایەنگرانەی پێشوەختە، ودووەمیان تانەی لە هەواڵەکە وسەرچاوەکەیدا لەڕێگەی جنێودان وگوتاری ڕق وکینەوە، وەك ئەوەی کە هەردوو دەستەکە چاوەروانی ئەم جۆرە شێوازە بووبن لە هەواڵ، وتێبینی نەبوونی ڕۆشنبیری ئەلکترۆنیش کرا لە لای هاوڵاتی لە لێکۆڵینەوە لە ناوەرۆکی بڵاکراو لەپێش بڵاوکردنەوەیدا وتاوتوێکردنی پاش ئەوەی کە هەندێك بەبێ ویست کەوتنە داوی هەواڵە هەڵبەستراوەکە. هەروەها یەکێك لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن ناوی یەکێك لە پەیامنێرانی ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت "الشرق الاوسط" ی لە هەواڵێکی بەپەلەدا بڵاوکردەوە وتۆمەتباریکرد بە داڕشتنی هەواڵەکە وبەزاندنی بەها پیشەییەکان.

 

 

"ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" سەر لەنوی جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی پابەندبوونی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن بە پیشەیی بوونەوە ودڵنیابوون لە سەرچاوەی هەواڵەکە پێش بڵاوکردنەوەی، چونکە تاشگەزبوونەوە لە هەواڵی بڵاوکراوە دوای سڕینەوەی لەسەر پێگەکە وتەنانەت داوای لێبوردن کردنیش زۆربەی کات کارڕایەکی درەنگ وەخت دەبێت پاش قۆستنەوەی هەواڵەکە لە لایەن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بە بڵاوکردنەوە وکۆمێنت لەسەردانی، کە بەمەش گوتارێکی تائیفی دێتە ئاراوە کە هەڕەشە لە ئاسایش وئاشتی کۆمەڵگەیی دەکات.

وەرگێڕانی: گۆران قادر

  • بيت الاعلام العراقي

    رصد تسلل مصطلحات "داعش" إلى أروقة الصحافة

    أصدر "بيت الإعلام العراقي" سلسلة تقارير رصد فيها المصطلحات المستخدمة من قبل تنظيم الدولة الإسلامية المعروف بـ"داعش" في حملاته الدعائية والتي تسللت بصورة واسعة إلى التغطية الصحفية لوسائل الإعلام المختلفة.

  • ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی

    ڕووماڵی دزەکردنی چەمك ودەستەواژەکانی "داعش" بۆ ناو ڕاڕەوەکانی ڕۆژنامەگەری

    "ماڵی ڕاگەیاندنی عێراقی" زنجیرە ڕاپۆرتێكی بڵاوکردۆتەوە كە تیایدا ڕووماڵی ئەو چەمك ودەستەواژە بەكارهاتووانە دەكات لە هەڵمەتەكانی ڕاگەیاندندا لەلایەن ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" كە ئەم چەمك ودەستەواژانە بە شێوەیەكی بەر فراوان دزەی كردووە بۆ ناو ڕووماڵە ڕۆژنامەگەرییەكانی دەزگا جۆراوجۆر وجیاوازەكانی ڕاگەیاندن.

  • The killing of journalist Shireen Abu Akleh must be condemned

    The Palestinian journalist was shot and killed on Wednesday 11 May while she was on duty covering the occupation’s illegal actions in the Palestinian city Jenin. IMS condemns what looks like a extrajudicial execution and calls on all human rights organisations and democratically minded States to do the same.

  • منظمة تمكين النساء في الاعلام

    في اليوم العالمي لحرية الصحافة: 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات

    كشفت نتائج استبيان أجرته منظمة تمكين النساء في الاعلام ان 91 % من الصحفيات العراقيات يواجهن صعوبة في الحصول على المعلومات مما يعرقل عملهن ويشكل تحديا كبيرا للمهنة.

كيف تقرأ الصحف اليومية العراقية؟

  • النسخة الورقية
  • النسخة الألكترونية